له‌ده‌فته‌ری كچه
گه‌ریلا هه‌ڤاڵ جاهیده ... سه‌باح نوری
یه‌كه‌مجارم
بوو له‌ژیانمدا ده‌ست بده‌مه چه‌ك و راسته‌وخۆ بكه‌ومه
پێكدادان و شه‌ڕه‌وه. ده‌ستپێك لهشڵهژانێكی
جددیدا بووم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی شه‌ڕدا ئیتر
دۆخه‌كه به‌لامه‌وه ئاسایی بوو.
هه‌ڤاڵ جاهیده خه‌ڵكی هه‌رێمی
بۆتانه، ئه‌م هه‌رێمه له‌ڕووی زمان و كولتووری
كوردییه‌وه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزه، لاوك و سترانی
كوردی رۆڵێكی به‌رچاویان بینیوه له‌به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی
سیاسه‌تی توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه لایه‌نی ده‌وڵه‌تی
فاشیست و ناوه‌ندگه‌رایی توركیاوه دژ به‌هه‌بوونی كورد
به‌ڕێوه‌ده‌برا. به‌تایبه‌تی لاوكبێژو و سترانبێژه
خۆجێیه‌كان رۆڵێكی یه‌كجار گرنگ و به‌كاریگه‌ری هه‌بووه
له‌زیندوو هێشتنه‌وه فه‌رهه‌نگی كورد له‌و هه‌رێمه‌دا.
هه‌ڤاڵ جایدهش ده‌ڵێت:"هه‌رچه‌نده زمان و سترانی كوردی
قهدهخهشكرا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه، به‌ڵام هه‌ر
له‌منداڵییه‌وه ئاواز و سترانی كوردی له‌سه‌ر زاری ئێمه
بوون، هونه‌رمه‌نده خۆجێیه‌كان ده‌نگیان زۆر خۆش‌بوو و
كاریگه‌ری زۆریان له له‌سه‌رمان ده‌كرد، له‌به‌رخۆوه
ئاواز و لاوك و سترانه‌كانی ئه‌وانمان ده‌وته‌وه.
هه‌ڤاڵ جاهیده خه‌ڵكی گوندێكی
قه‌زایی ئولودهرهیی سه‌ر به‌هه‌رێمی بۆتانه و هه‌ر
له‌وێش هاتۆته دونیاوه. له‌خێزانێكی هه‌شت كه‌سییه،
جودا له‌دایك و باوكی سێ خوشك و دوو براشی هه‌ن، ئه‌م
منداڵی سێیه‌می خێزانه‌كه‌یانه. كچه گه‌ریلا هه‌ڤاڵ
جاهیده ده‌ڵێ:" په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزان و خێڵ زۆر پته‌و
زاڵبوون لهدهڤهرهكهماندا، ژنان و كچان له‌بارێكی
خراپ‌دا بوون، هه‌ناسه‌مان له‌به‌ر بڕابوو، ژن شه‌ره‌ف و
ناموسی خێڵ و خێزان بوو، بۆیه ده‌بوو له‌ماڵه‌وه
بمێننه‌وه، تێكه‌ڵی خه‌ڵكی بیانی نه‌بن، به‌گشتی ژنان
له‌بارودۆخێكی شیاو و شایسته‌دا نه‌بوون، له‌ده‌رئه‌نجامی
ئه‌و بارودۆخه سه‌پێنراوه به‌سه‌ریاندا له‌ڕووی هووشیاری
و فیكریشه‌وه له‌دواوه بوون و به‌مافه‌كانیان ئاشنا
نه‌ببوون.
