Wednesday, 20 February 2008 ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی له‌سجندا بووم ئاوێنه: هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی زانکۆوه زانیاری ئه‌وه‌مان پێدرا که له ساڵی سێهه‌مدا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ پراکتیک(تگبیق) ده‌که‌ین. ڕشته‌ی ده‌رونناسی که پێنج ساڵه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌دات که چه‌ند جارێک خوێندکار بڕیاری خۆی بگۆڕێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له چ شوێنێک پراکتیکه‌که‌ی بکات. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه من دڵنیابوم له چ شوێنێک پراکتیکهکهم بکه‌م. ساڵه‌کان ڕۆشتن و کاتی ئه‌وه هات ڕه‌وانه‌ی شوێنی جیاوازمان بکه‌ن بۆ پراکتیک. ئه‌گه‌رچی سه‌رپێچی کردن بوو له ئامۆژگارییه‌کانی دایکم، که شوێن پێی باوکم نه‌که‌وم به‌ڵام له‌سه‌ر داوای خۆم‌و خۆشبه‌ختانه هیچ که‌سێکی تر داوای ئه‌و شوێنه‌ی نه‌کردبوو، له‌خستنه شانسهکهدا سجن بۆ من ده‌رچو. ده‌زگای سجن له زۆربه‌ی وڵاته‌کان وه سویدیش ده‌زگایه‌کی داخراوه، به‌و مانایه‌ی که خه‌ڵک به گشتی که‌م زانیاریان هه‌یه ده‌رباره‌ی وه له‌به‌ر نه‌بونی ئه‌م زانیاریه زۆر بۆچونی دروستکراو هه‌یه که له ڕاستیدا وانیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌وێ کاربکات. هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر پاراستنی نهێنی ده‌زگاکه، که ئه‌رکێکی زۆر گرنگه‌و، پاراستنی سه‌روه‌ری مرۆڤه‌کان چ وه‌کو کارمه‌ند چ وه‌کو زیندانی. هه‌ر بۆیه که‌سێک له‌وێ کارنه‌کات زانیاری ته‌واوی ده‌ست ناکه‌وێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زانکۆیه‌کی به‌ناوبانگی وه‌ک زانکۆی لونده‌وه نێردرابوم به‌ڵام جگه له چاوپێکه‌وتن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سجنه‌که‌وه، نه‌متوانی ده‌ست به‌کار بکه‌م هه‌تا هه‌م له لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له SÄPO که کورتکراوه‌ی پۆلیسی ئاسایشه له سوید، پهسهندکرام و ڕازیبون له‌سه‌ر کارکردنم له سجنه‌که. یه‌کێک له‌و ئه‌زمونه سه‌یرانه‌ی که به‌سه‌رمدا هات ئه‌وه بوو که سێ ڕۆژی ده‌ستپێکردنم، له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی، کلیلم بۆ دروست نه‌کرابوو. هه‌ربۆیه ده‌بوایه بۆ هه‌مو جوڵانهوهیهکم داوا له کارمه‌ندێک بکه‌م که کلیلی پێبو تا ده‌رگاکه‌م بۆ بکاته‌وه. کاتێک له ڕاڕه‌وی سجنه‌که‌دا به پێکه‌نینه‌وه گله‌ییم له به‌ڕێوبه‌ره‌که کرد، له وه‌ڵامدا وتی هه‌رچه‌نده ئه‌وه به ئه‌نقه‌ست نه‌بوه که تۆ سێ ڕۆژ بێ کلیل بیت به‌ڵام پێم وایه ئه‌زمونێکی خراپ نیه بۆ تۆ که یه‌که‌م جارته له سجن کار بکه‌یت. تا هه‌ست بکه‌یت که ئازادی له مرۆڤه‌کان ده‌سه‌نرێته‌وه چ تام و ئازارێکی هه‌یه. دواتر وتی هه‌رچه‌ند له‌ده‌ستدانی ئازادی په‌یوه‌ندی نیه به ته‌مه‌نه‌وه به‌ڵام به‌ڕای من زه‌وتکردنی ئازادی زیندانییه گه‌نجه‌کان زیاتر ده‌ڕوخێنێت هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن. گه‌ر بتوانیت هه‌ست به‌و ئازاره‌ی ئه‌وان بکه‌یت بڕوام وایه که‌متر کێشه‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا. Oprah شاژنی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریکی