ئێرنێست هێمینگوای که هه‌تا ماوه‌یه‌کیش بهباشتترین نووسه‌ری ئه‌مریکی ئه‌ژمێررا له‌ساڵی 1898 له پارکی ئواک لهشیکاگۆی ئه‌مریکا له‌دایک بوه. باوکی دکتۆرو له هه‌مانکاتیشدا وه‌رزشه‌وان و گه‌ڕۆک بوه. ئه‌م دوو سیفه‌ته‌ی دوایی له باوکه‌وه بۆ کوڕ گوازراوه‌ته‌وه.
ئێرنێست هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارهسوور بوهکهببێتهڕۆژنامهنووس و نووسه‌ر. بۆیه له‌ته‌مه‌نێکی زۆر زوودا ئهبێتهههواڵنێری ڕۆژنامه‌یه‌ک به‌ناوی ( کانساس سیتی ستار ) .
هه‌واڵه‌کانی هێمینگوای له‌ڕۆژنامه‌ی ناوبراودا به‌ووشه‌ی کورت و پڕ مانا‌و ڕاست و ڕه‌وان و مانای قووڵ و سه‌رنجڕاکێش له‌وه‌ی هه‌واڵنێرانی که‌جیا ئه‌کرێته‌وه.
ساڵی 1917 ڕۆژنامه‌ی ناوبراو جێدێڵێ و به‌ره‌و ئه‌وروپا ئهکهوێتهڕێ ، تا له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا 1914- 1918 ئهبێتهسایهقی سه‌یاره‌ی ئیسعاف . هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا له‌یه‌کێک له‌به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی له‌شکری ئیتالیادا به‌قورسی بریندار ئه‌بێت .
دوای شهڕهکهلهگهڵ ژنێکدا به‌ناوی ( هادێلی ڕیکاردسۆن ) ژیانی هاوسه‌ری پێک دێنێ و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م ژنی ئه‌بێت له‌و چوار ژنه‌ی که‌له‌هه‌موو ته‌مه‌نیدا خواستونی .
دوای شه‌ڕ چه‌ند ساڵێک له‌فه‌ڕه‌نسا ئه‌مێنێته‌وه‌و هه‌ر له‌وێش به( گرترودستاین ) ه‌کان ئاشنا ئه‌بێت ، که‌له‌و کاته‌دا پێیان ئه‌وترا ( نهوهوونهکان ) . نووسه‌ر له‌دواییدا واتهلهساڵی 1924 دا ڕۆمانێک له‌سه‌ر ئه‌م نهوهوونهبهناوی ( خۆریش ڕێڕه‌وی خۆی هه‌یه) ئه‌نووسێت . هه‌ر له‌فه‌ڕه‌نسا به‌چه‌ند ناودارێکی ئه‌ده‌بی وه‌ک ( فۆرد مادۆکس فۆرد و ئێزرا پاوه‌ند و جیمس جۆیس و سکۆت فتزجیڕاڵد ) ئاشنا ئه‌بێت . له‌پاریس دوو کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی زۆر کورت ئه‌نووسێ ، یه‌که‌میان له‌ساڵی 1925 به‌ناوی ( له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا ) و دووه‌میشیان له‌ساڵی 1927 به‌ناوی ( پیاوان به‌بێ ژنان ) .
له‌ساڵی 1928 له‌ناوچه‌ی ( کێی وێست ) له‌فلۆریدا نیشته‌جێ ئه‌بێت و کاته‌کانی له‌نێوان ڕاووشکارو نووسین و ڕاوه‌ماسی و هه‌روه‌ها فرهمهی نۆشیندا ( خواردنه‌وه‌ی زۆر ) به‌سه‌ر ئه‌بات .
له‌ساڵی 1929 ڕۆمانی ( ماڵئاوا له‌تفه‌نگ ) ئه‌نووسێت ، ڕۆمانه‌که هه‌ر وه‌کو به‌ناوه‌که‌یدا دیارهماڵئاوایی کردن له‌تفه‌نگ و بانگهێشتنی ئاشتیه، که‌له‌دوای جه‌نگی جیهانی یهکهمهوهکۆمهڵگای ئه‌وروپی زۆر تینووی بوون .