وه‌كو هه‌ڤاڵی ناوبراو ئاماژه‌ی
پێده‌كا، له ناوه‌ڕاستی ساڵی هه‌شتاكان، جموجۆڵێ هه‌ڤاڵان
لهدهڤهرهكهیاندا په‌یدا بوو، وه‌كو ماڵه‌كانی تری
ناوچه‌كه. ئیتر جارنا جارێ هه‌ڤاڵانی گه‌ریلا سه‌ردانی
ماڵی ئه‌وانیش ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا دایك و باوكمان رێگه‌یان
نه‌ده‌دا كه ئێمه‌ی كچ هه‌ڤاڵان ببینین و له‌گه‌ڵیاندا
قسه‌بكه‌ین، به‌ڵام ئیتر هێدی هێدی لهئێرهو له‌وێ
ده‌نگۆی هه‌ڤاڵان به‌باشی له‌ناو ماڵ و خێزان و
ناوچه‌كه‌دا بڵاوده‌بوه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی
ده‌ورووبه‌ری ئێمه‌ش به‌شداری هه‌ڤاڵان بوون، سه‌ره‌تا
كوڕه پورێكم به‌ناوی "ئه‌حمه‌د رهپۆ" ساڵی (1984)
به‌شداری ریزی گه‌ریلاكان بوو، ئه‌م كوڕه پوره‌م یه‌كێك
بووه لهشهڕڤانهكانی هه‌ڤاڵ عه‌گید و به‌شداری یه‌كه‌م
چالاكی (15) ی ئابی ساڵی (1984) یش بوو، زۆر جار سه‌ردانی
ماڵمانی ده‌كرد، هه‌ر ده‌چوو كاریگه‌ری هه‌ڤاڵان
له‌ده‌ڤه‌ره‌كه و له‌ماڵی ئێمه‌شدا زێده‌تر ده‌بوو،
له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا منیش بڕیاری به‌شداربوونم بۆ نێو
ریزه‌كانی گه‌ریلادا، به‌ڵام له‌شڵه‌ژان و دڵهڕاوكێدابووم،
له‌خۆمم ده‌پرسی، ده‌بێ بتوانم بگه‌مه ریزه‌كانی گه‌ریلا؟
تۆ بڵێی باوك و مامه‌كانم له‌رێگه‌دا نه‌مگرن و
نهمهێننهوه ماڵێ؟ تۆ بڵێی منیش بتوانم له‌شاخ و
كێوه‌كاندا وه‌كو گه‌ریلاكان بژیم؟! ئایا سه‌ركه‌وتوو
ده‌بم له‌چه‌ك هه‌ڵگرتن؟! ئایا ده‌توانم به‌شداری شهڕببم
و سه‌ربازی تورك بكوژم؟! بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌و
پرسیارانه به‌مێشكمدا ده‌چوون و ده‌هاتن. به‌ڵام دواجار
توانیم خۆم یهكلایبكهمهوه و بڕیاری یه‌كجاره‌كی
به‌شداربوون له‌ریزی گه‌ریلادا بده‌م. هه‌ڤاڵ ساكینه (كچه
مامی هه‌ڤاڵ جاهیده) ئه‌ویش بڕیاری بهشداربوونیدابوو،
هه‌ڤاڵ جاهیده ده‌ڵێ:" هه‌ردووكمان په‌یوه‌ندیمان
بهگهریلای ناوچه‌كه‌وه كرد، له‌رێگه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌وه
چووینه جێگه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌مان، هه‌ڤاڵێكی
تر هات و بردینی بۆ گوندێكی تری نزیك گونده‌كه‌ی خۆمان،
له‌ماڵێكدا ماینه‌وه جاوه‌ڕوانی هه‌ڤاڵانی گهریلابووین
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری گه‌ریلاكانمان ببه‌ن له‌سه‌ر
چیاكان.
كاتژمێر دوازده‌ی شه‌و بوو، دوای
خواردن و خواردنه‌وه‌ی چا، ماڵی شه‌هید به‌دری گویمان
به‌جێهێت، ئه‌و چوار هه‌ڤاڵه‌ی كه هاتن به‌ره و چیاكان
بردیانین. سه‌ر سبه‌ی رۆژی دواتر گه‌شتینه گوندێكی فڵه (مه‌سیحی)
نشین كه نێوی (مههرێ) بوو، هه‌ندێ نان و زه‌یتونمان
له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵگرت، دیاربوو له‌و گونده‌دا دۆست و
لایه‌نگری هه‌ڤاڵان زۆر هه‌بوون، بۆیه زۆر هاوكاریان
كردین، دوای ماوه‌یه‌ك له‌و گونده‌ش بهدهركهوتین، دوای
ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ڕۆشتن به‌رێگه‌دا گه‌شتینه
هه‌رێمێكی شاخاوی، له‌وێ ئه‌شكه‌وتێكی زۆری لێ‌بوو،
له‌یه‌كێك لهئهشكهوته كۆنه‌كاندا ماینه‌وه، هه‌ڤاڵانی
گه‌ریلا هه‌ر زوو ئاگریان بۆ كردینه‌وه و چایان بۆ دروست
كردین، له‌وێدا چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر دوو هه‌ڤاڵی نوێی
كوڕیان له‌گوندێكی تر هێنابوو، گه‌ریلاكان ده‌ستیان
به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵماندا كرد، ده‌یانویست له‌باره‌ی ئامانج
و پێوانه‌كانی شۆڕش و واتای به‌شداربوونی ئێمه‌وه،
هه‌ندێك تێمان بگه‌یه‌نن، ئه‌و رۆژه به‌ته‌واوه‌تی له‌و
ئه‌شكه‌وته‌دا ماینه‌وه، كاتژمێر نزیكی شه‌شی سه‌ر
له‌ئێواره، له‌وێش ده‌ركه‌وتین و بۆ دڕه‌نگی شه‌و
گه‌شتینه یه‌كه‌م گروپی هه‌ڤاڵانی شاخ.
