20.4.2008 نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ڕۆژنامه: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی دوای سڵاو به‌م نامه‌یه، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێزتانی ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌مه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و رووی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بێته‌وه، له هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه كاریگه‌رتره، كه له ساڵانی رابردوودا تووشی ئه‌م هه‌رێمه بوونه‌ته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش بریتییه له دابه‌شبوونی زمانی فه‌رمیی خوێندن‌و نووسین به زمانی كوردی بۆ دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانی كه ده‌ستكه‌وتی 86 ساڵی لهمهوبهرمانه. له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 1991، ئه‌م هه‌رێمه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی جۆراوجۆر بووه‌وه، به‌ڵام به بۆچوونی گشت لایه‌ك به‌تایبه‌تی چینی رۆشنبیر، هیچكام له‌و مه‌ترسیانه به‌قه‌ده‌ر مه‌ترسیی لهنێوچوونو دابه‌شبوونی زمانی خوێندن‌و نووسین نییه، دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌و ئازادبوونی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراندنی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن، زۆری نه‌خایاند شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ ده‌ستی پێكردو به هه‌زاران له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له شه‌هیدكران‌و به سه‌دان ملیۆن دیناریش به خۆڕایی له شه‌ڕدا خه‌رجكرا. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو ناكۆكیانه، بایهخو گرنگیی خۆمان له‌ده‌ستدا له به‌رامبه‌ر دۆست‌و دوژمن‌دا، په‌رله‌مانمان دووله‌ت بوو، حكومه‌تی یه‌كگرتوومان دووله‌ت بوو، هه‌موو رێكخراوه دیموكراتی‌و پیشه‌ییه‌كان دووله‌ت بوون، پرۆگرامی خوێندنمان دووله‌ت بوو، بودجه‌مان دووله‌ت بوو، دواجار بیروبۆچوونو ستراتیژمان دووله‌ت بوون. زۆر له كه‌سانی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه لای سه‌ركرده‌كان‌و تكایان ده‌كرد بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاماده‌نه‌بوون گوێیان لێ‌بگرن، له هه‌مانكاتدا ئاماده‌بوون دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌نه ناوبژیوان، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ویست‌و ئیراده‌ی سه‌ركردایه‌تیی هه‌یه، ئه‌وا ورده ورده ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر دهكرێنو هه‌موو له‌تبوونه‌كان جارێكی تر به‌ره‌و یه‌كبوون ده‌چێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌م كاته‌دا كێشه‌یه‌كی زۆر ترسناك رووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نهكرێتو نه‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كار له‌كار دهترازێتو ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له جاران ده‌كه‌وێته ناو ریزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه. پرسی دابه‌شبوونی زمانی خوێندن‌و نووسین بۆ دوو دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانی، زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر ویستیش هه‌بێت له‌دواییدا زۆر به دره‌نگ یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵه كۆمه‌ڵێك له دڵسۆزان‌و خه‌مخۆرانی ئه‌م میلله‌ته دركیان به مه‌ترسیی ئه‌م پرسه كردووه‌و خه‌ریكی باس‌و لێكۆڵینهوهنو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان‌و گۆڤاره‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رپرسانی باڵای حیزبی‌و حكومی لێ به‌ئاگا ده‌هێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دابه‌شبوون بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه تا ئێستا نه به‌رپرسێكی حیزبی‌و نه حكومی خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م باسه نه‌داوه‌و به‌ته‌واوی خراوه‌ته پشتگوێو له‌بیر خۆیان بردووه‌ته‌وه. له‌وكاته‌وه، كه حكومه‌تی عێراق له ساڵی 1921 دامه‌زراوه تا ئێستا كه ده‌كاته 86 ساڵ، رێگه دراوه زمانی كوردی زمانی فه‌رمیی خوێندن‌و نووسین بێت له هه‌رێمی كوردستان، له راستیشدا ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و مه‌زن بووه‌و كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی گیانی شۆڕشگێڕی‌و خه‌باتكردن بۆ رزگاربوون، شاعیره مه‌زنه‌كانی كورد له رێگه‌ی هۆنراوه‌و سروده شۆڕشگێڕییهكانیانهوه توانیویانه شۆڕشگێڕی‌و به‌رگریكردن له ناخی تاكی كوردیدا بخولقێنن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م زمانه‌وه به سه‌دان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی بهنرخو كتێبی یه‌كجار زۆر به چاپ گهیهنراونو بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا به‌ده‌ست هاتووه‌و به‌شه‌كانی تری كوردستان رێگه‌یان پێ نادرێت