كورد، دۆست و دوژمن باوه‌ڕیان وایه
که یه‌کێ له هۆکاره‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به مه‌به‌ستی
پێکهێنانی وڵاتێکی سه‌ر به‌خۆ، نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ئازاد – له رێگه‌ی
دریای ئازاده‌وه - له گه‌ڵ وڵاتانی جیهانه. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا
که‌ره‌سته‌کانی راگایهندن و په‌یوه‌ندی گرتن، جیهانێکی وایان پێکهێناوه
که به هاسانی له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌وه ده‌کرێ بێ به‌ربه‌ست و
به‌رگر، په‌یوه‌ندی به هه‌موو جیانه‌وه بگیرێ و هه‌موو سنووره‌کان
ببه‌زێندرێن. ئینترنێت و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ته‌له‌فۆن و ... ئه‌وانه
هه‌موویان ئه‌و سنووره دهسکردانهیان به‌زاندووه که به ده‌ستی مرۆڤ
له سه‌ر خواست و به‌رژه‌وه‌ندیی زلهێز و ده‌سه‌ڵاتداران، به‌بێ له
به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌ز و ئاره‌زووی گه‌لانی سه‌رزه‌وی،
جیهانیان دابه‌ش کردووه.
كه‌ره‌سته‌كانی راگه‌یاندن، به تایبه‌ت
رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له‌وانیتر به‌رده‌ست ترن. ئه‌م ئامێرانه ئه‌مڕۆ
ئه‌وه‌نده‌یان پێشكه‌وتن به خۆوه دیوه، بێنهرێكی ئێره‌و ئه‌وپه‌ڕی
ئۆقیانووسه‌كان وه‌ك یه‌ک به‌هره‌ی لێ وه‌ر ده‌گرن. رووداوێكی بچووك به
چركه ساتێك به ده‌نگ و ره‌نگه‌وه له هه‌موو جیهاندا بڵاو ده‌بێته‌وه و
به‌شی هه‌ره زۆری لێکدانه‌وه و بۆچوونه‌کانی ئه‌و که‌س و ناوه‌ندانه‌ی
له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئابووری و کولتوری جیهان شوێندانه‌رن، ده‌گه‌نه
دانیشتوانی دوورترین کوێره دێیه‌کان. ئه‌م راگه‌یاندنه خێرا‌و به
په‌له‌یه وای كردووه جیهانێكی جیا له‌و جیهانه‌ی ئێمه له سه‌ر زه‌وی له
ژیانی رۆژانه‌ماندا هه‌ستی پێده‌كه‌ین، بخوڵقێت. جیهانی راگه‌یاندن دنیای
لێك نزیك كردۆته‌وه‌و شێوه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامێره‌كانی وای
كردووه ئه‌م به‌شه شوێن له سه‌ر هه‌موو رووداوه خوازراو و
نه‌خوازراوه‌کان له هه‌موو جیهاندا دابنێت و گۆڕانكارییه‌كانیش بخاته ژێر
ركێفی خۆی. هه‌ر له ده‌وروبه‌ری خۆمان راگه‌یاندن بوو چه‌ن ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر هێرشی سه‌دامی بۆ سه‌ر كوێت له قاو دا‌و وای كرد زلهێزانی
ده‌سه‌ڵاتدار له ژێر رێبه‌راتیی ئه‌مریكا نه‌ک هه‌ر سه‌دام له كوێت
وه‌ده‌رنێن به‌ڵكو ته‌خت و به‌ختی بشێوێنن و ملی به په‌تی سێداره‌وه
كه‌ن.
كۆڕه‌وی كورد له باشووری كوردستانه‌وه
به‌ره‌و باكوور‌و رۆژهه‌ڵات زۆر له كێشه‌ی ئه‌نفال كه‌متر بوو.
راگه‌یاندنی جیهانی خۆی له كێشه‌ی ئه‌نفالی هه‌شتاكان گێل كرد‌و
كۆڕه‌وه‌كه‌ی كوردیشی له دنیادا له قاودا. لێرشدا راگه‌یاندن بۆ
راكێشانی هێزه فره‌ڕه‌گه‌زه‌کان به مه‌به‌ستی پارێزگاری له كورد، رۆڵی
سه‌ره‌كی گێڕا.