ساڵی 1932 ش ڕۆمانی ( مردن له ئێواره‌دا ) ئه‌نووسێت ، ئه‌مه‌یان سه‌باره‌ت به‌گاو زۆرانبازیهلهگهڵ گادا ، کهلهووڵاتی ئیسپانیا زۆر گرنگی پێدراوه‌و بوهتهبهشێکی گرنگیش له‌کلتووری ئیسپانیا
دوای ئهوهبهچهند ساڵێک ، واتهلهساڵی 1933 دا سێیه‌م کۆمه‌ڵه‌چیرۆکی به‌ناوی ( براوههیچ وه‌رناگرێت ) چاپ و بڵاو ئه‌بێته‌وه. له‌ڕۆمانی ( شاخهسهوزهکانی ئه‌فه‌ریقا ) شدا که‌له‌ساڵی 1935 دا نووسیویه‌تی باس لهگهورهڕاوێکی ئاژه‌ڵی دڕندهئهکات .
هێمینگوای له‌سه‌ره‌تای گه‌نجیدا بێجگهلهگهشت و گه‌ڕان و ڕاوکردن حه‌زی له‌یاری بۆکسێنیش بوه، کهدیارهئهمانهههموو له‌نووسین و بهرههماکانیدا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه‌و به‌باشی ئه‌بینرێن .
نووسینه‌کانی هێمینگوای پڕیه‌تی له‌گیانی جه‌نگاوه‌ری و خۆگرتن و ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ ، خوێنه‌ران که‌به‌رهه‌مه‌کانی ئهخوێننهوهههست ئه‌که‌ن کهکاراکتهری نووسه‌ر ته‌واو تێکه‌ڵ به‌کاراکته‌ری پاڵه‌وانی به‌رهه‌مه‌کانی بوه. که‌ئه‌ویش هێمینگوای جه‌نگاوه‌رو ڕاوکهرو عاشقی مه‌ی بوو .له‌ساڵی 1940 ڕۆمانێکی تری به‌ناوی ( کاتژمێر بۆ کێ لێئه‌یا ) نووسی ، که‌له‌شه‌ڕی خێڵه‌کیانه‌و براکوژیانهی ئیسپانیه‌کان ئه‌دوێ ، که‌له‌نێوان ساڵه‌کانی 1936 و 1937 له‌ئیسپانیا به‌سه‌رۆکایه‌تی فرانکۆ ڕوویدا . شایه‌نی باسه نووسه‌ر خۆی وه‌کو ڕۆژنامه‌نووسێک له‌و شه‌ڕانه‌دا به‌شداری کردوه ، ئه‌م گه‌رچی له‌شه‌ڕه‌کاندا ڕۆژنامه‌نووسه، به‌ڵام بێ چه‌کیش نیه، چه‌که‌که‌شی بۆ ئهوهیهکهئهمیش ئازایه‌و ناترسێت .
له‌ساڵی 1950 دا ڕۆمانێکی تر به‌ناوی ( له‌ناوه‌ندی درهختهکانهوهبهسهر ڕووباره‌که‌دا ) ئه‌نووسێت و دوا به‌دوای ئه‌میش له‌ساڵی 1952 شدا ڕۆمانی ( پیره‌مێردو زه‌ریا ) ئه‌نووسێت که‌باس لهڕاوکهرێکی ماسی به‌ته‌مه‌ن ئه‌کات که‌چۆن به‌په‌رۆشی ئهوهوهیهکهڕۆژێک له‌ڕۆژان ماسیه‌کی گهورهڕاو بکات و پیشانی بات که‌هێشتا به‌هێزو به‌توانایه. پیره‌مێرد پاش ماوه‌یه‌ک ماسیهگهورهکهڕاوئهکات ، ماسیهکههێندهگهورهئهبێت کهلهبهلهمهبچووکهکهی ئه‌مدا ڕێی نابیته‌وه، تا ناچار ئه‌میش به‌قه‌راغی بهلهمهکهیهوهئهیبهستێتهوه تا له‌گه‌ڵ خۆیدا بێهێنێتهوهو پیشانی هاوه‌ڵه‌کانی بدات که‌چ کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی ئه‌نجام داوه.
به‌ڵام هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ک ماسی قرش پێیئهزانن و هێرش بۆ ماسیهڕاوکراوهکهی ئه‌هێنن ، هه‌ر جاره‌ی له‌گه‌ڵ قه‌پێک یان دواندا ماسیهکهئهخۆن و ئه‌میش تا ئهگاتهوهشوێنی مه‌به‌ست لهبڕبڕهپشت و چه‌ند په‌راسوویه‌کی ماسیهکهزیاتر هیچی تر له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێته‌وه.
هه‌ندێک له‌ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی هێمینگوای پێیان وایهکههێمینگوای له‌م نووسینانه‌ی دواییدا به‌ده‌گمه‌ن توانای داهێنان و کارامه‌یی ئه‌ده‌بی تێدا بینراوهتا ئه‌ده‌بی بیسته‌کان کهبهڕستهی کورت و دیالۆژی چڕ‌و پڕ مانا نووسینه‌کانی پێناسرا بوو ، له‌هه‌مانکاتیشدا به‌رهه‌مه‌کانی بوبوهنموونهنهیهک بۆ سه‌ده‌ها نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس له‌جیهاندا .