به زمانی كوردی بخوێنن، هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌توانین ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری كوردی. ئه‌گه‌ر له ئێستادا نه‌توانین زمانێكی ستانداری كوردی بۆ هه‌موو كوردستانی گه‌وره دابنێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ئازادیی خۆی نه‌گه‌یشتووه‌و به‌سه‌ر چوار وڵاتی وه‌كو عێراق‌و سوریا‌و توركیا‌و ئێران‌دا دابه‌شكراوه، به‌ڵام ده‌كرێت پارێزگاریی له یه‌كگرتوویی ئه‌م زمانه فه‌رمییه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین‌و له دابه‌شبوون بیپارێزین، خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌بێت، ده‌توانن بڕیاربده‌ن، كه ئه‌م زمانی نووسین‌و خوێندنه‌ی ئێستا بكه‌نه زمانی ستانداری كوردستان، چونكه گه‌شه‌یه‌كی ته‌واوی كردووه‌و قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی زمانی بڕیوه. ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و راستییه باش بزانین كه هه‌رگیز ناتوانین زمانی ستانداری كوردی دروستبكه‌ین له تێكه‌ڵاوكردنی زاراوه‌كانی هه‌موو دیالێكته‌كانی كوردستان، چونكه دیالێكته‌كان ئێجگار زۆرن‌و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێوانی قوتابی، له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا زمانی ستاندار له‌وه‌وه دروستكراوه كه هه‌موو دیالێكته‌كان بكرێته قوربانیی دیالهكتێكو دوای چه‌ند ساڵێك زمانه‌كه خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئێستاش له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م زمانی نووسین‌و خوێندنه‌ی ئێستا شانسی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ئاماده‌یه كه بكرێته زمانی ستانداری كوردی. ئێستا له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا كتێبه‌كانی خوێندن بوونه‌ته تێكه‌ڵه‌یه‌ك له دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانیو به‌ته‌واوی سه‌ر له قوتابی تێكچووه، ئێستا له ده‌ڤه‌ری بادینان گرنگیی به خوێندنی سۆرانی نادهنو له هه‌ندێك شوێن هه‌ر وه‌لانراوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه له ده‌ڤه‌ری سۆرانیش له خوێندنی دیالێكتی بادینانی ساردبوونهتهوهو گرنگیی پێناده‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و دهنگوباسهی كه هه‌یه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو به ته‌واوی له ده‌ڤه‌ری بادینان سۆرانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وێرانكردنی ماڵی خۆمانه به‌ده‌ستی خۆمان، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر خراپه‌و ئه‌نجامێكی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه له دواڕۆژدا، ئه‌وه‌تا ههورامییهكانیش بۆڵهبۆڵیانهو ده‌یانه‌وێت به هه‌ورامی بخوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر حسابی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ش بكه‌ین ئێستا زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان به سۆرانی قسه‌ده‌كه‌ن‌و ده‌نووسن، خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌موویان به دیالێكتی سۆرانی دهنووسنو ده‌خوێننه‌وه، شاعیره مه‌زنه‌كانی كوردستانی ئێران وه‌كو هێمنو هه‌ژاری سابڵاغی كه دوو ئه‌ستێره‌ی ناوداری كوردن له بواری هۆنراوه نووسیندا، هه‌ر به سۆرانی نووسیویانه. من لێره‌دا نامه‌وێت كه سۆرانی فه‌رز بكرێت، زۆرم پێ خۆشه ئێمه‌ی كورد ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری خۆمان، چونكه به‌بێ ئه‌و زمانه ستانداره نابینه حكومه‌ت، به‌ڵام كه له ئێستادا ئه‌و شانسه‌مان نییه‌و بۆمان ناچێته‌سه‌ر، بۆچی ئه‌وه‌ی پێشتر ههمانبووهو زۆریش به‌سوود بووه، له‌ده‌ستی بده‌ین، ئه‌وه‌ی كه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كه، ئه‌وه‌یه مانگانه هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵهبانیو بارزانی به جیا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حیزبه‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و قسه له‌سه‌ر زۆرشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا قسه‌یه‌كمان له‌باره‌ی زمانی نووسین‌و خوێندنه‌وه نه‌بیست، تۆ بڵێی نه‌زانن یان به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت كه قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش كاری حیزبی بكهنو په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه‌وه نه‌بێت، ئه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆچی به هه‌مانشێوه بێده‌نگن له‌م پرسه گرنگه؟ وه‌زیری په‌روه‌رده راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌م كێشه‌یه‌وه هه‌یه‌و هه‌تا ئێستا ئه‌ویش لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م پرسه نه‌داوه، ئه‌وه باس له‌و هه‌موو پرۆفیسۆره‌ی زمانی كوردی مه‌كه ماشه‌ڵڵایان لێبێت‌و له‌چاوی پیس به‌دووربن، ئه‌وه‌نده زۆرن به‌شی زانكۆی چوار وڵات دهكهنو تا ئێستا قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه، ده‌بوایه ئه‌م به‌ڕێزانه تا ئێستا چه‌ندین كۆنفرانس‌و سیمیناریان بۆ ئه‌م پرسه بكردایه‌و چه‌ندین باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه بڵاوبكردایه‌ته‌وه. به راستی ئه‌م هه‌موو بێده‌نگییه‌ی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌م پرسه گه‌وره‌یه، جێی سه‌رسوڕمانه‌و مرۆڤ گومان ده‌كات، كه نهێنییه‌ك هه‌یه له‌پشتی په‌رده‌وه‌و ئێمه نهیزانینو ئه‌وانیش نه‌یانه‌وێت باسی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌یری رۆژنامه‌كان بكه‌ین كه‌سانێكی زۆر دڵسۆز هه‌ن، زۆر نیگه‌رانن بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌و زۆر خۆیان ماندووكردووه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، پێشموایه ته‌نها ئه‌مه له رووی دڵسۆزییهوهیهو مه‌به‌ستی خراپیان نییه له باسه‌كه‌دا، ئێستا قسه‌وباسی زۆر هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵانی خهڵكداو هه‌ریه‌كه به جۆرێك بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن: خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینان نایانه‌وێت به سۆرانیی بخوێنن، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی به ئاشكرا‌و له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان باسی ناكه‌ن؟ هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: سه‌رۆك بارزانی خۆی حه‌زی له‌وه‌یه كه له ده‌ڤه‌ری بادیناندا به دیالێكتی بادینانی بخوێنن‌و ئه‌وه‌تا خۆی چرای سه‌وزی هه‌ڵكردووه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وكاره بكرێت‌و نه‌یكاته ماڵ به‌سه‌ر خۆیه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌زنه‌كات كه‌س ناوێرێت ئه‌و بڕیاره بدات‌و سۆرانی وه‌لابنرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌تاوه ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه‌م راسته‌وخۆ به‌ره‌و رووی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه هه‌ر لای خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر لوتفی ههبێتو ئیراده‌ی هه‌بێت، كه چاره‌سه‌ری بكات له‌به‌ر دوو هۆی گرنگ: یه‌كه‌میان: سه‌رۆك بارزانی خۆی خه‌ڵكی بادینانه‌و ئه‌و دیالێكته زمانی دایكیه‌تی، ئه‌گه‌رچی خۆی كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ سۆرانی‌دا، ئه‌گه‌ر به راستی به‌رگریی نهكاتو رێگه نه‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌م زمانه فه‌رمییه‌ی ئێستا وه‌كو خۆی‌و به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، خۆی ده‌بێته جێگه‌ی توانج‌و ده‌ڵێن عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆی لا گرنگتره له هه‌موو كورد. دووه‌میان: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، خاوه‌نی بڕیاری ته‌واوه‌و به‌پێی یاسا ده‌توانێت رێگه بگرێت له دابه‌شبوونی ئه‌م زمانه، ئه‌وه‌ش مانای وایه بارزانی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دایه‌و بڕیاردان له‌م پرسه گرنگه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك سه‌رۆكی عه‌شیره‌تێك، هه‌موومان چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی یهكلاییكهرهوهین بۆ ئه‌م پرسه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆبگرێت. Wednesday, April 09, 2008
20.4.2008
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی
ڕۆژنامه: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی دوای سڵاو به‌م نامه‌یه، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێزتانی ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌مه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و رووی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بێته‌وه، له هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه كاریگه‌رتره، كه له ساڵانی رابردوودا تووشی ئه‌م هه‌رێمه بوونه‌ته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش بریتییه له دابه‌شبوونی زمانی فه‌رمیی خوێندن‌و نووسین به زمانی كوردی بۆ دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانی كه ده‌ستكه‌وتی 86 ساڵی لهمهوبهرمانه. له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 1991، ئه‌م هه‌رێمه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی جۆراوجۆر بووه‌وه، به‌ڵام به بۆچوونی گشت لایه‌ك به‌تایبه‌تی چینی رۆشنبیر، هیچكام له‌و مه‌ترسیانه به‌قه‌ده‌ر مه‌ترسیی لهنێوچوونو دابه‌شبوونی زمانی خوێندن‌و نووسین نییه، دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌و ئازادبوونی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراندنی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن، زۆری نه‌خایاند شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ ده‌ستی پێكردو به هه‌زاران له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له شه‌هیدكران‌و به سه‌دان ملیۆن دیناریش به خۆڕایی له شه‌ڕدا خه‌رجكرا. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو ناكۆكیانه، بایهخو گرنگیی خۆمان له‌ده‌ستدا له به‌رامبه‌ر دۆست‌و دوژمن‌دا، په‌رله‌مانمان دووله‌ت بوو، حكومه‌تی یه‌كگرتوومان دووله‌ت بوو، هه‌موو رێكخراوه دیموكراتی‌و پیشه‌ییه‌كان دووله‌ت بوون، پرۆگرامی خوێندنمان دووله‌ت بوو، بودجه‌مان دووله‌ت بوو، دواجار بیروبۆچوونو ستراتیژمان دووله‌ت بوون. زۆر له كه‌سانی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه لای سه‌ركرده‌كان‌و تكایان ده‌كرد بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاماده‌نه‌بوون گوێیان لێ‌بگرن، له هه‌مانكاتدا ئاماده‌بوون دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌نه ناوبژیوان، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ویست‌و ئیراده‌ی سه‌ركردایه‌تیی هه‌یه، ئه‌وا ورده ورده ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر دهكرێنو هه‌موو له‌تبوونه‌كان جارێكی تر به‌ره‌و یه‌كبوون ده‌چێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌م كاته‌دا كێشه‌یه‌كی زۆر ترسناك رووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نهكرێتو نه‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كار له‌كار دهترازێتو ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له جاران ده‌كه‌وێته ناو ریزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه. پرسی دابه‌شبوونی زمانی خوێندن‌و نووسین بۆ دوو دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانی، زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر ویستیش هه‌بێت له‌دواییدا زۆر به دره‌نگ یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵه كۆمه‌ڵێك له دڵسۆزان‌و خه‌مخۆرانی ئه‌م میلله‌ته دركیان به مه‌ترسیی ئه‌م پرسه كردووه‌و خه‌ریكی باس‌و لێكۆڵینهوهنو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان‌و گۆڤاره‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رپرسانی باڵای حیزبی‌و حكومی لێ به‌ئاگا ده‌هێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دابه‌شبوون بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه تا ئێستا نه به‌رپرسێكی حیزبی‌و نه حكومی خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م باسه نه‌داوه‌و به‌ته‌واوی خراوه‌ته پشتگوێو له‌بیر خۆیان بردووه‌ته‌وه. له‌وكاته‌وه، كه حكومه‌تی عێراق له ساڵی 1921 دامه‌زراوه تا ئێستا كه ده‌كاته 86 ساڵ، رێگه دراوه زمانی كوردی زمانی فه‌رمیی خوێندن‌و نووسین بێت له هه‌رێمی كوردستان، له راستیشدا ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و مه‌زن بووه‌و كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی گیانی شۆڕشگێڕی‌و خه‌باتكردن بۆ رزگاربوون، شاعیره مه‌زنه‌كانی كورد له رێگه‌ی هۆنراوه‌و سروده شۆڕشگێڕییهكانیانهوه توانیویانه شۆڕشگێڕی‌و به‌رگریكردن له ناخی تاكی كوردیدا بخولقێنن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م زمانه‌وه به سه‌دان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی بهنرخو كتێبی یه‌كجار زۆر به چاپ گهیهنراونو بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا به‌ده‌ست هاتووه‌و به‌شه‌كانی تری كوردستان رێگه‌یان پێ نادرێت به زمانی كوردی بخوێنن، هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌توانین ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری كوردی. ئه‌گه‌ر له ئێستادا نه‌توانین زمانێكی ستانداری كوردی بۆ هه‌موو كوردستانی گه‌وره دابنێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ئازادیی خۆی نه‌گه‌یشتووه‌و به‌سه‌ر چوار وڵاتی وه‌كو عێراق‌و سوریا‌و توركیا‌و ئێران‌دا دابه‌شكراوه، به‌ڵام ده‌كرێت پارێزگاریی له یه‌كگرتوویی ئه‌م زمانه فه‌رمییه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین‌و له دابه‌شبوون بیپارێزین، خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌بێت، ده‌توانن بڕیاربده‌ن، كه ئه‌م زمانی نووسین‌و خوێندنه‌ی ئێستا بكه‌نه زمانی ستانداری كوردستان، چونكه گه‌شه‌یه‌كی ته‌واوی كردووه‌و قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی زمانی بڕیوه. ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و راستییه باش بزانین كه هه‌رگیز ناتوانین زمانی ستانداری كوردی دروستبكه‌ین له تێكه‌ڵاوكردنی زاراوه‌كانی هه‌موو دیالێكته‌كانی كوردستان، چونكه دیالێكته‌كان ئێجگار زۆرن‌و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێوانی قوتابی، له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا زمانی ستاندار له‌وه‌وه دروستكراوه كه هه‌موو دیالێكته‌كان بكرێته قوربانیی دیالهكتێكو دوای چه‌ند ساڵێك زمانه‌كه خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئێستاش له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م زمانی نووسین‌و خوێندنه‌ی ئێستا شانسی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ئاماده‌یه كه بكرێته زمانی ستانداری كوردی. ئێستا له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا كتێبه‌كانی خوێندن بوونه‌ته تێكه‌ڵه‌یه‌ك له دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانیو به‌ته‌واوی سه‌ر له قوتابی تێكچووه، ئێستا له ده‌ڤه‌ری بادینان گرنگیی به خوێندنی سۆرانی نادهنو له هه‌ندێك شوێن هه‌ر وه‌لانراوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه له ده‌ڤه‌ری سۆرانیش له خوێندنی دیالێكتی بادینانی ساردبوونهتهوهو گرنگیی پێناده‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و دهنگوباسهی كه هه‌یه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو به ته‌واوی له ده‌ڤه‌ری بادینان سۆرانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وێرانكردنی ماڵی خۆمانه به‌ده‌ستی خۆمان، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر خراپه‌و ئه‌نجامێكی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه له دواڕۆژدا، ئه‌وه‌تا ههورامییهكانیش بۆڵهبۆڵیانهو ده‌یانه‌وێت به هه‌ورامی بخوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر حسابی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ش بكه‌ین ئێستا زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان به سۆرانی قسه‌ده‌كه‌ن‌و ده‌نووسن، خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌موویان به دیالێكتی سۆرانی دهنووسنو ده‌خوێننه‌وه، شاعیره مه‌زنه‌كانی كوردستانی ئێران وه‌كو هێمنو هه‌ژاری سابڵاغی كه دوو ئه‌ستێره‌ی ناوداری كوردن له بواری هۆنراوه نووسیندا، هه‌ر به سۆرانی نووسیویانه. من لێره‌دا نامه‌وێت كه سۆرانی فه‌رز بكرێت، زۆرم پێ خۆشه ئێمه‌ی كورد ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری خۆمان، چونكه به‌بێ ئه‌و زمانه ستانداره نابینه حكومه‌ت، به‌ڵام كه له ئێستادا ئه‌و شانسه‌مان نییه‌و بۆمان ناچێته‌سه‌ر، بۆچی ئه‌وه‌ی پێشتر ههمانبووهو زۆریش به‌سوود بووه، له‌ده‌ستی بده‌ین، ئه‌وه‌ی كه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كه، ئه‌وه‌یه مانگانه هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵهبانیو بارزانی به جیا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حیزبه‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و قسه له‌سه‌ر زۆرشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا قسه‌یه‌كمان له‌باره‌ی زمانی نووسین‌و خوێندنه‌وه نه‌بیست، تۆ بڵێی نه‌زانن یان به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت كه قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش كاری حیزبی بكهنو په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه‌وه نه‌بێت، ئه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆچی به هه‌مانشێوه بێده‌نگن له‌م پرسه گرنگه؟ وه‌زیری په‌روه‌رده راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌م كێشه‌یه‌وه هه‌یه‌و هه‌تا ئێستا ئه‌ویش لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م پرسه نه‌داوه، ئه‌وه باس له‌و هه‌موو پرۆفیسۆره‌ی زمانی كوردی مه‌كه ماشه‌ڵڵایان لێبێت‌و له‌چاوی پیس به‌دووربن، ئه‌وه‌نده زۆرن به‌شی زانكۆی چوار وڵات دهكهنو تا ئێستا قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه، ده‌بوایه ئه‌م به‌ڕێزانه تا ئێستا چه‌ندین كۆنفرانس‌و سیمیناریان بۆ ئه‌م پرسه بكردایه‌و چه‌ندین باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه بڵاوبكردایه‌ته‌وه. به راستی ئه‌م هه‌موو بێده‌نگییه‌ی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌م پرسه گه‌وره‌یه، جێی سه‌رسوڕمانه‌و مرۆڤ گومان ده‌كات، كه نهێنییه‌ك هه‌یه له‌پشتی په‌رده‌وه‌و ئێمه نهیزانینو ئه‌وانیش نه‌یانه‌وێت باسی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌یری رۆژنامه‌كان بكه‌ین كه‌سانێكی زۆر دڵسۆز هه‌ن، زۆر نیگه‌رانن بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌و زۆر خۆیان ماندووكردووه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، پێشموایه ته‌نها ئه‌مه له رووی دڵسۆزییهوهیهو مه‌به‌ستی خراپیان نییه له باسه‌كه‌دا، ئێستا قسه‌وباسی زۆر هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵانی خهڵكداو هه‌ریه‌كه به جۆرێك بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن: خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینان نایانه‌وێت به سۆرانیی بخوێنن، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی به ئاشكرا‌و له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان باسی ناكه‌ن؟ هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: سه‌رۆك بارزانی خۆی حه‌زی له‌وه‌یه كه له ده‌ڤه‌ری بادیناندا به دیالێكتی بادینانی بخوێنن‌و ئه‌وه‌تا خۆی چرای سه‌وزی هه‌ڵكردووه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وكاره بكرێت‌و نه‌یكاته ماڵ به‌سه‌ر خۆیه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌زنه‌كات كه‌س ناوێرێت ئه‌و بڕیاره بدات‌و سۆرانی وه‌لابنرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌تاوه ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه‌م راسته‌وخۆ به‌ره‌و رووی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه هه‌ر لای خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر لوتفی ههبێتو ئیراده‌ی هه‌بێت، كه چاره‌سه‌ری بكات له‌به‌ر دوو هۆی گرنگ: یه‌كه‌میان: سه‌رۆك بارزانی خۆی خه‌ڵكی بادینانه‌و ئه‌و دیالێكته زمانی دایكیه‌تی، ئه‌گه‌رچی خۆی كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ سۆرانی‌دا، ئه‌گه‌ر به راستی به‌رگریی نهكاتو رێگه نه‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌م زمانه فه‌رمییه‌ی ئێستا وه‌كو خۆی‌و به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، خۆی ده‌بێته جێگه‌ی توانج‌و ده‌ڵێن عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆی لا گرنگتره له هه‌موو كورد. دووه‌میان: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، خاوه‌نی بڕیاری ته‌واوه‌و به‌پێی یاسا ده‌توانێت رێگه بگرێت له دابه‌شبوونی ئه‌م زمانه، ئه‌وه‌ش مانای وایه بارزانی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دایه‌و بڕیاردان له‌م پرسه گرنگه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك سه‌رۆكی عه‌شیره‌تێك، هه‌موومان چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی یهكلاییكهرهوهین بۆ ئه‌م پرسه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆبگرێت. Wednesday, April 09, 2008
ڕۆژنامه:
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی دوای سڵاو به‌م نامه‌یه، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێزتانی ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌مه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و رووی مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بێته‌وه، له هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه كاریگه‌رتره، كه له ساڵانی رابردوودا تووشی ئه‌م هه‌رێمه بوونه‌ته‌وه، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش بریتییه له دابه‌شبوونی زمانی فه‌رمیی خوێندن‌و نووسین به زمانی كوردی بۆ دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانی كه ده‌ستكه‌وتی 86 ساڵی لهمهوبهرمانه. له‌دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له ساڵی 1991، ئه‌م هه‌رێمه رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی جۆراوجۆر بووه‌وه، به‌ڵام به بۆچوونی گشت لایه‌ك به‌تایبه‌تی چینی رۆشنبیر، هیچكام له‌و مه‌ترسیانه به‌قه‌ده‌ر مه‌ترسیی لهنێوچوونو دابه‌شبوونی زمانی خوێندن‌و نووسین نییه، دوای راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌و ئازادبوونی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراندنی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌بردن، زۆری نه‌خایاند شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ ده‌ستی پێكردو به هه‌زاران له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له شه‌هیدكران‌و به سه‌دان ملیۆن دیناریش به خۆڕایی له شه‌ڕدا خه‌رجكرا. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو ناكۆكیانه، بایهخو گرنگیی خۆمان له‌ده‌ستدا له به‌رامبه‌ر دۆست‌و دوژمن‌دا، په‌رله‌مانمان دووله‌ت بوو، حكومه‌تی یه‌كگرتوومان دووله‌ت بوو، هه‌موو رێكخراوه دیموكراتی‌و پیشه‌ییه‌كان دووله‌ت بوون، پرۆگرامی خوێندنمان دووله‌ت بوو، بودجه‌مان دووله‌ت بوو، دواجار بیروبۆچوونو ستراتیژمان دووله‌ت بوون. زۆر له كه‌سانی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته ده‌سته ده‌سته ده‌هاتنه لای سه‌ركرده‌كان‌و تكایان ده‌كرد بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاماده‌نه‌بوون گوێیان لێ‌بگرن، له هه‌مانكاتدا ئاماده‌بوون دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌نه ناوبژیوان، دیاره ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ویست‌و ئیراده‌ی سه‌ركردایه‌تیی هه‌یه، ئه‌وا ورده ورده ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر دهكرێنو هه‌موو له‌تبوونه‌كان جارێكی تر به‌ره‌و یه‌كبوون ده‌چێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌م كاته‌دا كێشه‌یه‌كی زۆر ترسناك رووبه‌ڕووی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌بێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نهكرێتو نه‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كار له‌كار دهترازێتو ده‌لاقه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له جاران ده‌كه‌وێته ناو ریزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مانه‌وه.
