هێژا. م
نه ئه‌وێرم ڕه‌خنه بگرم، نه ئه‌توانم بێده‌نگ بم. تا ته‌مه‌نی 21 ساڵان خه‌ونم به یه‌کگرتنه‌وی چوارپارچه‌ی کوردستانه‌وه ده‌بینی، ئه‌و کاتانه له نێوان تورک و فارس‌دا ده‌ژیام، منیان وه‌ک کوردێک ده‌ناسی نه‌ک وه‌ک مرۆڤ. له وڵاتێک‌دا که هێشتاکوو نازانم چه‌نده پێوه‌ندیمان هه‌یه پێکه‌وه. له ئێران‌دا ئێمه هه‌میشه کورد بووین، و که‌مینه. هه‌میشه هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌بێت بڕۆم، ئێره جێگای من نییه، وه‌ک ئه‌وه‌ی میوان بم.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ستانه‌دا وه‌ک جووهکهکان هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌بێت باری سه‌فه‌ر هه‌ڵگرم و بگهرێموه بۆ "سرزمین موعود " له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا به‌ره‌و کوردستان هه‌ڵهاتم له کاتێکدا که مانه‌وه‌شم له ئێران تهنگهوهری بوو.
که هاتم، گوتم: "ئۆخه‌ی ئه‌مه منم له سنوور تێپه‌ڕیوم!" له سه‌ر سنووری کوردستان بام هه‌ڵده‌مژی و هه‌ستم ده‌کرد گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ ئه‌و جێگه‌ی ئه‌بێت تێدا درێژه‌ی ته‌مه‌نم به‌رمه سه‌ر.
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک ده‌مبینی که‌س من وه‌ک کورد چاو لێ‌ناکات، له نێو تاکسی، له بازار و له ئیقامه و له هه‌موو شوینێک نه ته‌نیا من کورد نه‌بووم به‌ڵکوو ئێرانی بووم. ده‌مگوت: "ئه‌ی خوا ئه‌مه چییه ئیتر ئه‌بێت له نێوان ئه‌و میله‌ته‌ی وا یه‌ک زمان و ره‌گه‌زین بڵیم من کوردم به‌لام له ئێران له دایک بووم؟ یان به چه‌ند که‌س بڵیم فه‌رقی چییه هی کوێم گرنگ ئه‌وه‌ی هه‌موومان کوردین؟"
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم روخسه‌تی هه‌میشه مانه‌وه بگرم ده‌بوایه‌ت واسته‌م په‌یدا بکردبایه‌ت. ئه‌ویشم به هه‌ر هه‌وڵیک بوو په‌یدا کرد. به‌لام ئیقامهکهشم کاتییه، به‌و مانایه هه‌رکات بیانه‌وێت ده‌ڵین: "سه‌رچاو هاتی، ده‌بێت له 24 سه‌عاتدا بگه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێهاتووی" ئه‌وانه‌ی له ئیداره‌ی ئیقامه بوون هه‌موویان له مه‌ئمووره‌کانی ئیتلاعاتی ئێران ده‌چوون. زۆربه‌شیان به فارسی قسه‌یان ده‌کرد. زۆر ده‌ترسام ده‌مگوت: "نه‌کوو ئه‌مانه هه‌ر ئه‌وانه بن؟ چه‌نده پرسیار و هه‌ڵس و که‌وتیشیان وه‌ک ئه‌وان وایه!"
پاش ماوێک بڕیارمدا چاوم بنووقێنم و ته‌لاش بکه‌م ئه‌و شتانه‌ی که ده‌زانم و به‌که‌ڵک دێن بیخه‌مه گه‌ڕ. ده‌بێت ده‌ست پێبکه‌م و له خزمه‌ت کوردستان کاره‌کانم ده‌ست پێبکه‌م. بنووسم، بخوێنم و ... هتد. به‌ڵام ئه‌وه‌تای نه ته‌نیا هێشتا من هه‌ر ئێرانیم، به‌و هۆیه‌وه‌ش نه‌متوانی خویندنم به‌رمه سه‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ونانه‌ش که پێشتر دیبوونم ئێستا وه‌ک کابووس دێنه به‌رچاوم و ئه‌ڵێم یاخوا قه‌د نه‌یه‌ته دی.