به‌و شوێنه‌یان ده‌وت ته‌حته ره‌ش
(ته‌حته ڕه‌ش -- واته تاشه‌به‌رد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌شن
بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ كراوه) دیاربوو هه‌ڤاڵان سه‌رقاڵی
كارێكی رێكخستنی نائاسایی بووبوون، دواتر ئێمه له‌وه
گه‌شتین كه كۆنفڕانسی به‌ناو "ته‌حته ره‌ش" له‌وێدا
سازدراوه. نزیكی (150) هه‌ڤاڵ له‌و شوێنه‌دا هه‌بوون.
هه‌ندێكیان نوێ و هه‌ندێكیشیان به‌ئه‌زموون بوون و
جێگهكهشیان به‌نایلۆن دروست كراوبوو، ماوه‌ی ده رۆژێك
له‌وێ ماینه‌وه، زستانه‌كه‌ی زۆر ساردبوو، ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری نه‌رێنی (نه‌گه‌تیف) ی لێده‌كردین، یه‌كه‌مجار
بوو كه‌وا به‌و شێوه‌یه له‌ماڵ داببڕێم، ژیانی گه‌ریلا
زۆر زه‌حمه‌ت بوو به‌لامانه‌وه، چونكه ئێمه زۆر گه‌نج
بووین، هه‌میش بێ ئه‌زموون بووین، ئه‌و بارودۆخه تازه‌یه
بۆ ئێمه‌ی كچ دوو هه‌نده زه‌حمه‌ت تر بوو، هه‌موو شتێك
نوێ بوو بۆمان، كاری رۆژانه زۆر قورس بوو بۆمان، زۆرجار
ده‌كه‌وتینه دوو دڵییه‌وه، له‌خۆم ده‌پرسیم تۆ بڵێی
بتوانم ببمه گه‌ریلاو خۆم ئاوێته‌ی ژیانی هه‌ڤاڵان بكه‌م؟!
به‌به‌رده‌وامی له‌نێو تێڕاماندابووم، توانست و خوراك زۆر
كه‌مبوون، شێوه‌ی نان و خواردن دروستكردن بۆم زه‌حمه‌تیان
دروست ده‌كرد، له‌لایه‌ك ژماره‌مان زۆر بوو، جێگهكهشمان
ته‌نگ بوو، به‌زۆری شۆربای نیسكمان دروست ده‌كرد، ئه‌ویش
له‌نێو ته‌نه‌كه‌دا، بڕواتان هه‌بێت په‌نجا گه‌ریلا
له‌یه‌ك چایدان (كتری) دا ده‌خوارده‌وه. ده‌بوو زۆر
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان بكردایه هه‌تا چایه‌كمان ده‌ست
بكه‌وتایه.