ئێستا که کوردیش به راده‌یه‌کی به‌رچاو
ده‌ستی وه میدیاکانانی راگه‌یاندن راده‌گات و خاوه‌نی چه‌ندین که‌ناڵی
ئاسمانیه، ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ: "ئاخۆ كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كانی كوردی
توانیوانه خۆیان وه‌ك كه‌ناڵی جیهانی بسه‌پێنن؟"
به داخه‌وه دبێ له وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا
بڵێین، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنانه‌ی گڕوگاڵی زمانه‌كانی ناكوردیش نازانن،
نه‌یانتوانیوه ئه‌و هێڵانه‌ی سه‌ر زه‌وی ببه‌زێنن كه چوار ده‌وریان
ته‌نیوین و چه‌ندین ساڵه فرزهیان لێبڕیون.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاسمانییه‌ی زیاتر له ده ساڵ
به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێده‌په‌ڕی و نه‌یتوانیوه به فارسێكی تارانی و شیرازی
و ئیسفه‌هانی و عه‌ره‌بێكی سعودیایی و میسری و لوبنانی و قه‌ته‌ری و
توركێكی ئه‌سته‌مبووڵی بسه‌لمێنێ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك وه‌ك به‌غدا
كێشه‌ی ته‌قینه‌وه‌یان لێ نییه، هه‌ر وه‌ك پیادهیهكه له سنووری توركیا
گلیاندابێتهوه. ئه‌و كه‌ناڵه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌ده‌بی كوردی به زمانی
ده‌رو دراوسێ و زمانی باڵاده‌سته‌كانی دنیا به هه‌موو جیهان بناسێنێ،
هه‌ر وه‌ك شاعیرێكی كورده دهفهتهرهكهی له ترسی ئه‌منیه و جه‌ندرمه
و ئیسخبارهت هاویشتبێته سهركڵی ئاگردان . ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌ی
ده‌نگی سیاسته‌وان و دیپلۆماتكاری كورد به نهتهوهكانیتر نه‌گه‌یه‌نێ،
وه‌ك پێشمه‌رگه‌كه‌ی جارانه له ترسی زه‌بروزه‌نگی داگیركه‌ران بۆ
به‌رده‌وامی خه‌بات له قوژبنی ئه‌شكه‌وته‌كان خزابێ ده‌نگی
ئازادیخوازانه‌ی وه‌که‌س رانه‌گات.
زیاتر له ده كه‌ناڵی ئاسمانیی
ته‌له‌فزیۆنمان هه‌یه، با هه‌موویان به كوردی به به‌ژن و باڵای حیزبه‌كانی
خۆمان هه‌ڵبڵێن، كلیپی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی به تێکست و شێعری كوردی
بڵاو بكه‌نه‌وه. تاقه یه‌كێكیان ده‌توانێ 24 كاتژمێر هه‌ر دوو كاژمێرێك به
زمانێك، له شه‌و و رۆژدا به دوازده زمانی دیكه له هه‌موو بوارێكه‌وه
كورد به دنیا بناسێنێ و زانایان و بیرمه‌ندانی نهتهواکانیتر بکێشێته
ناو کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان . ئه‌و كاته‌یه به سه‌ر سنووری پڕ له بۆسه و
كه‌مینی نه‌یارانی دوور و نزیكدا قهڵهمبازمان هاویشتووه و گه‌مارۆی
چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌رچوار ده‌ورمان شكاندووه و هه‌زاران دۆستی بهوهجمان له
جیهاندا دۆزیوه‌ته‌وه. ئه‌وكاته‌یه هه‌ر به زمانی خۆیان وه‌ڵامی
نه‌یارنی كوردمان له ناوخۆیان داوه‌ته‌وه.
به‌م ره‌وشه‌ی ئێستا راسته ته‌له‌فزیۆنی
كوردی له سه‌رانسه‌ری دونیادا ده‌بینرێ و ده‌نگی ده‌بیسترێ، به‌ڵام ته‌نیا
سنووره جوگرافیاییهكانی به‌ره‌و هاوزمانانی كوردی دانیشتووی جیهان
به‌زاندووه‌و نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێكیش باوێته ئه‌وبه‌ری ئه‌و سنوورانه‌ی
پێویسته كورد بۆ سه‌پاندنی خۆی وه‌ك گه‌لێكی ئاشتیخواز و به‌شمه‌ینه‌ت و
زۆر لێكراو بیانبه‌زێنێت. كه وابوو كورد ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌شی له ناو
چوارچێوه‌ی ته‌نگی زمانهكهیدایه و سنووربه‌زێن نییه و نه‌یتوانیوه له
رێزی راگه‌یه‌نه‌ره جیهانییه‌كانی وه‌كخۆی بۆ خزمه‌ت به كێشه‌ی كورد
له دنیادا هه‌نگاو بنێت.
كاتێك كه‌ناڵی ئاسمانیمان بتوانێ ئه‌م
ئه‌ركه له جێی خۆیداو به‌جوانی راپه‌ڕێنێت، ته‌له‌فزیۆنی ئێمه‌ش ده‌توانێ
سنووری زمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ببه‌زێنێ و بیروڕای گۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه
جیاجیاكان بۆ لای كورد راكێشێ.
له چوارچێوه‌ی زمان و راگه‌یاندنی کوردیش‌دا
که‌ناڵه‌کانی کوردی له گواستنه‌وه‌ی زانیاری و کو‌لتوور و سیاسه‌ت و...، بۆ
خۆیان بێ به‌رنامه و ستراتێژین و بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، له ژێر کارکردی
ستراتێژی و تاکتیکه‌کانی راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان دان و به
کورتی ناتوانن ئه‌وه‌ی له‌وانی ورده‌گرن، هه‌ڵیوه‌شێننه‌وه و به قازانجی
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمان ساغی که‌نه‌وه و تێکی ههڵکێشنهوه و بڵاوی
بکه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه کاناڵه ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ئێمه له لایه‌ک له
به‌زاندنی سنوور بۆ ده‌ره‌وه‌ی زمان کوردی ده‌سته‌وستان و کڵۆڵن و بۆ
گواستنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌سکه‌وته‌کانی جیهانیش بۆ ناو سنووری زمانی کوردی
بێ به‌رنامه‌ن و زۆرجارانیش نه‌ک هه‌ر له‌و بواره‌دا خزمه‌ت ناکه‌ن،
به‌ڵکوو ده‌بنه هۆی هێنانی دیارده‌ی نه‌گونجاو و شێواندنی که‌سایتی(
هۆیت)ی نه‌ته‌وه‌یی.