پرسی دابه‌شبوونی زمانی خوێندن‌و نووسین بۆ دوو دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانی، زۆر مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ر ویستیش هه‌بێت له‌دواییدا زۆر به دره‌نگ یه‌ك ده‌گرنه‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵه كۆمه‌ڵێك له دڵسۆزان‌و خه‌مخۆرانی ئه‌م میلله‌ته دركیان به مه‌ترسیی ئه‌م پرسه كردووه‌و خه‌ریكی باس‌و لێكۆڵینهوهنو له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان‌و گۆڤاره‌كان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رپرسانی باڵای حیزبی‌و حكومی لێ به‌ئاگا ده‌هێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له دابه‌شبوون بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه تا ئێستا نه به‌رپرسێكی حیزبی‌و نه حكومی خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌م باسه نه‌داوه‌و به‌ته‌واوی خراوه‌ته پشتگوێو له‌بیر خۆیان بردووه‌ته‌وه. له‌وكاته‌وه، كه حكومه‌تی عێراق له ساڵی 1921 دامه‌زراوه تا ئێستا كه ده‌كاته 86 ساڵ، رێگه دراوه زمانی كوردی زمانی فه‌رمیی خوێندن‌و نووسین بێت له هه‌رێمی كوردستان، له راستیشدا ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌و مه‌زن بووه‌و كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی گیانی شۆڕشگێڕی‌و خه‌باتكردن بۆ رزگاربوون، شاعیره مه‌زنه‌كانی كورد له رێگه‌ی هۆنراوه‌و سروده شۆڕشگێڕییهكانیانهوه توانیویانه شۆڕشگێڕی‌و به‌رگریكردن له ناخی تاكی كوردیدا بخولقێنن، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م زمانه‌وه به سه‌دان رۆژنامه‌و گۆڤار‌و بڵاوكراوه‌ی بهنرخو كتێبی یه‌كجار زۆر به چاپ گهیهنراونو بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه، ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا به‌ده‌ست هاتووه‌و به‌شه‌كانی تری كوردستان رێگه‌یان پێ نادرێت به زمانی كوردی بخوێنن، هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌توانین ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری كوردی. ئه‌گه‌ر له ئێستادا نه‌توانین زمانێكی ستانداری كوردی بۆ هه‌موو كوردستانی گه‌وره دابنێین، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ئازادیی خۆی نه‌گه‌یشتووه‌و به‌سه‌ر چوار وڵاتی وه‌كو عێراق‌و سوریا‌و توركیا‌و ئێران‌دا دابه‌شكراوه، به‌ڵام ده‌كرێت پارێزگاریی له یه‌كگرتوویی ئه‌م زمانه فه‌رمییه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین‌و له دابه‌شبوون بیپارێزین، خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌بێت، ده‌توانن بڕیاربده‌ن، كه ئه‌م زمانی نووسین‌و خوێندنه‌ی ئێستا بكه‌نه زمانی ستانداری كوردستان، چونكه گه‌شه‌یه‌كی ته‌واوی كردووه‌و قۆناغه‌كانی پێشكه‌وتنی زمانی بڕیوه. ده‌بێت هه‌موومان ئه‌و راستییه باش بزانین كه هه‌رگیز ناتوانین زمانی ستانداری كوردی دروستبكه‌ین له تێكه‌ڵاوكردنی زاراوه‌كانی هه‌موو دیالێكته‌كانی كوردستان، چونكه دیالێكته‌كان ئێجگار زۆرن‌و ده‌بێته مایه‌ی سه‌رلێشێوانی قوتابی، له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا زمانی ستاندار له‌وه‌وه دروستكراوه كه هه‌موو دیالێكته‌كان بكرێته قوربانیی دیالهكتێكو دوای چه‌ند ساڵێك زمانه‌كه خۆی ده‌سه‌پێنێت، ئێستاش له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م زمانی نووسین‌و خوێندنه‌ی ئێستا شانسی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و ئاماده‌یه كه بكرێته زمانی ستانداری كوردی. ئێستا له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا كتێبه‌كانی خوێندن بوونه‌ته تێكه‌ڵه‌یه‌ك له دیالێكتی سۆرانی‌و بادینانیو به‌ته‌واوی سه‌ر له قوتابی تێكچووه، ئێستا له ده‌ڤه‌ری بادینان گرنگیی به خوێندنی سۆرانی نادهنو له هه‌ندێك شوێن هه‌ر وه‌لانراوه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه له ده‌ڤه‌ری سۆرانیش له خوێندنی دیالێكتی بادینانی ساردبوونهتهوهو گرنگیی پێناده‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و دهنگوباسهی كه هه‌یه‌و بڵاوبووه‌ته‌وه، بۆ ساڵی داهاتوو به ته‌واوی له ده‌ڤه‌ری بادینان سۆرانی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه كه رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وێرانكردنی ماڵی خۆمانه به‌ده‌ستی خۆمان، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر خراپه‌و ئه‌نجامێكی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه له دواڕۆژدا، ئه‌وه‌تا ههورامییهكانیش بۆڵهبۆڵیانهو ده‌یانه‌وێت به هه‌ورامی بخوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر حسابی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ش بكه‌ین ئێستا زۆرترین ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان به سۆرانی قسه‌ده‌كه‌ن‌و ده‌نووسن، خۆرهه‌ڵاتی كوردستان هه‌موویان به دیالێكتی سۆرانی دهنووسنو ده‌خوێننه‌وه، شاعیره مه‌زنه‌كانی كوردستانی ئێران