ئه‌و كوڕ و پیاوانه‌ی كه هه‌ڤاڵ
بوون زۆر جیاواز بوون، له‌گه‌ڵ كوڕ و پیاوانی
گونده‌كه‌ماندا
به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌و
زه‌حمه‌تیانه زۆر شتی تر هه‌بوون كاریگه‌ری باشیان
له‌لامان دروست كرد و هانده‌ربوون بۆ ئه‌وه‌ی وره‌و مۆڕاڵ
بگرین و درێژه به‌ژیانی گه‌ریلایه‌تی بده‌ین. ئه‌خلاق و
ئسلوبی هه‌ڤاڵان زۆر سرنجمانیان راده‌كێشا، له‌هیچ شوێنێكی
تردا ئه‌وه‌نده رێز له‌كچ و ژنان نه‌ده‌گیرا كه له‌ناو
هه‌ڤاڵاندا هه‌بوون، هه‌ڤاڵان زۆر رێزی یه‌كتریان ده‌گرت و
دوو هه‌نده‌ش حه‌زیان له‌یه‌كتر ده‌كرد، ئه‌و كوڕ و
پیاوانه‌ی كه هه‌ڤاڵ بوون زۆر جیاواز بوون، له‌گه‌ڵ كوڕ و
پیاوانی گونده‌كه‌ماندا. ئه‌مه‌ش باوهڕیمانی به‌شۆڕش
زیاتر ده‌كرد. سبێنێكیان له‌خه‌و هه‌ستام شه‌وه‌كه‌ی زۆر
ساردبوو، سرنجمدا هه‌ڤاڵان پاڵتۆكانی خۆیان دابوو
به‌سه‌رمدا، ئه‌و رووداوه زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم دروست
كرد، بڕیاری مانه‌وه‌می له‌نێو هه‌ڤاڵاندا به‌هێز كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ند هه‌ڤاڵێكی كچیش له‌نێو ریزی
هه‌ڤاڵاندا هه‌بوو، زۆر چالاك و وریا‌و زیره‌ك بوون، ئه‌و
شته‌ش باوه‌ڕییه‌كی زۆر پته‌وی له‌لا دروست كردم،
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه منیش ده‌توانم كه‌رۆژێك ببه كچه
شه‌ڕڤانێكی تێكۆشه‌ری وه‌كو ئه‌وان. بۆیه بڕیارمدا له‌ناو
هه‌ڤاڵان بمێنه‌وه به‌دڵ و به‌گیان به‌شداری كاره‌كانی
ژیانی رۆژانه‌ی گه‌ریلا ببم. هه‌تا ئه‌و كاته به‌ته‌نیا
ناوی سه‌رۆك ئاپۆم بیستبوو، بۆیه داوام له‌هه‌ڤاڵان كرد
كه ده‌رفه‌تم بده‌ن سه‌رۆك ئاپۆ ببینم.
ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له‌و شوێنه‌دا ماینه‌وه دواتر سوپای
توركیا ده‌ستیان بهتۆپارانكردنی كه‌مپه‌كه‌مان كرد، هه‌ر
دوا به‌دوای ئه‌وه ئۆپه‌راسیونێكی گه‌وره ده‌ستی پێكرد،
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌ڤاڵان كه‌وتنه‌خۆ و جێگه‌كه‌مان
به‌رداو به‌ره‌و لوتكه‌ی چیا و كێوه‌كان هه‌ڵكشاین.
هه‌ڤاڵه نوێكانی وه‌كو من نه‌مانده‌توانی باش به‌رێگه‌دا
بڕۆین، گه‌ریلا به‌ئه‌زموونه‌كان هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كێك
له‌شه‌ڕڤانه نوێكانیان دابووه گه‌ل خۆیان و هاوكاریان
ده‌كردین له‌هه‌ڵكشان به‌ره‌و به‌رزایه‌كان. دواتر شه‌ڕێكی
توند له‌نێوان هێزه‌كانمان و سه‌رباز و جاشهكاندا
ده‌ركه‌وت، یه‌كێك له‌هه‌ڤاڵه نوێكان شه‌هیدبوو، ئێمه‌ش
به‌شداری له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ئه‌و هه‌ڤاڵه بووین،
هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌رباز و جاشێكی زۆریش كوژران،
وه‌بیرم دێته‌وه ئه‌وكاته زۆر له‌هه‌ڤاڵه نوێكان بێ
چه‌ك بوون، بینیم هه‌ڤاڵان چه‌كیان هێنا و به‌سه‌رماندا
دابه‌شیان كرد، وتیان ئه‌و چه‌كانه‌مان له‌شه‌ڕه‌كه‌دا
ده‌ستكه‌وتووه، باش به‌بیرم دێته‌وه، كڵاشینكۆفێكیان
به‌مندا، هه‌ندێ خوێنیشی پێوه بوو، لهههڤاڵانم پرسی
ئه‌و خوێنه هی چییه؟ هه‌ڤاڵێك هاته وه‌ڵام و وتی ئه‌وه
كڵاشینكۆفی یه‌كێك له‌جاشه كوژراوهكانه.
