دهۆك-
سه‌ركه‌وت له‌تیف، سۆران عارف
به‌هرۆز
شوجاعی، مامۆستای زانكۆی دهۆكه له بواری زمانه‌وانیدا،
هه‌روه‌ك خوێندكاری دكتۆرایه، له (زمانه‌وانی
كۆمه‌ڵایه‌تی) له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له دایك بووه،
ساڵی 1987- 2005 له سوید ژیاوه، به‌كالۆریۆسی له‌سوید
ته‌واو كردووه، ماسته‌ری له زمانی كوردی به ناونیشانی "دیالێكتۆلۆژی"
له ساڵی 2002 به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و ڕای جیاوازی هه‌یه
له‌سه‌ر دروستبوونی زمانی ستاندارد، پێیوایه هه‌ر هه‌وڵێك
بۆدروستكردنی زمانی ستاندارد هه‌وڵێكی نه‌زۆك ده‌بێت،
پێیوایه ده‌بێت تاكی كوردتاكێكی شاره‌زا بێت به ناسینی
دیالێكته جیاوازه‌كان نه‌ك له‌ناوبردنی سهرجهمزارهكان
بۆ دروستكردنی یه‌ك زمانی ستاندارد، به‌ڕای ئه‌و ئه‌وه
جگه له كوشتنی زمان هیچی تر نییه، ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بۆ
زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی زمان، گرنگی به
بابه‌تگه‌لی وه‌ك زمانی ستاندارد ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ڵ
سازكردووه.
*
به‌ڕای تۆ تاچه‌ند ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت زمانی ستاندارد
دروست بكات؟
ـ به‌ڕای من هه‌موو كات
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته هه‌وڵی دروستكردنی زمانی ستاندارد
ده‌دات، یان زمانی یه‌كگرتوو و پرۆژه‌ی بۆ داده‌نێت، كه
ئه‌وه زمانی یه‌كگرتوو نییه كه ده‌سه‌ڵات پێ
هه‌ڵده‌ستێت، هه‌وڵێكی نهبهكامه، چونكه ئه‌وه‌ی كه
ئێستا له ئارادایهزمانی یه‌كگرتوو نییه، به‌ڵكو
زاڵكردنی شێوه‌زارێكه به‌سه‌ر شێوه‌زاره‌كانی تردا،كه
ئه‌مه له گه‌لێك وڵات ئه‌و كێشه‌یه هه‌بوو، بۆ نموونه
له سه‌رده‌می كۆندا له فه‌ره‌نسا ئه‌م بابه‌ته وه‌ك
ئێستای ئێمه گرفت بووه، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆی
باڵاده‌ستیی پاریس به‌سه‌ر ناوچه‌كانی تردا و پێشكه‌وتوویی
ئه‌و زاره‌ی پاریس، به‌بڕیارێكی سیاسیانه‌ی ئه‌وكات، ئه‌و
دیالێكته‌ی كه پاریسیه‌كان قسه‌یان پێدهكردبوو به زمانی
سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی تر، چونكه شوێنه‌كانی تری فه‌ره‌نسا
لاوز بوون له ڕووی ئابووری و ڕۆشنبیریشه‌وه، واته زیاتر
زمانی مه‌ركه‌ز به‌سه‌ر شوێنه‌كانی‌تردا سه‌پێنرا، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌نیازه بیكات،
زه‌حمه‌ته، بۆیه ناكرێت زاری سۆرانی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی
تردا بسه‌پێنی، چونكه ئه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه، به‌زۆریش
نابێت، دواتر ڕه‌نگه دووله‌تبوون په‌یداببێت.