زۆر جار له به‌رنامه‌کانیدا ده‌ڵێت «به‌ده‌ستهێنانی زانیاری یانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات». هه‌ڵبه‌ت من زانیاری ئه‌وه‌م نه‌بوو که ئه‌م سجنه‌ی من داوام کردبو چ جۆره زیندانییه‌کی تێدایه هه‌تا ورده ورده ئاشنا بوم به یاداشتنامه‌کان. تومه‌س سجنه‌که تایبه‌ته به‌وانه‌ی به تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵ یان بۆ سه‌ر ژن حکومدراون. ڕۆژێک کاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ کارمه‌نده‌کان دانیشتبوم، ئه‌وان باسی زیندانیه‌کی تازه و تۆمه‌ته‌که‌یان ده‌کرد. کارمه‌ندێکیان وتی: گوایه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی بکاته سه‌ر منداڵه‌که که‌ره‌ی به کۆمی منداڵه‌که‌دا سواوه تا ئاسانتر کاره‌که‌ی خۆی بکات. که گوێم له‌مه بوو ڕام کرد به‌ره‌و زبڵخانه‌که و هێڵنجم دا هه‌ستم کرد هه‌موو هه‌ناوم ده‌یه‌وێت بێته ده‌ر. دواجار سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌م به کارمه‌نده‌کانی گوت که ده‌بێت ئاگاداربن که گویچکهگهلێک هاتونه‌ته ئێره وه‌کو ئێمه ئاشنا نین به‌م قسانه. کاتێک به‌ڕێوه‌به‌ری سجن یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی کردم یه‌کڕاست پرسیاری زمانی دایکمی کرد و ئه‌گه‌ر زمانی تر بزانم. دوای وه‌ڵام دانهوهکهم وتی ده‌توانی له دوای کاتی پراکتیکهکهش پێمان خۆشه له‌لامان ئیش بکه‌یت. دواتر له سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌م پێی وتم که کورد و عه‌ره‌بێکی زۆر له سجنه‌که‌دا هه‌ن وه زۆربه‌یان زمانی سویدی نازانن. کاتێک که زیندانییه کورده یان عه‌ره‌به تازه‌کانم ده‌بینی بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان بده‌مێ له‌سه‌ر سجنه‌که پێم ده‌وتن که هه‌تا شه‌ش مانگی تر ده‌توانن به زمانی کوردی یان عه‌ره‌بی ده‌توانن شیکاری (تێراپی) ده‌رونی وه‌ربگرن. زۆر له‌وانه‌ی به‌و دوو زمانه قسه‌یان ده‌کرد خۆشحاڵبون به‌و ده‌رفه‌ته به‌ڵام له لایه‌که‌وه زمانی کوردی و عه‌ره‌بی کاتێک خوێندنه‌که به زمانی ئینگلیزی و سویدی بوبێت، کارێکی زۆر سه‌خت بوو. له لایه‌کی تره‌وه ده‌رونناس و نه‌خۆش ده‌بێت بتوانن به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن که تیایدا بڕوا و رێز له هه‌مو ڕوانگهکانیهوه، گرنگبن تا چاره‌سه‌رکردنه‌که به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌یه نابێت لاسه‌نگ بێت. هاوبه‌شی زمان و کولتور و ئه‌قڵیه‌ت له‌نێوان زیندانیه‌کاندا کێشه‌ی دروست کردبو. زۆرجار ده‌کرێت مرۆڤه‌کان له‌به‌ر ئه‌و هاوبه‌شییانه په‌رژینی به‌ره‌ی پسپۆری نێوان ده‌رونناس و نه‌خۆشه‌که‌دا لاواز ببێت. ڕاگرتنی به‌لانسی ئه‌م په‌رژینه ئهزمهنێکی سه‌خت به‌ڵام هاوکات به پێز و سودمه‌ند بوو. دیاره ئاشکرایه که زۆر که‌س زیندانی ده‌کرێن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دین و ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی دینه‌وه پاساوی تاوانه‌کانیان بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانیان زۆر ئازاریان نه‌دا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م میکانیزمه غه‌ریزییه له مرۆڤدا هه‌میشه ده‌یه‌وێت به‌رگری له خۆی بکات. خاڵی جیاواز له‌نێوان ئه‌م