هێمینگوای له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا 1939 – 1945 له‌ناو سوپای ئه‌مریکی دا له‌ئه‌وروپا وه‌ک په‌یامنێرێکی ڕۆژنامه‌یی ده‌ست به‌کار ئه‌بێت و لهنزیکهوهههواڵهکانی ئه‌و جهنگهنهگریسه بۆ ڕۆژنامهئهمریکیهکان ئهگوازێتهوهو ئه‌نێرێت .
نووسه‌ر دوای ئه‌م جهنگهئهچێت ماوه‌یه‌کی زۆر له‌کێڵگه‌یه‌کی نزیک شاری ( هاڤانا ) ی پایته‌ختی کوبا نیشته‌جێ ئه‌بێ ، تا که‌مێک به‌هێمنی و ئاساییش و دوور له‌جه‌نگ و نه‌هامه‌تیه‌کانی تری دنیا‌و ژیان بژی . به‌ڵام دوای به‌رپا بوونی شۆڕشی کوبا له‌لایه‌ن فیدڵ کاسترۆوهئیتر ئه‌و ناوه‌ش هێمنی تێدا نامێنێ ئه‌میش ناچار شوێنه‌که به‌جێدێڵێ و به‌ره‌و ئه‌مریکا ئه‌گه‌ڕێته‌وه، تا دواجار له‌ناوچه‌ی ئایداهو جێگیر ئه‌بێت .
هێمینگوای پێش ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی بۆ ئه‌مریکا ساڵانێکی زۆر ئه‌بێت که‌به‌ده‌ست نهخۆشیهوهئهناڵێنێت ، به‌ڕاده‌یه‌ک کهووردهووردهئێش و ئازار خه‌ریک ئه‌بێت هه‌موو توانایه‌کی ئه‌قڵی و جه‌سه‌دی له‌ده‌ست بدات و له‌نووسین و خوێندنه‌وه‌ی بکات و بخات . به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو ئهمهڕوو بدات ئه‌م بڕیاری خۆی ئه‌دات و هه‌ر به‌و تفه‌نگه‌ی که‌ساڵانێکی زۆر ڕاوی پێئه‌کرد له‌ته‌مه‌نی شه‌ست و سێ سالێدا خۆی پێ ئه‌کوژێت .
ئێرنێست هێمینگوای له‌دوای مردنی نه‌مامی ناوبانگی زۆر سیس ئه‌بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ده‌به‌که‌ی له‌ڕووی ڕێزمان و شێوه‌ی نووسینی کورتهچیرۆکهوهبهبهرزی ئه‌مێنێته‌وه. له‌ڕۆمانی پیره‌مێردو زه‌ریادا ئه‌ڵێت : مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌دروست نهبوهکهبدۆڕێ . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت : مرۆڤ ئه‌پسێ و تێک ئه‌شکێت به‌ڵام نادۆڕێت .
ئه‌م قسانهههڵوێستی سه‌ره‌کی بوه له‌زۆربه‌ی نووسینه‌کانی هێمینگوایدا و کۆتایی ژیانیشی لهپاڵهوانی چیرۆکه‌کانیدا ههمیشهبهشتێکی بێبایه‌خ داناوه ، چونکه‌ئه‌و وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی حه‌تمی له‌مردن گه‌شتوه‌و ووتویه‌تی مرۆڤ با تا له‌ژیاندا بێت ههوڵبات به‌ئازایه‌تی و پاکی ویژدانهوهبژی تا سه‌رکه‌وتنی مرۆڤ به‌ده‌ست بێت ، گه‌رچی ئه‌و سهرکهوتنهبچووک و کورت خایه‌ن و کورت ماوه‌ش بێت . نووسه‌ر له‌ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بی خۆیدا دوو جار خه‌ڵات کراوه ، له‌ساڵی 1953 دا به‌خه‌ڵاتی پولیتزه‌ر ، دوو ساڵ دواتریش به‌خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی نۆبڵ . دوو جاریش به‌قورسی بریندار بوه، یه‌که‌میان وه‌کو پێشتر ووتمان له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا و دووه‌میشیان له‌ڕوداوێکی فڕینی فڕۆکه‌یه‌کدا له‌ئه‌فه‌ریقا .
کۆتایی
سه‌رچاوه
1_ ایلول بلا مطر ( جبرا ابراهیم جبرا )
|
2. Hemingway Ernest
Vem är vem i världs Litteraturen
Rabén Prisma |