نه ده‌وێرم ڕه‌خنه بگرم نه ده‌توانم بێده‌نگ بم. کاتێک که ده‌بینم مافی که‌سێکی بیانی، به‌س به هۆی بیانی بوونییه‌وه له من و که‌سانی وه‌ک من زۆرتره، کاتێک که ده‌بینم په‌نام هاوردوهته وڵاتێک که که‌سانی لێهاتوو شاربه‌ده‌ر ده‌که‌ن و که‌سانێکی بیانی که به یه‌قین له وڵاتی خۆیان هیچ نه‌بوون، بۆیه په‌نایان هیناوه‌ته ئه‌م وڵاته گه‌رمه، له سه‌ر سه‌ر ده‌گیردرێن، کاتێک که ده‌ڕۆیته هه‌ر وزاره‌ت و ئیدارێک یان ده‌بێت واسته‌ت هه‌بێت یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ جه‌نابی وه‌زیر یان به‌رپرسی به‌ش پێوه‌ندی تایبه‌تت و نهێنیت هه‌بێت تاکوو کاره‌که‌ت به ئه‌نجام بگات،
به خۆم ده‌ڵیم له‌وانه‌یه خۆم تووڕ دابێته ناو چ زیندانێکه‌وه! نه ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌یه و نه به‌ره‌و پێش چوون. له‌وانه‌یه به هه‌ڵه هاتوومه‌ته ئههم وڵاته و به ڕێکه‌وت زمانی یه‌کتر ده‌زانین، ئه‌ڵبه‌ت خۆ به که‌میش له یه‌ک تێده‌گه‌ین.
نازانم ئه‌و کوردستانه‌ی که له منداڵییه‌وه بۆیان باس کردبووم و خه‌ونم پێوه ده‌دیت زۆر جیاوازه له‌مه‌ی که تێدام. ئه‌و کوردستانه که من بیستبووم پڕ بوو له ڕۆشنبر و نووسه‌ر و دڵسۆزی و یه‌کده‌نگی نه‌ک شه‌هوه‌ت و گه‌نده‌ڵی و بێده‌سه‌ڵاتی!
ئه‌و کوردستانه‌ی من بیستبووم رَیزیان له ژن و منداڵ ده‌گرت نه‌ک ته‌عه‌دایان لێبکه‌ن و بیانکوژن و بیانسووتێنن! ئه‌و کوردستانه‌ی من خه‌ونم پێوه ده‌دی، ڕوناکبیری شاربه‌ده‌ر نه‌ده‌کرد، به‌ڵکوو مه‌ڵبه‌ندی ڕووناکبیران بوو!
به‌ڵام به داخه‌وه که ئه‌وانه‌ی که بیستبووم هه‌مووی ئه‌فسانه بوون. له مێژه‌وه ده‌مه‌وێت له‌م بارره‌وه بنووسم به‌لام هه‌ر دوو دڵ بووم و ده‌ترسام، ده‌ترسام دیپورتم بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێ هه‌ڵهاتبووم و ده‌ترسێم و ده‌ترسێم و ده‌ترسێم.
ئه‌م کوردستانه وا دیاره داهاتوویه‌کی زۆر ڕه‌ش و ته‌ماوی چاوه‌ڕێی ده‌کات. کاتێک که له کۆڵانه‌کانه‌وه تێده‌په‌ڕێم سه‌یری ئه‌و منداڵه خه‌مۆکانه ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئاخۆ ئه‌مانه‌ش ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌نده‌ڵان و شاربهدهرکهرانی داهاتوو بن؟
به‌ڵام جیا لهوهیهی که وه‌ک داکیومنت باسم کرد ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بکه‌م که به عهکسهوهی بۆچوونی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که له‌م باره‌وه نووسیبوویان، به ڕای من ئه‌مه که ده‌رکردنی پرۆفسۆرێک کلتوری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سه‌رۆکی حوومهته، باشتره بڵین ئه‌مه کلتووری خودی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه و ئه‌وانه‌ش که له سه‌ره‌وه دانیستوون نوێنه‌رانی ئه‌م خه‌ڵکه‌ن. خه‌ڵکێک که پیاسه له سه‌ر نه‌وتدا ده‌که‌ن و که‌چی کاره‌بایان نییه، خه‌ڵکێک که دایم حه‌ز به به‌تاڵی ده‌که‌ن و کار کردن به‌لایانه‌وه سه‌غڵه‌ته. خه‌ڵکێک که ناتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێوه‌ندییان بێت و یه‌کتر ڕاو ده‌نێن و کاتێکیش که به ده‌ست حکوومه‌ته‌که‌ی خۆیانه‌وه وه‌ڕس ده‌بن خۆزگه به دیکتاتۆری پێشوو ده‌خوازن و ئه‌وه‌نده هزریان نییه بڵین: نه ئه‌مه و نه ئه‌ویش، شتێکی باشترمان ده‌وێت.