زیندانییانه‌و مرۆڤی «ئاسایی» دا ئه‌وه‌یه کاتێک مرۆڤێکی ئاسایی هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به مرۆڤێکی تر ده‌کات، ویژدانی ئازاری ده‌دات و دواتر ده‌چێت به شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌که ده‌کات تا داوای لێبوردنی لێبکات و ئاشتی بکاته‌وه. ئه‌م زیندانییانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دین، له‌به‌ر ئه‌وه نییه ئه‌مان عه‌بدێکی ساڵحن، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ناتوانن و نازانن چی له‌و به‌رپرسییه ویژدانییه بکه‌ن که له‌لایان دروست ده‌بێت. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به هه‌موو قهومیهتێکهوه نکۆڵی له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان کردبێت و به‌وپه‌ڕی بڕواوه ده‌ڵێن که یاسا به ناهه‌ق ئه‌مانی حوکم داوه. ئه‌وانه‌شی که دان به تاوانه‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌بن به پیاوێکی دینی ماقوڵ گه‌ر یاداشتنامه‌که‌یان نهخێنیتهوهو له‌ده‌ره‌وه بیانبینیت ده‌ڵێی ئه‌مه هه‌بێت و نه‌بێت تازه له حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دورنیه متمانه‌یه‌کی بهدهیتێ. زرنگی و کامڵ بونی ڕۆحی هیچی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تری مرۆڤ که‌متر نیه ئه‌گه‌ر له هه‌مویان گرنگتر نه‌بێت. ئه‌وه‌ی گرێکان له ڕۆحی‌دا له مناڵیه‌وه شینه‌کراونه‌ته‌وه ده‌ردو ژانی بێ ژمار ده‌دا به خۆی و ده‌وروبه‌ری. ئه‌زمون و بینین و بیستنی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که مرۆڤی بیانی به‌گشتی و تاکی کورد له‌و وڵاتێکی وه‌کو سوید توشی ده‌بێت ڕاستییه‌کی تاڵه. له‌وه تاڵتر و ناشیرینتر ئه‌و دیوه‌ی پیاوی کورد بوو که له سجن بینیم. له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتوه ڕه‌خساندویه‌تی له جیاتی زانکۆ و ئیشی باش بڕێکی باشییان ده‌که‌ونه سجن به تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسی، به‌کارهێنان و فرۆشتنی مادده‌بێهۆشکه‌ره‌کان، دروستکردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ له‌شفرۆشی و کۆکردنه‌وه‌ی کچگه‌لێک بۆ بازرگانی کردن پێیانه‌وه، ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵ‌و تهزویرکردنو.... لیسته‌که زۆر دورودرێژ ده‌بێت گه‌ر باسی هه‌موییان بکه‌م. دوای شه‌ش مانگ پراکتیکهکهم ته‌واو کرد به کۆمه‌ڵێک خه‌فه‌ت و حه‌سره‌ت و خۆزگه‌وه ماڵئاواییم له سجنه‌که و زیندانییه‌کانی کرد. خه‌فه‌ت بۆ ئاواتی نههاتوهدی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه، حه‌سره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شوێنه چاکه‌دا له سوید ئه‌وان له سجن گیرساونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بتوانن له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست بکه‌نه‌وه به ژیانێکی باشتر. فریشته که‌وه
Wednesday, 20 February 2008
ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی له‌سجندا بووم
ئاوێنه: هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی زانکۆوه زانیاری ئه‌وه‌مان پێدرا که له ساڵی سێهه‌مدا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ پراکتیک(تگبیق) ده‌که‌ین.
