كاتێك
باسی جیهانی منداڵان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ دنیای به‌رائه‌تمان دێته به‌رچاو، دیاره ئه‌و
به‌رائه‌ته وای له په‌روه‌رده‌كاری جیهانی (جان جاك رۆسۆ)
كردووه، كه بڵێت: «منداڵ له سه‌ره‌تادا سپی‌و خاوێنه وه‌كو
په‌ڕه‌ی گوڵ، به‌ڵام كاتێك تێكه‌ڵ به ژینگه ده‌بێت، ژینگه
كۆنترۆڵی دهكاتو كه‌سایه‌تیی ئه‌و منداڵه دروستده‌كات»، بۆ
نموونه گه‌ر ژینگه‌كه‌ی تێیدا ده‌ژی باش‌و گونجاو بوو، ئه‌وا
هه‌ر به خاوێنی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ژینگه‌یه‌كی ناڕێك‌و خراپ
بوو، ئه‌وا ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت، رۆسۆ بنه‌مای رێبازه‌كه‌ی خۆی
له‌سه‌ر سروشت بنیادنابوو، ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی رۆسۆ یه‌ك
ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ره‌فتاری ئه‌مریكی، كه
ده‌روونزان (واتسن) رێبه‌رایه‌تیی ده‌كات، یه‌كێك له قسه
به‌ناوبانگه‌ی ئه‌وه كه ده‌ڵێت: «10 منداڵی له‌ش شاغم بده‌رێ
چۆنت بوێت وایان دروستده‌كه‌م، هونه‌رمه‌ند، زانا،
پیاوكوژ،...هتد»، ئه‌وانه به بۆچوونی هه‌ردوو قوتابخانه‌ی سروشتی
جان جاك رۆسۆو ره‌فتاری ئه‌مریكی، ئێمه كوڕی ژینگه‌ین.
به‌ڵام لای ده‌روون شیكاری ئه‌و بۆچوونه
ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، به‌ڵكو ده‌روونی مرۆڤ له بنه‌ڕه‌ته‌وه
شه‌ڕانگێزه، لای فروید ته‌مه‌نی پێنج ساڵه‌ی یه‌كه‌می منداڵ زۆر
گرنگ‌و هه‌ستیاره، چونكه كه‌سایه‌تیی دواڕۆژی منداڵی له‌سه‌ر
بنیات ده‌نرێت، جا به‌وپێیه بێت قۆناغی منداڵیی گرنگترین قۆناغه
له ژیانی مرۆڤدا، چونكه له‌و قۆناغه ژیانی منداڵ پڕه له
گۆڕانكارییه‌كانی لهشیو عهقڵیو ده‌روونی، هه‌ر ئه‌وه‌شه
واده‌كات زۆر به توندی توانای وه‌رگرتنی كاریگه‌رییه
ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌یه، كه له ده‌وروبه‌ری ئه‌ودا هه‌یه،
یه‌كێكیش له كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان په‌روه‌رده‌و فێكردنه،
كه بریتییه له په‌روه‌ره‌ده‌ی پاكوخاوێنیو شێوازه‌كانی
ته‌ندروستیی دهروونیو گه‌شه‌ی جوڵهییو ... هتد.
باشترین شوێن بۆ ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه (باخچه‌ی ساوایان)ـه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییه‌ی هه‌یه له‌نێوان پهروهردهكارانو
فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌دا ده‌رباره‌ی شێواز‌و داڕشتنی فه‌لسه‌فه‌ی
په‌روه‌رده هه‌یه، به‌ڵام له‌م سێ خاڵه به‌ده‌رنییه:
1- به‌ده‌ستهێنانی زانست‌و زانیاریی.
2- گهشهكردنو په‌ره‌پێدانی هێزی عهقڵیو لهشیو ده‌روونی.
3- گه‌یشتن به توانسته‌كانی كاركردن، به‌تایبه‌تیش له‌كاتی
پراكتیزه‌كردنی زانستی له‌كاتی كاركردندا، كه ئه‌وه ئامانجی
په‌روه‌رده‌یه، بۆ نموونه كاتێك له قوتابخانه‌دا منداڵ فێری
ئه‌وه ده‌كرێت له‌پێش خواردن‌و دوای خواردن دهستو ده‌می خۆی
بشوات، ئه‌و قسه‌یه ده‌بێت له ژیانی رۆژانه‌یدا به كرده‌وه
ره‌نگبداته‌وه، ئه‌گینا په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه ئامانجی خۆی
بپێكێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و قه‌سه‌یه به‌هێز ده‌كات ئه‌و وته‌یه‌ی (هربرت
سبنسر)ی ئینگلیزییه، كه ده‌ڵێت: «په‌روه‌رده واته ئاماده‌كردنی
تاكه بۆ ژیان به‌ته‌واوی».
ئێمه هه‌رجاره‌ی باس له باخچه‌ی ساوایان ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ ناوی په‌روه‌رده‌كاری ئه‌ڵمانی (فروبل)مان دێته
به‌رچاو، چونكه ئه‌و په‌روه‌رده‌كاره توانی بۆ یه‌كه‌مجار له
ساڵی 1837دا قه‌ناعه‌ت به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بهێنێت
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی باخچه‌ی ساوایان بكرێته‌وه.
هه‌ندێك له په‌روه‌رده‌كاران ده‌ڵێن: فروبل گه‌وره‌ترین
په‌روه‌رده‌كاری سه‌ده‌ی نۆزده‌مه، هه‌ندێكی تریش لایان وایه
كه فروبل پیاوێكی گێل بووه، چونكه هه‌موو كاتی له‌گه‌ڵ
منداڵ‌و به یاریكردن به‌ڕێوه‌بردووه.