دوای ئه‌و شه‌ڕه سه‌ربازانی تورك ده‌ستبه‌ردارمان
نه‌ده‌بوون، هه‌رده‌چوو هێزی زیاتریان ده‌هێنایه
هه‌رێمه‌كه و توپارانیان ده‌كردین و دواتر په‌لاماریان
ده‌داین، سێ رۆژ و سێ شه‌و شه‌ڕ درێژه‌ی كێشا، بێ ئازووقه
بووین، زۆر برسی و تینوو بووین، هێزه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر
كانی ئاوه‌كان بۆسه‌یان بۆ دانابووین، رێگه‌ی
دێهاته‌كانیان هه‌مووی كۆنتڕۆڵ كردبوو، ئێمه‌ش هه‌رچه‌نده،
ماندوو و برسی و تینوو، شه‌كه‌تیش كه‌وتبووین، به‌ڵام
ناچاربووین به‌رخۆدانی بكه‌ین و به‌ره‌نگاری هێرشه‌كانی
سه‌ربازانی تورك بده‌ینه‌وه.
هه‌شت رۆژ و هه‌شت شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دوژمن له‌نێو
پێكدادان و بهربهرهكانیدابووین، ده‌رئه‌نجام توانیمان
بۆ سبه‌ی ئابڵۆقه‌ی هێزه‌كانی دوژمن بشكێنن، دوای ئه‌وه
چووینه گوندێك به‌نێو (زووخور پاشا) هه‌ندێ ئاردمان
ده‌سكه‌وت، چه‌ند هه‌ڤاڵێكی به‌ئه‌زمون و گرج و كۆڵ
كردیانه نان، دوای نانخواردنه‌كه هه‌ندێ به‌سه‌ر خۆماندا
هاتینه‌وه، دوای ئه‌وه دووباره به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری
فه‌راشین به‌ڕێكه‌وتین، دوای شه‌ش كاتژمێر گه‌شتینه
فه‌راشین، فه‌راشین ئه‌و شوێنه‌یه كه زۆر له‌باره بۆ
به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵات و ئاژه‌ڵداری، گژ و گیا و دار‌و
كانیاوی زۆری لێیه، زۆربه‌ی گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه
به‌به‌هار و هاوێنان ده‌چنه كوێستانه‌كانی فه‌راشین، له‌و
ده‌ڤه‌ره دارێك هه‌یه هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ به‌شینی
ده‌مێنێته‌وه، پێ ده‌ڵێن داری كاچێ، هه‌ندێ له‌دار
سنۆبه‌ر ده‌چێ، كانیه‌ك له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌یه ماسی تێدا
ده‌ژی، ده‌بوو ئه‌و ده‌ڤه‌ره تێپه‌ڕیش بكه‌ین و بچینه
چیایی (كاتۆ)، رێگه‌ی سه‌ره‌كیشمان ته‌نگایی كاچێ بوو،
له‌به‌ر چڕی داری كاچێ له‌وێدا به‌وه ناوبانگی
ده‌رخستووه، پێش ئه‌وه‌ی له‌و تهنگایه بده‌ین، ده‌بوو
له‌و شوێنه‌دا له‌گه‌ڵ هێزێكی تری هه‌ڤاڵان یه‌كبگرینه‌وه،
كه له‌ده‌رئه‌نجامی چڕی و فره‌یی شه‌ڕه‌كاندا له‌یه‌كتر
خۆمان جودا كردبووه‌وه، وه‌كوتر پێویست بوو گروپێ
له‌هه‌ڤاڵه هه‌ره به‌ئه‌زموونه‌كان بچن و ئه‌و تهنگایه
به‌باشی كه‌شف بكه‌ن نه‌وه‌كو هێزه‌كانی دوژمن بۆسه‌یان بۆ