ڕشته‌ی ده‌رونناسی که پێنج ساڵه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌دات که چه‌ند جارێک خوێندکار بڕیاری خۆی بگۆڕێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له چ شوێنێک پراکتیکه‌که‌ی بکات. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه من دڵنیابوم له چ شوێنێک پراکتیکهکهم بکه‌م. ساڵه‌کان ڕۆشتن و کاتی ئه‌وه هات ڕه‌وانه‌ی شوێنی جیاوازمان بکه‌ن بۆ پراکتیک. ئه‌گه‌رچی سه‌رپێچی کردن بوو له ئامۆژگارییه‌کانی دایکم، که شوێن پێی باوکم نه‌که‌وم به‌ڵام له‌سه‌ر داوای خۆم‌و خۆشبه‌ختانه هیچ که‌سێکی تر داوای ئه‌و شوێنه‌ی نه‌کردبوو، له‌خستنه شانسهکهدا سجن بۆ من ده‌رچو. ده‌زگای سجن له زۆربه‌ی وڵاته‌کان وه سویدیش ده‌زگایه‌کی داخراوه، به‌و مانایه‌ی که خه‌ڵک به گشتی که‌م زانیاریان هه‌یه ده‌رباره‌ی وه له‌به‌ر نه‌بونی ئه‌م زانیاریه زۆر بۆچونی دروستکراو هه‌یه که له ڕاستیدا وانیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌وێ کاربکات. هه‌ڵبه‌ت له‌به‌ر پاراستنی نهێنی ده‌زگاکه، که ئه‌رکێکی زۆر گرنگه‌و، پاراستنی سه‌روه‌ری مرۆڤه‌کان چ وه‌کو کارمه‌ند چ وه‌کو زیندانی. هه‌ر بۆیه که‌سێک له‌وێ کارنه‌کات زانیاری ته‌واوی ده‌ست ناکه‌وێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زانکۆیه‌کی به‌ناوبانگی وه‌ک زانکۆی لونده‌وه نێردرابوم به‌ڵام جگه له چاوپێکه‌وتن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سجنه‌که‌وه، نه‌متوانی ده‌ست به‌کار بکه‌م هه‌تا هه‌م له لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له SÄPO که کورتکراوه‌ی پۆلیسی ئاسایشه له سوید، پهسهندکرام و ڕازیبون له‌سه‌ر کارکردنم له سجنه‌که. یه‌کێک له‌و ئه‌زمونه سه‌یرانه‌ی که به‌سه‌رمدا هات ئه‌وه بوو که سێ ڕۆژی ده‌ستپێکردنم، له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی، کلیلم بۆ دروست نه‌کرابوو. هه‌ربۆیه ده‌بوایه بۆ هه‌مو جوڵانهوهیهکم داوا له کارمه‌ندێک بکه‌م که کلیلی پێبو تا ده‌رگاکه‌م بۆ بکاته‌وه. کاتێک له ڕاڕه‌وی سجنه‌که‌دا به پێکه‌نینه‌وه گله‌ییم له به‌ڕێوبه‌ره‌که کرد، له وه‌ڵامدا وتی هه‌رچه‌نده ئه‌وه به ئه‌نقه‌ست نه‌بوه که تۆ سێ ڕۆژ بێ کلیل بیت به‌ڵام پێم وایه ئه‌زمونێکی خراپ نیه بۆ تۆ که یه‌که‌م جارته له سجن کار بکه‌یت. تا هه‌ست بکه‌یت که ئازادی له مرۆڤه‌کان ده‌سه‌نرێته‌وه چ تام و ئازارێکی هه‌یه. دواتر وتی هه‌رچه‌ند له‌ده‌ستدانی ئازادی په‌یوه‌ندی نیه به ته‌مه‌نه‌وه به‌ڵام به‌ڕای من زه‌وتکردنی ئازادی زیندانییه گه‌نجه‌کان زیاتر ده‌ڕوخێنێت هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن. گه‌ر بتوانیت هه‌ست به‌و ئازاره‌ی ئه‌وان بکه‌یت بڕوام وایه که‌متر کێشه‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵیاندا. Oprah شاژنی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌مریکی زۆر جار له به‌رنامه‌کانیدا ده‌ڵێت «به‌ده‌ستهێنانی زانیاری یانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لات». هه‌ڵبه‌ت من زانیاری