*
ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر زاری سۆرانی به ڕه‌سمی
ده‌زانێت وقسه‌ی پێده‌كرێت، تۆ ئه‌مه‌ت پێ چۆنه؟
ـ لێره‌دا دوو جۆر
گفتوگۆ دێته پێش، زاری سۆرانی (ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست) به
حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ده‌بیاتێكی پێشكه‌وتوی هه‌یه و
زیاتر به‌ره‌وپێش چووه، نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵه نووسین و
گفتوگۆی ڕه‌سمی به‌و دیالێكته ده‌كرێت، به‌شێكی زۆری
كورده‌كانی ئێرانیش به‌و شێوه زاره قسه‌ده‌كه‌ن، لێره‌دا
زولمَێك له زاری بادینی كراوه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی
دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه زاری بادینی پشتگوێخراوه،
به‌وه‌ی زیاتر ئێمه‌له كورده‌كانی توركیاوه نیزیكن، خودی
ده‌وڵه‌تی توركیا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر
به‌ره‌وپاشچوونی ئه‌م دیالێكته، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی
ئینگلیز ڕۆڵی هه‌بووه له زاڵكردنی دیالێكتی سۆرانی
ئه‌ویش به فشاری ئه‌وكاتی توركیا، فشارێكی زۆر هه‌بووه
له‌سه‌ر زاری كرمانجی له‌لایه‌ن توركیاوه، زاری كرمانجی
جینۆساید كراوه، كه ئه‌وه جۆرێكه له چه‌وساندنه‌وه‌ی
زمان.
به‌شێكی تری كێشه‌كه
ئه‌وه‌یه كه كرمانجیهكان، مه‌به‌ستم كرمانجی ژووروو،
ده‌ڵێن زۆرینه‌ی كورد به‌م دیالێكته قسه‌ده‌كات، واته
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌ڵێت سۆرانی به‌ره‌وپێش چووه
زمانیڕهسمی حكومه‌ته بۆیه ده‌بێت بكرێته زمانی
ستاندارد، ئه‌وه‌ی دووه‌میش بیانوی زۆرینه بوونی بادینی و
كرمانجی ده‌هێننه‌وه، كه به‌ڕای من هه‌ردووكیان یه‌ك
شته‌و جیاوازی نابینم له‌نێوانیان، كه له‌م نێوه‌نده‌دا
پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دێته‌ئاراوه، یه‌كێكیان
پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و ئه‌ویتریان به حسابی خۆی
دیموكراسی دێنێته ئاراوه، پشت به زۆرینه ده‌به‌ستێت،
كه دیموكراسی هه‌مووكات باسكردن نییه له زۆرینه و
كه‌مینه، ئێمه كێشه‌ی ناسنامه و كێشه‌ی سیاسیمان هه‌یه،
كه لێره‌دا هه‌ڵه‌ین، كه بمانه‌وێت زمانی ستاندارد و
مه‌ركه‌زیه‌تی زمان دروست بكه‌ین كه ئه‌مه له دونیادا
نه‌ماوه، ئێستا ئێمه له‌سه‌رده‌مێكی تردادهژین، ئێمه
به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون ده‌ڕۆین، ئێمه له قۆناغی
نه‌ته‌وه وه‌ك گه‌ل داین نه‌ك نه‌ته‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌ت
وه‌ك (بندیت ئانده‌رسن) باسی ده‌كات، بۆیه پێویستمان به
دوو شته ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كه ده‌بێت به
مافی مرۆڤ پڕ بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌توایه‌تی و
كوردایه‌تی له‌گه‌ڵ دیموكراسی و مافی مرۆڤ یه‌كیان گرت
ئیدی بیرله‌وه ناكه‌ینه‌وه كه شێوه‌زارێك ئه‌وانیتر
پشتگوێ بخات.
