[ 18.02.2008
]
ئه‌لبانه‌کان بوون به دوو ده‌وڵه‌ت...کورديش ده‌بن به دوو
زمان و دوو ميللهت..!
نوسه‌ر:
موحسين جوامێر
ئه‌لبانيا ( که ناوه ميللييهکهی
شقيپ ـ ه ) يه‌ک له ده‌وڵه‌ته‌کانی به‌لقانه و ده‌که‌وێته
خوارووی ئه‌وروپا. ڕووپێوهکهی ( 28.748) کيلۆمه‌تری
چوارگۆشهيييه، کۆی دانيشتووانی 3.563.112 مليۆنه، له ساڵی
1946 دا بوو به کۆماری ئهلبانييای ميللی که سه‌ر به‌به‌ره‌ی
کۆمهنیزمی چين بوو. زمانی ئه‌لبانی بريتییه له دوو
شێوه‌زاری سه‌ره‌کی ( گێگی ) که هی زۆربه‌يه و ( تۆسکی ) به
پله‌ی دووه‌م دێ، تۆسکی زمانی ئهدهبييات و نووسينه و هه‌ر
له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه کرا به زمانی يه‌کگرتووی ئه‌و
وڵاته، به بڕياری ئه‌نوه‌ر خۆجه ی سه‌ره‌ککۆمار.
له‌پاڵ ئه‌لبانيا به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و
ميللهته له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی يۆغۆسلافيا ما، که ئه‌ويش
به‌ناوی هه‌رێمی ئه‌لبانه‌کانی کۆسۆڤۆ ناسرا و له‌سه‌رده‌می
تیتۆدا مافی ئۆتۆنۆمييان پێ درا. دوای ڕمانی کۆمۆنيزم و
له‌سه‌روبه‌ندی حوکمی ميلۆسۆڤيچدا، ئه‌و مافه بچووکوشيان پێ
ڕه‌وا نه‌بینرا و ئه‌وه‌بوو شه‌ڕیکی پاکتاوکه‌رانه و
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه له دژیان به‌رپا بوو و قه‌سابخانه‌ی
شهرمئاوهريان بۆ دامه‌زراندن.
بۆ کورد، که گه‌لێک ئازاد و وڵاتێک
سه‌ربه‌خۆ بوون، مايه‌ی شادييه و هیوايهکی پێ ده‌به‌خشێ و
زێتر ڕووه‌و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی سه‌ر به‌رز ده‌کا و تێ‌یان
ده‌ڕوانێت. ده‌شبێ په‌يتاپه‌يتا کاريشی بۆ بکرێت. وه‌کوو
دياره ده‌رچوونی ئه‌لبانه‌کانی کۆسۆڤۆ له‌بن نیری سربه‌کان و
کوردانی باشوور له‌بن زوڵمی رژێمی ئێراق، له ساته‌وه‌ختێکدا
بوو، له نه‌وه‌ته‌کاندا. ده‌کرێ بشوترێ بهسهرنجدانه ژێرخان
و سه‌رخانی کوردستان و کۆسۆڤۆ، ئه‌وه‌ی ئێمه زياتر شايه‌نی
ده‌وڵه‌ت بوو، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشی هه‌رێمی يارمه‌تيده‌ر بووايه و
دڕندهيهکی وه‌ک تورکيا دراوسێمان نهبووايه.
ئێمه که قه‌ده‌ر هاته هانامان و ئه‌و
بازهمان دا و گه‌يشتینه ئه‌م ڕۆژه، بێگومان ده‌سکه‌وتێکی
گه‌وره بوو و هیوايهکی گه‌وره‌تريش لهبهردهممانايه،
وه‌لێ ترسی ئه‌وه ده‌که‌م سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی و
بێسه‌روبه‌ریی ناوه‌وه‌مان و ناپوختهييی کار و پلانمان،
پاشه‌کشێ بکه‌ين و ده‌سکه‌وته‌کانمان بێزه‌وه‌ر بکرێت،
به‌تايبه‌تی ئێمه ـ سه‌باره‌ت به ڕێکلام بۆ له‌هجان ـ
خه‌ریکه له ناخه‌وه هه‌لابه‌هه‌لا بین و له نێو خۆشمان‌دا
ببينه نه‌ته‌وه‌گه‌ل، ئه‌و بڕياره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش
به ڕێگه‌دان به‌خوێندن به بادينی له دهۆک، بۆمبايهکی
ئهتۆمييه و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م کوردان کراوه و
سهرهتايهکه بۆ له‌دايکبوونی گه‌لێکی نوێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆژ
ناوێکی لێ نه‌نرێ، ئه‌وه کوردايهتییهکهيان موه‌قه‌ته و
داهاتوو تايبه‌تمه‌ندييه‌کی تازه‌یان پێ ده‌به‌خشێت.
که‌متازۆر، ئه‌گه‌ر سه‌رکردايه‌تیی کورد،
به‌تايبه‌تيش سه‌رۆکی کوردستان، گرفتی زمان ـ که نه‌مان بوو و
دروستمان کرد ـ حه‌ل بکا، ڕه‌نگبێ شه‌پۆڵی پێشکه‌وتنی گه‌لان
به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌تبوون، ڕاپێچمان بکات. ده‌نا به‌دوور
نازانرێ ئه‌لبانه‌کانی مهقدونيا ـ که کهمايهتييهکن و
نيمچه مافێکیان هه‌يه ـ له داهاتوودا له ئێمه نزيکتر بن
له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.!
mohsinjwamir@hotmail.com