ڕێنسانس
نیوز؛
له ئێران
گرتووخانه ماڵی هێندێک له‌و منداڵانه‌یه که دایکه‌کانیان
تووشی تاوان هاتوون. زۆربه‌ێ ئه‌و منداڵانه نه ته‌نیا له
به‌ندیخانه‌دا له دایک ده‌بن، به‌ڵکوو زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆشیان
هه‌ر له‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌که‌ن.
فاتمه
گوارایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاریکردن له مافی
بهندیکراوان ده‌ڵێ: "زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه به هۆی ئه‌و
زهجرانهوه که له زیندانه‌کاندا ده‌یبینن، له داهاتوودا
جاریکی دیکه‌ش تووشی زیندان ده‌بنه‌وه."
به پێی
راپۆرتی بی بی سی خاتوو گوارایی هه‌روه‌ها ئاماژه به ئه‌وه‌ش
ده‌کات که ژماره‌ی بهندیکراوهکانی ژن نیزیک به سێ تا شه‌ش
له سه‌ده و ژماره‌یه‌کیش له‌و ژنانه وێڕای منداڵه‌کانیان
له به‌ندیخانه‌کان دان، به‌ڵام زیندان شوێنه‌وارێکی زۆر خراپ
له‌سه‌ر ئه‌و منداڵانه داده‌نێ.
به‌یان
عه‌زیزی ئه‌و کارناسه‌ی که له‌سه‌ر منداڵه زیندانیه‌کان
لێکۆڵینه‌وه ده‌کات، ده‌ڵێت که "منداڵان ده‌بنه قوربانی
شه‌ڕ و هه‌ڵڵای نێوان ژنانی زیندانی". ئه‌و هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت
که "جاری وایه ژنانی زیندانی بۆ تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه له
دایکێک، له منداله‌که‌ی ده‌ده‌ن و زۆر جارانیش دایکه‌که به
هۆی ئه‌و بارودۆخه روحیه که تووشی بووه، خۆی بۆ خۆی له
منداڵه‌که‌ی ده‌دات."
ناهید
که‌شاوه‌رز یه‌کێک له چالاکانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان که
به‌مزووانه له به‌ندیخانه ئازاد بووه، ئه‌زموونی خۆی له
به‌ندی ژنان ئاوا باس ده‌کات: "به‌شێکیان سازکردوه که
دایکه‌کان و منداله‌کان له‌م به‌شه‌دا بوون. دووکه‌ڵی جگه‌ره،
هات و هاوار، توند و تیژی و له‌سه‌ریه‌ک بارودۆخێکی زۆر
خه‌راپیان هه‌یه." ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که ژنێکی دیوه که
هاوبه‌ندیه‌کانی تا توانیویانه لێیان داوه و له پاشانیش له
پلیکانه‌کانیان هاویشتۆته خواره‌وه. ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه
که "ماددهسڕکهرهکانیش که به ئاسانی له‌نێو زینداندا
ده‌ستاوده‌ست ده‌کرێن" و گوتیشی: "به‌ڕاستی بارودۆخی ئه‌وێ بۆ
منداڵان هیچ باش نییه."
هه‌روه‌ها
له‌م راپۆڕته‌ی بی بی سیدا هاتووه که عیشره‌ت قولیپوور،
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری له مافی منداڵان، له‌سه‌ر
ئهوباوهڕیه که "زیندان و زه‌جری رووحی که منداڵ له‌و
شوێنه‌دا ده‌یبینێ، جارێکی دیکه‌ش له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا
تووشی به‌ندیخانه‌ی ده‌کاته‌وه و سه‌ر له‌م شوێنه
ده‌ردێنیته‌وه."
ژنانی
زیندانی زۆرجاران بۆخۆیان ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه هه‌ن،
به‌ڵام نه بنه‌ماڵه‌یه‌کیان بۆ ئاگاداری له منداڵه‌کانیان
هه‌یه و نه بۆخۆیان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که
منداڵه‌کانیان بنێرن بۆ شوێنی دیکه وه‌ک " بێهزیستی " که
ئاگاداری له منداڵه‌کانیان بکه‌ن.
چه‌ند ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر له زیندانی ئه‌وینی تاران شوێنێکی حاوانه‌وه‌ی
منداڵان پێک هێنرابوو و منداڵانی به‌ندکراو، له که‌مترین
که‌ره‌سته‌ی پێویست، وه‌ک که‌لوپه‌لی کایه‌کردن و ... هتد
که‌ڵکیان وه‌رده‌گرت و پێڕاگهیشتنێكی سه‌ره‌تاییش هه‌بوو
به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ش داخرا.
له درێژه‌ی
راپۆڕته‌که‌دا هاتووه که ئێستا ده‌وڵه‌ت ئیزنی ئه‌وه ده‌دات
که به پێی ئه‌ساسنامه‌ی به‌ندیخانه‌کان، ژنان منداڵانیان تا
ته‌مه‌نی دوو ساڵی له لای خۆیان له زیندان رابگرن.
فاتمه
گوارایی پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که سزاگه‌لی به‌شێوه‌ی جێگر
به جێگه‌ی سزای زیندان بۆ دایکانی تۆمه‌تبار دیاری بکرێ.
دایکان به‌هه‌ر هۆیه‌ک بکه‌ونه ناو زیندانه‌کان، شوێنگه‌لێک
بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵان ساز بکرێت ، هه‌ر وه‌کی له
پێشوودا شوێنێکی له‌و شێوه‌یه له زیندانی ئه‌ویندا هه‌بوو.
یا لانی که‌م دایکانی زیندانی به‌شێکی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان
بکرێت که شوێنه‌واری زیندان له‌سه‌ر منداڵان له داهاتوودا
به که‌مترین راده‌ی خۆی بگات.