هێزه‌كانمان دانابێ، لهفهراشین چه‌ند چیایه‌كی سه‌ر
كه‌شی لێ بوو، به‌ناوی (مامی میس، سه‌ر ئاسن) سه‌ر ئاسن
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ناوی لێنراوه، چونكه له سه‌ری
سه‌ره‌وه‌ی ئاسنێك گۆچان (گاڵۆك) ئاسا چه‌ماوه هه‌یه،
له‌چیای مامی میس هه‌ر دوو هێزه‌كه‌مان به‌یه‌ك گه‌شتن،
ئه‌وكاته به‌شداربوونی هه‌ڤاڵانی كچ له‌ریزه‌كانی
گه‌ریلادا زۆر سنووردار بووبوو، له‌هێزه‌كه‌ی ئێمه‌دا
ته‌نیا من و هه‌ڤاڵ ساكینه‌ی كچه مامم هه‌بوو و
له‌هێزه‌كه‌ی تردا یازده هه‌ڤاڵی كچ هه‌بوو، هه‌ڤاڵ
عه‌زیمه‌ی گه‌وره به‌رپرسیاریان بوو، ئه‌و هه‌ڤاڵه ئێستا
نه‌ماوه و له‌یه‌كێك لهپێكدادانهكاندا له‌گه‌ڵ
ئه‌رته‌شی توركیای داگیركه‌ردا له‌چیای هه‌ره‌كۆل له‌ساڵی
(1994) شه‌هید بوو.
دوای چه‌ند كاتژمێر حه‌سانه‌وه، گروپی كه‌شف هاتنه‌وه‌و
وتیان هێزه‌كانی دوژمن له تهنگای كاچێ بۆسه‌یان بۆ
هێزه‌كانمان داناوه و پێ ده‌چێ ده‌ركیان به‌وه كردووه،
كه ئێمه به‌نیازین بچینه چیای كاتۆ. هه‌ربۆیه
بۆسه‌یه‌كی توند و به‌هێزیان بۆ داناوین، هه‌ڤاڵان پلانی
هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی دوژمنیان داڕشت، دوای خۆر
ئاوابوون له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه هه‌ڤاڵان هێرشیان برده سه‌ر
ئه‌و هێزه‌ی دوژمن كه له‌بۆسه‌دا بوون بۆمان، یه‌كه‌مجارم
بوو له‌ژیانمدا ده‌ست بده‌مه چه‌ك و راسته‌وخۆ بكه‌ومه
پێكدادان و شه‌ڕه‌وه. ده‌ستپێك لهشڵهژانێكی جددیدا بووم،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی شه‌ڕدا ئیتر دۆخه‌كه
به‌لامه‌وه ئاسایی بوو. هه‌رچه‌نده هێزێكی وام نه‌بوو،
كه بتوانم به‌باش چه‌كی پێ به‌كار بهێنم. دوای دوو تا سێ
كاتژمێر له‌شه‌ڕێكی توند‌و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كی چڕشدا
توانیمان گورزی كوشنده له‌و هێزه‌ی دوژمن بده‌ین، شه‌ش
سه‌رباز و چوار جاش كوژران و چوار جاشی دیكه‌شمان به‌دیل
گرت. جاشێكی تریش به‌سه‌ختی بریندار بووبوو، دوای
ماوه‌یه‌ك و له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌و شه‌ڕه رێگه‌یه‌كمان له‌پێشدا نه‌ماو روومان
له‌چیای كاتۆی خه‌لیلا كرد، زۆرینه‌ی هه‌ڤاڵه
به‌ئه‌زموونه‌كان، له‌چیای كاتۆی خه‌لیلا مانه‌وه و دوای
چه‌ند رۆژ حه‌سانه‌وه چه‌ند هه‌ڤاڵێكی تر ئێمه‌یان برد بۆ
شوێنی په‌روه‌رده‌ی شه‌ڕڤانانی نوێ.
