ئه‌گه‌ر
ته‌نیا چه‌ند ساتێک بمانه‌وێت تێبینی ڕاگه‌یاندنێک بکه‌ین،
به‌تایبه‌ت په‌خشه ئاسمانیه‌کانی کورد، ئه‌وا، نه‌ک
په‌یڕه‌ونه‌کردنی زمانێکی ستاندارد، به‌ڵکو ڕێنووسیشیان به‌ره‌و
ئاقارێکی شێواندن بردووه، چونکه ته‌نیا که ناڵێک له یه‌ک کاتدا،
له ژێرنووسه هه‌واڵییه‌کاندا تیپی لاتینی و تیپی به ناو
عه‌ره‌بی به‌کار ده‌هێنن، ئه‌مه خۆی به‌شێکه له پرۆسه‌ی
له‌گۆرنانی زمان، ئیدی ئێمه چ تروسکایه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌کان (به
تایبه‌ت په‌خشه ئاسمانییه‌کان) ببینین تا ببن به‌و
ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ی که ئێمه‌ی کورد ساڵانێکه به دوایدا وێڵین. ...
مه‌زن عوسمان
چه‌ند سه‌رنجێکی
کورت له‌سه‌ر زمان و قه‌یرانی زمانی ستاندارد له کۆمه‌ڵگای
کوردی‌دا
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باس له نه‌ته‌وه‌یه‌ک
بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێت سه‌ره‌تا باسی زمانیان بکه‌ین چونکه
نه‌ته‌وه، بوونی نابێت ئه‌گه‌ر زمانێک ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
نه‌ناسێنێت، واتا زمان پێناسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌م سه‌ر
زه‌مینه‌یه؛ هه‌روه‌ها بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ دروستکردنی
هه‌ستی ناسیۆنالیستی لای هه‌ر تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی که باوه‌ڕی
به زمان بوونیه‌تی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر مێژووی ده‌وڵه‌ته
داگیرکه‌ره‌کان بخوێنینه‌وه، ئه‌وا ئه‌و کات بۆمان ڕوون
ده‌بێته‌وه، که ئایا یه‌که‌م چه‌ک بۆ جینۆساید و هه‌ڵته‌کاندنی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک، پوکاندنه‌وه‌ی زمانه‌که‌یه‌تی، دواتر بواره سیاسی
و ئابووریه‌کانی تری ده‌خرێته پڕۆسه‌ی له‌ناو بردنه‌وه، به‌هه‌ر
حاڵ هه‌رچۆنێ، گرنگی زمان بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵگا و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له‌م
چه‌ند دێڕه‌دا ناخرێته ڕوو.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له زمانی کوردی بده‌ینه‌وه، به تایبه‌ت له
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا، ده‌بینی جۆرێک له هێرشی وشه‌ی بێگانه
هه‌وڵ ده‌دات هه‌ره‌س به‌م زمانه پاراوه کوردییه بهێنێ، که
مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه، نه‌ته‌وه‌یه‌ک شانازی پێوه کردووه،
به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی کیانێکی سیاسی سه‌قامگیر بۆ ئاوڕدانه‌وه
له‌م گرفته‌ی که زمانی کوردی تێیکه‌وتووه. هه‌روه‌ها له پاڵ
نه‌بوونی ئه‌م کیانه‌دا، که‌مته‌رخه‌میه‌کی تر ده‌بینرێت له
زمانه‌وانانی کورد، که ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا نین، که ئه‌م
درزه پڕ بکه‌نه‌وه، که زمانه‌که‌مانی توشی هه‌ڵپه کردووه.
هه‌روها هه‌ندێ جار که‌مته‌رخه‌میه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی گه‌لی
کورد، چونکه ئه‌وانیش هۆکارێکن بۆ دروستکردنی پشێوی، بۆ ئه‌م
بارودۆخه‌ی که زمانه‌که‌مانی تێکه‌وتووه.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌موو هاوکاری یه‌کترن بۆ
له خشته‌بردنی زمانێک که تا ئێستا به ده‌ست به
ستانداردبوونیهوه ده‌ناڵێنێت. به‌س مه‌خابن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه
هه‌موویان ببنه له‌مپه‌ڕێک له‌به‌رده‌م زمانه‌که‌مان، ئه‌وا
ده‌توانین بڵێین، میدیاکان بوونه‌ته چاوگی ئه‌و وێرانکارییه‌ی
زمان. چونکه له‌سه‌ر ده‌می ئه‌مڕۆدا، که گلۆبالیزم کۆمه‌ڵێک
لایه‌نی نێگه‌تیڤیی هه‌یه، ئه‌وا ئێمه‌ی کوردزمان شانمان
خستووه‌ته ژێر ئه‌م لایه‌نه نه‌رێیانه‌ی ئه‌م دۆخه، چونکه،
ڕاگه‌یاندنه‌کان بێ گوێدانه یاسا و پره‌نسیپه‌کانی زمان، به
تایبه‌ت لایه‌نی سینتاکسی و مۆرفۆلۆژیهکان، به‌ربوونه‌ته، گیانی
زمانێک که خۆی گیرۆده‌ی نغرۆ بوونه.
ئه‌گه‌ر ته‌نیا چه‌ند سانتێک بمانه‌وێت تێبینی ڕاگه‌یاندنێک بکه‌ین،
به‌تایبه‌ت په‌خشه ئاسمانیه‌کانی کورد، ئه‌وا، نه‌ک
په‌یڕه‌ونه‌کردنی زمانێکی ستاندارد، به‌ڵکو ڕێنووسیشیان به‌ره‌و
ئاقارێکی شێواندن بردووه، چونکه ته‌نیا که ناڵێک له یه‌ک کاتدا،
له ژێرنووسه هه‌واڵییه‌کاندا تیپی لاتینی و تیپی به ناو
عه‌ره‌بی به‌کار ده‌هێنن، ئه‌مه خۆی به‌شێکه له پرۆسه‌ی
له‌گۆرنانی زمان، ئیدی ئێمه چ تروسکایه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌کان (به
تایبه‌ت په‌خشه ئاسمانییه‌کان) ببینین تا ببن به‌و
ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ی که ئێمه‌ی کورد ساڵانێکه به دوایدا وێڵین.
هه‌رچه‌نده، ئێستاش بورا ماوه که بمانه‌ێت به شێوازێکی
ئه‌کادیمی و له‌سه‌ر سیستمێکی ئه‌خلاقی دوور له پاوچهگهری و
دوور له هه‌موو پابه‌ندییه‌کی سیاسی، ده‌توانین جارێکی تر زمان
ببوژێنینه‌وه، به چه‌ند هه‌نگاوێک، که به‌کورتی له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا باسی ده‌که‌ین.
-
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌وڵ بدات فلته‌رێک بۆ هه‌موو ئه‌و
که‌ناڵانه دابنرێت که په‌خشیان به زمانی کوردییه، واتا
له هه‌ر ڕاگه‌یاندنێکدا پێویست بکات پسپۆڕێکی زمانه‌وانی
دابنرێت، تا بتوانێت پلانێکی ئه‌کادیمی زمانه‌وانی بخاته
به‌ر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی.
-
کۆڕێکی
زانستی زمانی دابنرێت تا بتوانن زاراوه‌یه‌کی تازه‌ی
مۆدێرن بۆ هه‌موو ئه‌و ئامێره زانستی و ته‌کنۆلۆجیانه‌ی
که دێنه ناوه‌وه، دابنێن، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت
ئه‌وا له‌چه‌ند ساڵی داهاتوو پێشبینی ئه‌وه دکرێت، که
زمانه‌که‌مان ته‌واو توشی داشۆرین بێت.
-
هه‌وڵدانی لایه‌نه به‌رپرسه‌کان، بۆ به‌کوردیکردنی هه‌موو
ئه‌و ئامێرانه‌ی که هاورده‌ی کوردستان ده‌کرێن، چونکه
ئه‌م ئامێرانه، به تایبه‌ت، کۆمپیوته‌ر و مۆبایل و
پله‌یسته‌یشن، ده‌توانێت کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر
زمانی منداڵ دروست بکات، ئه‌م قۆناغه‌ی مندالیش هه‌ستیاره،
به‌چی گۆش بکرێت سبه‌یش هه‌ر ئه‌وه لای ده‌مێنێته‌وه.
-
له‌سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه، بڕیاری سیاسی و ده‌سه‌ڵات
ده‌بێت بابه‌تییانه بڕیار له‌سه‌ر شێوهزاڕیک بدات، بۆ
به ستاندارد بوونی وه‌ک زمانێکی فه‌رمی. چونکه ئه‌م
جۆره دوفاقهییه، شێوازێک له نیگه‌رانی لای هه‌موو
خه‌ڵک دروست کردووه، هه‌روه‌ها، ئه‌م جۆره دوو فاقه‌ییه،
ئه‌گه‌ری په‌رت کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌یه به ناوی
کورده‌وه، چونکه جگه له دروست کردنی سنوور زیاتر هیچ
خزمه‌تێک به زمانی کوردی ناکات.
-
هه‌روه‌ها یه‌کخستنی ڕینووس و زمانی پرۆگرامه‌کانی خوێندن،
له گشت ناوه‌نده‌کانی خوێند ن و داموو ده‌زگاکانی
ده‌وڵه‌تدا.
ده‌توانین بڵێین زمان بوونه‌وه‌رێکی زیندووه و به‌رده‌وام له
گۆڕاندایه، به‌ڵام ئه‌م گۆرانه‌ی که زمانی کوردی پیایدا
تێده‌په‌رێت، گومانی تێدا نییه جگه له زیان هیچ سوودێکی
پێناگه‌یه‌نێت.