ئه‌وه‌م نه‌بوو که ئه‌م سجنه‌ی من داوام کردبو چ جۆره زیندانییه‌کی تێدایه هه‌تا ورده ورده ئاشنا بوم به یاداشتنامه‌کان. تومه‌س سجنه‌که تایبه‌ته به‌وانه‌ی به تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵ یان بۆ سه‌ر ژن حکومدراون. ڕۆژێک کاتی نانخواردنی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ کارمه‌نده‌کان دانیشتبوم، ئه‌وان باسی زیندانیه‌کی تازه و تۆمه‌ته‌که‌یان ده‌کرد. کارمه‌ندێکیان وتی: گوایه پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسی بکاته سه‌ر منداڵه‌که که‌ره‌ی به کۆمی منداڵه‌که‌دا سواوه تا ئاسانتر کاره‌که‌ی خۆی بکات. که گوێم له‌مه بوو ڕام کرد به‌ره‌و زبڵخانه‌که و هێڵنجم دا هه‌ستم کرد هه‌موو هه‌ناوم ده‌یه‌وێت بێته ده‌ر. دواجار سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌م به کارمه‌نده‌کانی گوت که ده‌بێت ئاگاداربن که گویچکهگهلێک هاتونه‌ته ئێره وه‌کو ئێمه ئاشنا نین به‌م قسانه. کاتێک به‌ڕێوه‌به‌ری سجن یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی کردم یه‌کڕاست پرسیاری زمانی دایکمی کرد و ئه‌گه‌ر زمانی تر بزانم. دوای وه‌ڵام دانهوهکهم وتی ده‌توانی له دوای کاتی پراکتیکهکهش پێمان خۆشه له‌لامان ئیش بکه‌یت. دواتر له سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌م پێی وتم که کورد و عه‌ره‌بێکی زۆر له سجنه‌که‌دا هه‌ن وه زۆربه‌یان زمانی سویدی نازانن. کاتێک که زیندانییه کورده یان عه‌ره‌به تازه‌کانم ده‌بینی بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان بده‌مێ له‌سه‌ر سجنه‌که پێم ده‌وتن که هه‌تا شه‌ش مانگی تر ده‌توانن به زمانی کوردی یان عه‌ره‌بی ده‌توانن شیکاری (تێراپی) ده‌رونی وه‌ربگرن. زۆر له‌وانه‌ی به‌و دوو زمانه قسه‌یان ده‌کرد خۆشحاڵبون به‌و ده‌رفه‌ته به‌ڵام له لایه‌که‌وه زمانی کوردی و عه‌ره‌بی کاتێک خوێندنه‌که به زمانی ئینگلیزی و سویدی بوبێت، کارێکی زۆر سه‌خت بوو. له لایه‌کی تره‌وه ده‌رونناس و نه‌خۆش ده‌بێت بتوانن به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن که تیایدا بڕوا و رێز له هه‌مو ڕوانگهکانیهوه، گرنگبن تا چاره‌سه‌رکردنه‌که به‌رده‌وام بێت. به‌ڵام ئه‌م به‌ره‌یه نابێت لاسه‌نگ بێت. هاوبه‌شی زمان و کولتور و ئه‌قڵیه‌ت له‌نێوان زیندانیه‌کاندا کێشه‌ی دروست کردبو. زۆرجار ده‌کرێت مرۆڤه‌کان له‌به‌ر ئه‌و هاوبه‌شییانه په‌رژینی به‌ره‌ی پسپۆری نێوان ده‌رونناس و نه‌خۆشه‌که‌دا لاواز ببێت. ڕاگرتنی به‌لانسی ئه‌م په‌رژینه ئهزمهنێکی سه‌خت به‌ڵام هاوکات به پێز و سودمه‌ند بوو. دیاره ئاشکرایه که زۆر که‌س زیندانی ده‌کرێن په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دین و ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی دینه‌وه پاساوی تاوانه‌کانیان بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا شێوه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانیان زۆر ئازاریان نه‌دا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م میکانیزمه غه‌ریزییه له