كاتۆ وشه‌یه‌كی وێنانییهو ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له‌و
شاخه‌ی ناوه و واتاكه‌شی به‌كوردی (نهعللهته)، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌كاتی شاڵاوه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵات كوردانی
ده‌ورووبه‌ری ئه‌و چیایانه بۆ ماوه‌ی ساڵێك له شكرهكهی
ئه‌سكه‌نده‌ریان به‌خۆیانه‌وه سه‌ر قاڵكردووه و
سه‌ربازێكی زۆریشیان لێكوشتووه. ده‌گێڕنه‌وه، كه
له‌به‌رزی و سه‌ختی شاخی كاتۆ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له‌پشته‌وه كوێستانی سه‌خته‌و له‌به‌رامبه‌ر
ده‌شتاییه‌كانیش ده‌رگای زۆر ته‌نگ و دژواری هه‌ن و كه‌س
ناتوانێ پێیاندا هه‌ڵكشێ، بۆیه كه له‌شكره‌كه‌ی
ئه‌سكه‌نده‌ر په‌لاماری داوه زیانی زۆری وه‌به‌ر
كه‌وته‌وه و تووشی شكست بووه، ناچار ئه‌سكه‌نده‌ر بۆ
زستانی داهاتوو ده‌مێنێته‌وه، هه‌تا له‌به‌ر سه‌رماو سو‌ڵ
خه‌ڵكه‌كه‌و له‌و چیا سه‌خته دێنه خوارێ و له‌ناچاریدا
ته‌سلیمی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر ده‌بن كه
ئابڵًۆقهی دهڤهرهكیانداوه، هه‌رچه‌نده ئه‌سكه‌نده‌ر
له‌كۆتایدا سه‌ركه‌وت به‌ڵام یه‌ك ساڵی ره‌به‌ق له‌و
ده‌ڤه‌ره‌دا مایه‌وه و نه‌یتوانی به‌رده‌وامی
بهحهملهكهی به‌ره‌و قوڵای رۆژهه‌ڵات ببات، وه‌كوتر
كاتۆ یه‌ك چیا نییه، به‌ڵكو چه‌ندین كاتۆ هه‌ن، كاتۆ
ژیركان، به‌نێوی خێڵی ژیرهكانهوه نراوه، زیاتر له‌سێ
هه‌زار مه‌تر له‌سه‌رووی ده‌ریاوه به‌رزه، زوو به‌فری
لێده‌كه‌وێت، ده‌كه‌وێته رۆخی باشووری شارۆچكه‌ی
به‌یتولشه‌باب. لایه‌كی كویستانهو له‌لاكه‌ی تره‌وه
حه‌وت ده‌رگای هه‌ن هاوینی نییه‌و به‌فری زۆره و داری
قاچێی لێیه، ده‌ڵێن موردا قه‌ره‌یلانی سه‌رۆكی كۆنسه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری (كۆما جڤاكێن كوردستان) كه كاتی خۆی
به‌زۆری له‌و ده‌ڤه‌رانه فه‌رمانداری گه‌ریلابووه و
وتویه‌تی:"مرۆڤ لهكاتۆدا بێت، وه‌كو ئه‌وه وایه، خوای
شه‌ڕی له‌پشته‌وه بێت". ئه‌مه‌ش هێمایه‌كه بۆ ئاستی
له‌باربوونی ئه‌و چیایه بۆ شه‌ڕی گه‌ریلای.
كاتۆی مارینۆس، ده‌ڵێن مارینۆس یان ناوی سهرفهرماندارێكی
ئه‌سكه‌نده‌ر كه له‌وێدا كوژراوه، بۆیه ئه‌سكه‌نده‌ر
ئه‌و ناوه‌ی لێناوه و بۆچونێكی تریش هه‌یه ده‌ڵێن ناوی
ئهڤیندارێكی ئه‌سكه‌نده‌ره بۆ ئه‌وه ئه‌و ناوه‌ی
لێناوه، ئه‌مه‌یان ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی
شارۆچكه‌ی به‌یتولشه‌باب، بۆ شه‌ڕ زۆر له‌باره، لهكاتۆی
ژیركان نزمتر و بچوكتره، به‌فری زۆره، ئه‌ویش چه‌ندین
ده‌رگای هه‌یه‌و جودا له‌و ده‌رگایانه مرۆڤ ناتوانێت تێدا
هه‌ڵكشێت، به‌رامبه‌ر كاتۆی ژیركانه.
كاتۆی خه‌لیلا، خه‌لیلا خێڵێكی هه‌ره گه‌وره‌ی
ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه و له‌نزیك ئه‌و چیایه‌دا جێگیرن، هه‌ر بۆ
ئه‌مه‌ش ئه‌و ناوه‌یان لێناوه، ئه‌میان له‌وانی تر
هه‌ردوو بچوكتر و نزمتره، جگه له‌داری كاچێ داری
سنۆبهریشی لێیه، له‌شارۆچكه‌ی پهروارییهوه، نزیكه‌وه،
هه‌م كوێستانی هه‌نه و هه‌میش داری زۆری لێیه.