*
واته دروستكردنی زمانی ستاندار پرۆژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه،
كه به‌ڕای هه‌ندێكی تر نه‌بوونی ئه‌و زمانه له‌ناوچوونی
خودی زمانه‌كه‌یه و دابه‌شبوونیه‌تی به‌سه‌ر چه‌ندین
زماندا؟
ـ ئه‌وكاته‌ی كه
پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی میلله‌تانی تردهستی پێكرد، ئێمه
له مه‌یدانه‌كه‌دا نه‌بووین، ئێمه له‌سه‌رده‌می
پۆستمۆدێرنه‌دا به نه‌ته‌وه سازیه‌وه سه‌رقاڵین، ئێمه
تازه به دروستكردنی داموده‌زگای نه‌ته‌وایه‌تیه و
خه‌ریكین، ئێمه ناتوانین به هه‌ندێك چه‌مكی
نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیزمه‌وه خه‌ریك بین كه له
ناسیۆنالیزمی فه‌ره‌نسی یان ئه‌ڵمانییه‌وه بۆمان هاتووه،
ناسیۆنالیزمی ئه‌ڵمانی به‌خوێن دروست بووه ئه‌وه بۆ
ئێمه ناگوێزرێته‌وه، ناسیۆنالیزمی كوردی كاردانه‌وه‌ی
چوار ده‌وره‌كه‌یه‌تی، ناسیۆنالیزمی كوردی له توركیا
دژایه‌تی ناسیۆنالیزمی كه‌مالیست ده‌كات، كوردی عیراق
كاردانه‌وه‌ی عروبه‌یه، ئه‌وه‌ی ئێرانیش به هه‌مان شێوه،
له مێژوی كورددا هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نالسیۆنالیستی كوردی
نه‌بووه، ناسیۆنالیزمی كوردی پرۆژه نییه، ئێمه بۆیه
ناسیۆنالیستین، چونكه ده‌چه‌وسێنرێینه‌وه، نه‌ك
له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌ی ناسیۆنالیستین به‌شێوه‌ی
پرۆئهكتیڤ، نهكریائهكتیڤ، چونكه له ریائهكتیڤدا تۆ
دژایه‌تی غه‌یری خۆتدهكهیت. ناسیۆنالیزمی توركی باس
له‌یه‌ك ڕه‌نگی ده‌كات، ئه‌و ده‌ڵێت یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك
ئاڵا و یه‌ك زمان، ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه، هه‌رچه‌نده
ئێرانبهوه ڕازیه كه زمانی كوردی وه‌ك زمانی فۆلكلۆری
به‌كاربێت، نه‌ك وه‌ك زمانی نووسین و په‌روه‌رده، به‌ڵام
عیراق باشتره، له عیراق دان به‌وه‌دا نراوه كه‌دوو
نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب هه‌یه و له ده‌ستووری كۆن و
نوێ‌دا باسی ئه‌وه‌كراوه، هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كانی عیراق
له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی وناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی
دروست بوون ئه‌و مافه‌یان به‌كورد نه‌داوه، بۆیه ئێمه
خاوه‌نی یه‌ك پرۆژه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ناسیۆنالیستی
نه‌بووین كه دواجار ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر
دووركه‌وتنه‌وه‌ی زاره‌كان هه‌بووه.
*
چاره‌سه‌ر چییه بۆ ئه‌م بابه‌ته، مه‌به‌ستم كێشه‌ی زاره،
ده‌بێت هه‌ر به‌و پهرتپهرتیه بمێنێته‌وه؟
ـ ده‌بێت ئه‌مری واقیع
قبوڵ بكه‌ن كه زمانی كوردی زمانێكی فره‌ناوه‌نده، واته
زمانێكه كه چه‌ند ستانداردێكی هه‌یه، من ناڵێم
پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، من ده‌ڵێم جۆر، چونكه من
زاراوه‌ی زمانه‌وانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارده‌هێنم و جۆری
ئاخاوتنی شێوه‌زاره‌كانیش به‌كار ده‌هێنم، دیالێكت
به‌كارناهێنم، چه‌ندین جۆرمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت زمانی
نووسینیشیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه باسی چوار شێوه‌زار
ده‌كه‌ن، وانییه زازا زمانی نووسینی هه‌یه، سۆرانی
ناوه‌ڕاست هه‌یه‌تی، كرمانجی هه‌یه، كوردی باشووریش
هه‌یه مه‌به‌ستم (ئیلامی و خانه‌قینی و كرماشانیش)
نووسینی خۆیان هه‌یه، گۆران كه به‌ده‌بێت به (هه‌ورامی
و باجه‌لانی و شه‌به‌ك) لێره ڕوونه كه زمانێكی
فره‌ناوه‌نده، بهڵاموهك نه‌ته‌وه هه‌موومان یه‌كین
نه‌ك وه‌ك ده‌وڵه‌ت.