مرۆڤدا هه‌میشه ده‌یه‌وێت به‌رگری له خۆی بکات. خاڵی جیاواز له‌نێوان ئه‌م زیندانییانه‌و مرۆڤی «ئاسایی» دا ئه‌وه‌یه کاتێک مرۆڤێکی ئاسایی هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به مرۆڤێکی تر ده‌کات، ویژدانی ئازاری ده‌دات و دواتر ده‌چێت به شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌که ده‌کات تا داوای لێبوردنی لێبکات و ئاشتی بکاته‌وه. ئه‌م زیندانییانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دین، له‌به‌ر ئه‌وه نییه ئه‌مان عه‌بدێکی ساڵحن، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ناتوانن و نازانن چی له‌و به‌رپرسییه ویژدانییه بکه‌ن که له‌لایان دروست ده‌بێت. زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به هه‌موو قهومیهتێکهوه نکۆڵی له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان کردبێت و به‌وپه‌ڕی بڕواوه ده‌ڵێن که یاسا به ناهه‌ق ئه‌مانی حوکم داوه. ئه‌وانه‌شی که دان به تاوانه‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌بن به پیاوێکی دینی ماقوڵ گه‌ر یاداشتنامه‌که‌یان نهخێنیتهوهو له‌ده‌ره‌وه بیانبینیت ده‌ڵێی ئه‌مه هه‌بێت و نه‌بێت تازه له حه‌ج گه‌ڕاوه‌ته‌وه و دورنیه متمانه‌یه‌کی بهدهیتێ. زرنگی و کامڵ بونی ڕۆحی هیچی له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تری مرۆڤ که‌متر نیه ئه‌گه‌ر له هه‌مویان گرنگتر نه‌بێت. ئه‌وه‌ی گرێکان له ڕۆحی‌دا له مناڵیه‌وه شینه‌کراونه‌ته‌وه ده‌ردو ژانی بێ ژمار ده‌دا به خۆی و ده‌وروبه‌ری. ئه‌زمون و بینین و بیستنی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که مرۆڤی بیانی به‌گشتی و تاکی کورد له‌و وڵاتێکی وه‌کو سوید توشی ده‌بێت ڕاستییه‌کی تاڵه. له‌وه تاڵتر و ناشیرینتر ئه‌و دیوه‌ی پیاوی کورد بوو که له سجن بینیم. له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتوه ڕه‌خساندویه‌تی له جیاتی زانکۆ و ئیشی باش بڕێکی باشییان ده‌که‌ونه سجن به تاوانی ده‌ستدرێژی سێکسی، به‌کارهێنان و فرۆشتنی مادده‌بێهۆشکه‌ره‌کان، دروستکردنی شوێنی تایبه‌ت بۆ له‌شفرۆشی و کۆکردنه‌وه‌ی کچگه‌لێک بۆ بازرگانی کردن پێیانه‌وه، ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵ‌و تهزویرکردنو.... لیسته‌که زۆر دورودرێژ ده‌بێت گه‌ر باسی هه‌موییان بکه‌م. دوای شه‌ش مانگ پراکتیکهکهم ته‌واو کرد به کۆمه‌ڵێک خه‌فه‌ت و حه‌سره‌ت و خۆزگه‌وه ماڵئاواییم له سجنه‌که و زیندانییه‌کانی کرد. خه‌فه‌ت بۆ ئاواتی نههاتوهدی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه، حه‌سره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شوێنه چاکه‌دا له سوید ئه‌وان له سجن گیرساونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆزگه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بتوانن له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست بکه‌نه‌وه به ژیانێکی باشتر.
فریشته که‌وه
[Kurdi.org 2008 © Copyright]
Waney Kurdī | Mediya | Perlan | Ferhneg | Fonts & Editors