باشترین‌و گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ چوونه باخچه‌ی ساوایان،
ته‌مه‌نی چوار تا پێنج ساڵییه، منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئیدی
هۆگری (ئولفه‌تی) ئه‌و شتانه ده‌بێت، كه له باخچه‌ی ساوایاندا
هه‌یه‌و گه‌لێك پێیانه‌وه كه‌یف خۆش ده‌بێت، به‌ڵام به مه‌رجێك
ژماره‌ی قوتابیان له پۆلێكدا له‌نێوان 18 تا 25 قوتابی
تێپه‌ڕنه‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و باخچه‌و هۆڵه‌ی تێیدا یاریی ده‌كه‌ن
ده‌بێت گه‌وره‌و فراوان بێت هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی یاریكردنیان
زیاتربێت له ژماره‌ی قوتابییه‌كان، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه
مه‌یدانییه‌كان، كه له‌و بواره‌دا ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ر هاتو
ئه‌و كهلوپهلو یارییانه‌ی منداڵان كه‌متربێت له ژماره‌ی
قوتابیان، چاوه‌ڕوانی شه‌ڕو ئاژاوه‌یان لێ ده‌كرێت، چونكه هه‌ر
منداڵه ده‌یه‌وێت یاریی به‌ته‌نهای هه‌بێت، له‌و بواره‌دا كامه
منداڵ به‌هێزه، ده‌توانێت ده‌ست به‌سه‌ر یارییه‌كاندا بگرێت‌و
ئه‌وانی تر ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ
سه‌رهه‌ڵدانی ره‌فتاری دوژمنكارانه له‌ناو منداڵاندا.
هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێك هۆنراوه‌ی منداڵان
له‌لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه، كه له‌و چیرۆك‌و هۆنراوانه‌دا فێری
هاوكاریی‌و یارمهتیو خۆشهویستیو ئینتمای نیشتیمانی بكرێن،
به‌ڵام لای په‌روه‌رده‌كار (بستالوزی) ئه‌و گێڕانه‌وانه زیاتر به
نواندن بكرێت، ئێستاش به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه
ده‌توانین له رێگه‌ی كۆمپیوته‌رو ئامێری سیدی (CD)یه‌وه ئه‌و
جۆره چالاكیانه پێشكه‌شی منداڵان بكه‌ین، كه ئه‌وانه به‌شێكی
سه‌ره‌كین له پرۆگرامی خوێندنی باخچه‌ی ساوایان، چونكه له هیچ
وڵاتێكی دونیادا تاوه‌كو ئێستا پرۆگرامی باخچه‌ی ساوایان بڕیاری
له‌سه‌ر نه‌دراوه، جگه له هه‌ندێك چالاكی‌و گۆرانی‌و مۆسیقا‌و
وهرزشو هه‌ڵپه‌ڕكێ نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی هه‌موو
سیستمه‌كانی دونیا منداڵ توانای وه‌رگرتنی له‌وانه‌ی
باسمانكرد زیاتری نییه، ئه‌و چالاكیانه‌ی، كه باسمانكرد بڕوا
به‌خۆبوون لای منداڵ دروستده‌كات.
له رووی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه منداڵان له باخچه‌ی
ساوایان هه‌ست به ئینتمابوون ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی
خۆیان، هه‌ر زوو ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان
بگونجێنن، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا به‌دیاركه‌وتووه، كه له‌سه‌ر
منداڵانی شاری به‌غدا ئه‌نجامدراوه، رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی
له ته‌مه‌نی باخچه‌ی ساوایان كه نه‌چوونه‌ته باخچه دیارده‌ی
شه‌رمكردن له‌نێوانیاندا به رێژه‌ی 76% ه، به‌ڵام به رێژه‌ی
23,5% ه لای ئه‌وانه‌ی كه قوتابی باخچه‌ی ساوایانن، هه‌روه‌ها
له رووی گه‌شه‌كردنی عه‌قڵییه‌وه منداڵانی باخچه‌ی ساوایان
ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یان فراوانتره له‌و منداڵانه‌ی، كه
نه‌چوونه‌ته باخچه‌ی ساوایان، هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌كات ئه‌و
منداڵانه‌ی چوونه‌ته باخچه‌ی ساوایان چاكترو باشتر خۆیان
ده‌گونجێنن له قۆناغی سه‌ره‌تایی كاتێك ته‌مه‌نیان گه‌یشته شه‌ش
ساڵان له‌و منداڵانه‌ی، كه نه‌چوونه‌ته باخچه‌ی ساوایان.
ئه‌گه‌رچی باخچه‌ی ساوایان ناچێته خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی
فه‌رمییه‌وه، به‌ڵام شوێنی په‌روه‌رده‌ییه، منداڵ گه‌شه‌ی
عهقڵیو جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدا گه‌شه‌ده‌كات.
بۆیه ئه‌مڕۆ بووه‌ته پێویستییه‌كی سه‌رده‌م، كه باخچه‌ی ساوایان
له هه‌موو شوێنێك بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بگونجێت بكرێته
خوێندنی به زۆر شتێكی باشتریشه، به‌ڵام ده‌بێت ئامانجی
سه‌ره‌كیی بۆ چوونه باخچه‌ی ساوایان روون‌و ئاشكرابێت، كه
بریتییه له ئاماده‌كردنی منداڵ بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی نه‌ك
منداڵ له‌كۆڵ خۆكردنه‌وه.