ئێمه ده‌بێت خیتابێك دروستبكه‌ین، هه‌موو كورد له‌و
خیتابه‌دا خۆی ببینێت، ناسنامه‌ی خۆی تێدا ببینێت، به‌ڕای
من ئه‌و جۆره‌ش ته‌واو ته‌كنیكی و ته‌جروبه‌ی وڵاتانی
ترمان له‌به‌رده‌سته، بۆنموونه (هندی) و چه‌ند وڵاتی تر
هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌جیاتی دروستكردنی زمانی ستاندارد،
زمانی یه‌كگرتوو دروست بكه‌ین و یه‌ك (له‌هجه) بكه‌ینه
بنه‌مای ئه‌و دروستكردنه ئه‌وه ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان
جینۆسایدی زمانی كوردیمان كرد، ئێمه ده‌توانین له
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا تاكه كه‌سی فره زمان دروسست بكه‌ین،
واته تاكی كورد جگه‌له شێوه‌زاری خۆی شاره‌زای
زمانه‌كانی تریش بێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه ده‌توانی پلانێكی
تر پێشكه‌ش بكه‌ین، بۆ نموونه له سنووری ده‌ڤه‌ری
هه‌ولێر و سلێمانی و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان قسه‌ده‌كه‌ن
زمانی خوێندنیان به دیالێكتی خۆیان بێت، به‌ڵام له
هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا په‌رتوكێكی تایبه‌ت هه‌بێت
به‌فێربوونی دیالێكته‌كان وه‌ك زمانی دووه‌م فێری ببین،
له ده‌ڤه‌ری ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه، بۆیه به‌م شێوه‌یه
تاكی كوردی ده‌بێته تاكێك كه له دیالێكته‌كانی تر
شاره‌زا بێت و لێك تێبگه‌ن، به‌ڵام له به‌رنامه و پلانی
حكومه‌تی هه‌رێمدا تێگه‌شتنێكی دروستكردنی زمانی
مه‌ركه‌زیه‌ت بوونی هه‌یه نه‌ك گه‌شه‌كردنی دیالێكته‌كان،
كه ده‌بێت له‌مه‌دا مافی مرۆڤ له به‌كارهێنانی
زمانیدایكدا په‌یڕه‌و بكرێت.
*
تاچه‌ند هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌بینی بۆ
كۆتایی هێنان به‌كێشه‌ی زمان؟
- حه‌زده‌كه‌م ئاماژه
به‌وه بكه‌م كه ئێمه له (كۆڕی زانیاری یان ئه‌كادیمی
كوردی) دوو زمانه‌وانمان هه‌یه كه ئه‌وانیش تایبه‌تن به
ڕێزمان، یه‌ك زمانه‌وانی تایبه‌ت به زمانی كۆمه‌ڵایه‌تی
یان زانستی سیاسی نییه، له كوردستان كێشه‌كه
مه‌عریفه‌یه، ئه‌زموون نییه، بۆیه تابه‌و شێوه‌یه بین
ئارگومێنتی باش له‌سه‌ر زمان ناكرێت، سه‌یره هه‌رلایه‌ك
مهشروعبوون و په‌سه‌ندبوون بۆ خۆی ده‌بات و ئه‌ویتر
ده‌سڕێته‌وه، كه ئه‌مه مافی لایه‌ك له‌سه‌ر حسابی
لاكه‌ی تر ده‌خورێت.
تێبینی: ئه‌و بابه‌ته
له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ) چاپی باشووری کوردستان وه‌رگیراوه