وه‌كو هێمنو هه‌ژاری سابڵاغی كه دوو ئه‌ستێره‌ی ناوداری كوردن له بواری هۆنراوه نووسیندا، هه‌ر به سۆرانی نووسیویانه. من لێره‌دا نامه‌وێت كه سۆرانی فه‌رز بكرێت، زۆرم پێ خۆشه ئێمه‌ی كورد ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری خۆمان، چونكه به‌بێ ئه‌و زمانه ستانداره نابینه حكومه‌ت، به‌ڵام كه له ئێستادا ئه‌و شانسه‌مان نییه‌و بۆمان ناچێته‌سه‌ر، بۆچی ئه‌وه‌ی پێشتر ههمانبووهو زۆریش به‌سوود بووه، له‌ده‌ستی بده‌ین، ئه‌وه‌ی كه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانیی هه‌موو لایه‌كه، ئه‌وه‌یه مانگانه هه‌ردوو سه‌رۆك تاڵهبانیو بارزانی به جیا‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حیزبه‌كه كۆده‌بنه‌وه‌و قسه له‌سه‌ر زۆرشت ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا قسه‌یه‌كمان له‌باره‌ی زمانی نووسین‌و خوێندنه‌وه نه‌بیست، تۆ بڵێی نه‌زانن یان به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بێت كه قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ش كاری حیزبی بكهنو په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر ئه‌م جۆره كارانه‌وه نه‌بێت، ئه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆچی به هه‌مانشێوه بێده‌نگن له‌م پرسه گرنگه؟ وه‌زیری په‌روه‌رده راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌م كێشه‌یه‌وه هه‌یه‌و هه‌تا ئێستا ئه‌ویش لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م پرسه نه‌داوه، ئه‌وه باس له‌و هه‌موو پرۆفیسۆره‌ی زمانی كوردی مه‌كه ماشه‌ڵڵایان لێبێت‌و له‌چاوی پیس به‌دووربن، ئه‌وه‌نده زۆرن به‌شی زانكۆی چوار وڵات دهكهنو تا ئێستا قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه، ده‌بوایه ئه‌م به‌ڕێزانه تا ئێستا چه‌ندین كۆنفرانس‌و سیمیناریان بۆ ئه‌م پرسه بكردایه‌و چه‌ندین باس‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه بڵاوبكردایه‌ته‌وه. به راستی ئه‌م هه‌موو بێده‌نگییه‌ی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌م پرسه گه‌وره‌یه، جێی سه‌رسوڕمانه‌و مرۆڤ گومان ده‌كات، كه نهێنییه‌ك هه‌یه له‌پشتی په‌رده‌وه‌و ئێمه نهیزانینو ئه‌وانیش نه‌یانه‌وێت باسی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردیی سه‌یری رۆژنامه‌كان بكه‌ین كه‌سانێكی زۆر دڵسۆز هه‌ن، زۆر نیگه‌رانن بۆ ئه‌م كێشه‌یه‌و زۆر خۆیان ماندووكردووه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، پێشموایه ته‌نها ئه‌مه له رووی دڵسۆزییهوهیهو مه‌به‌ستی خراپیان نییه له باسه‌كه‌دا، ئێستا قسه‌وباسی زۆر هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵانی خهڵكداو هه‌ریه‌كه به جۆرێك بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن: خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری بادینان نایانه‌وێت به سۆرانیی بخوێنن، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی به ئاشكرا‌و له‌سه‌ر رۆژنامه‌كان باسی ناكه‌ن؟ هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن: سه‌رۆك بارزانی خۆی حه‌زی له‌وه‌یه كه له ده‌ڤه‌ری بادیناندا به دیالێكتی بادینانی بخوێنن‌و ئه‌وه‌تا خۆی چرای سه‌وزی هه‌ڵكردووه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وكاره بكرێت‌و نه‌یكاته ماڵ به‌سه‌ر خۆیه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر حه‌زنه‌كات كه‌س ناوێرێت ئه‌و بڕیاره بدات‌و سۆرانی وه‌لابنرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو كه له سه‌ره‌تاوه ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه‌م راسته‌وخۆ به‌ره‌و رووی سه‌رۆك بارزانی كرده‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه هه‌ر لای خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر لوتفی ههبێتو ئیراده‌ی هه‌بێت، كه چاره‌سه‌ری بكات له‌به‌ر دوو هۆی گرنگ: یه‌كه‌میان: سه‌رۆك بارزانی خۆی خه‌ڵكی بادینانه‌و ئه‌و دیالێكته زمانی دایكیه‌تی، ئه‌گه‌رچی خۆی كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ سۆرانی‌دا، ئه‌گه‌ر به راستی به‌رگریی نهكاتو رێگه نه‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌م زمانه فه‌رمییه‌ی ئێستا وه‌كو خۆی‌و به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه، خۆی ده‌بێته جێگه‌ی توانج‌و ده‌ڵێن عه‌شیره‌ته‌كه‌ی خۆی لا گرنگتره له هه‌موو كورد. دووه‌میان: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، خاوه‌نی بڕیاری ته‌واوه‌و به‌پێی یاسا ده‌توانێت رێگه بگرێت له دابه‌شبوونی ئه‌م زمانه، ئه‌وه‌ش مانای وایه بارزانی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌دایه‌و بڕیاردان له‌م پرسه گرنگه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه نه‌ك سه‌رۆكی عه‌شیره‌تێك، هه‌موومان چاوه‌ڕوانی بڕیارێكی یهكلاییكهرهوهین بۆ ئه‌م پرسه گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌خۆبگرێت.
[Kurdi.org 2008 © Copyright]