زۆر ئاره‌زووم لێ بوو كه هه‌ڤاڵان بۆ چیای هه‌ره‌كۆل
بمانبه‌ن، چونكه له‌هه‌رێمه‌كه‌ماندا زۆر به‌ناوبانگ بوو،
پێیان ده‌وت ههرهكۆلا میرا (واتا ههرهكۆلی میران)،
ئه‌مه‌ش لهوهوهدێت كهمیرهكانی هه‌رێمی بۆتان كه
له‌زستانان له‌جه‌زیره‌ی بۆتان داده‌نیشتن، له‌گه‌ڵ
نه‌مانی سه‌رماو سۆڵدا ده‌چوونه چیای هه‌ره‌كۆل و له‌وێ
ده‌مانه‌وه هه‌تا كاتی به‌فر بارین، خێڵی گه‌وره‌ی بوهتا
كه به‌درخانییه‌كان سه‌رداری بوون له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌ژیان،
هه‌ره‌كۆل چه‌ند هه‌نده‌ی كاتۆی ژیركان گه‌وره‌یه. داری
كه‌می لێیه، به‌زۆری كوێستانهـ یه‌كێكه له‌و چیایانه‌ی
كه گه‌ریلا به‌به‌رده‌وامی لێی ده‌مێننه‌وه. ساڵی (1994)
هه‌ڤاڵ عه‌زیمه‌ی مه‌زن له‌وێ شه‌هید ده‌بێ.
به‌ڵام دیاربوو هه‌ڤاڵان ئێمه‌یان به‌ره‌و چیای جودی
ده‌برد، دوای هه‌فته‌یه‌ك رۆشتن، به‌رۆژ حه‌سانه‌وه و
خۆشاردنه‌وه و به‌شه‌وانیش ده‌ڕۆشتین. گه‌شتینه چیای
جودی. ژماره‌ی شه‌ڕڤانه نوێكان بووین به (93) هه‌ڤاڵ،
كه گه‌شتینه ئه‌وێ پێشوازیه‌كی گه‌رمان لێ كرا له‌لایه‌ن
هه‌ڤاڵانی جودییه‌وه كه ژماره‌یان زۆر بوو، دیاربوو
ئه‌وێ شوێنی په‌روه‌رده‌كردنی شه‌ڕڤانانی نوێ بوو،
زۆرینه‌ی شه‌ڕڤانه‌كان خه‌ڵكی باكور و باشووری رۆژئاوای
كوردستان بوون و كوڕێكی ئه‌ڵمانی به‌نێو (دیمیترۆڤ) و
عه‌ره‌بێكی خه‌ڵكی شاری موسڵ (ئێراق) و چه‌ندین عه‌ره‌بی
سوریامان له‌گه‌ڵدابوون. په‌روه‌رده‌كه‌مان هه‌م سیاسی و
هه‌میش سه‌ربازی بوو. سبه‌ینان سیاسی بوو، دوای نیوه‌ڕۆش
په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازیمان ده‌بینی.
له‌په‌روه‌رده‌ی ئه‌و مانگه‌دا فێری حهزكرد له‌گه‌ل و
نشتمان مرۆڤ و سروشت بووین، فێری ژیانی هاوبه‌شی و
خزمه‌تكردن به‌گه‌ل و فیداكاری بووین، له‌هه‌مووی گرنگتر
ده‌رفه‌تی باش بۆ ئێمه‌ی كچان له‌بار ده‌كرا، بۆ ئه‌وه‌ی
گوزارشت له‌خۆ بكه‌ین و پێشكه‌وین، گۆڕنكاری جددی
لهكهسێتیماندا دروست بوو، فێری میلیتانیهتی بووین،
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و خوله په‌روه‌رده‌یه‌دا رووبه‌ڕووی
ئاڵۆزی و زهحمهتیگهلێك زۆر بوومه‌وه، له‌لایه‌ك
به‌بۆنه‌ی من و كچه مامهكهمهوه ناكۆكی كهوتب