1. زیندووكردنه‌وه یان پێشخستنی زمان.
2. نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی زمان.
3. پاڵاوتنی زمان.
4. ڕێنووس.
1- زیندووكردنه‌وه یان
به‌هێزکردنی زمان:
هه‌وڵه‌كان بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانێك له سه‌ده‌ی ڕابردوودا فراوان
بوون و یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین و به‌ناوبانگترینیان زیندوو كردنه‌وه‌ی
زمانی عێبری بوو له لایه‌ن وڵاتی ئیسراییله‌وه كه زمانێكی مردوو بوو (له‌مه‌و
پێش له‌م سه‌رده‌مه‌دا زمانی دایكی هیچ كه‌سێك نه‌بوو) و ته‌نها نووسراوه
ئایینییه‌كانی جووله‌كه‌كان به‌م زمانه نووسرابوون. هه‌وڵه‌كان بۆ زیندوو
كردنه‌وه‌ی عێبری له ساڵی 1881 ده‌ستیان پێ كرد و له ساڵی 1904 ڕێكخراوه‌یه‌ك
به ناوی كومیته‌ی زمان دامه‌زرێندرا، به دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیسراییل و
له ساڵی 1953 به پێی قانوون "ئاكادێمی زمانی عێبری" دامه‌زرێندرا و كرا به
یه‌كێك له لقه‌كانی حكومه‌ت. ئاكادێمی له ڕێكخستنی ڕێنووس و داڕشتنی وشه‌ی نوێ
سه‌ركه‌وتوو بوو و چه‌ندین وشه و زاراوه‌ی نوێ داڕێژران و هاتن نێو قامووسی
زمانی عێبری.
یه‌کێک له نموونه‌کانی پێش خستنی زمان له
ئه‌ندۆنیزیا ڕووی داوه و ئه‌و زمانه که ئه‌مڕۆ به ناوی ئه‌ندۆنیزیایی
ده‌ناسرێ و زمانی فه‌رمی ئه‌ندۆنیزیایه شێوازی پێشکه‌وتوو و ده‌ست
تێه‌وه‌ردراوی یه‌کێک له زاره‌کانی زمانی مالاییه. و یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کان
بۆ پێک هێنانی زمانی فه‌رمی له ساڵی 1928 نران کاتێک که گروپێک له نیشتیمان
په‌روه‌رانی ئه‌ندۆنیزیایی کاتێک ئه‌ندۆنیزیا له ژێر ده‌ستی حکومه‌تی هۆله‌ندا
بوو سوێندنامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و دامه‌زراندنی وڵاتێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک و
زمانێکیان به ئامانج ناساند. و ئه‌و گروپه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و زمانی
هۆله‌ندی هه‌تا شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی زمانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بوو کاتێک که
ئه‌ندۆنیزیا له لایه‌ن ژاپۆنییه‌کان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و ئه‌و کاته
ژاپۆنییه‌کان سه‌رقاڵی شه‌ڕ بوون و ددانیان به داواکارییه‌کانی دانیشتووانی
ئه‌ندۆنیزیا دا هێنا و زمانی ئه‌ندۆنیزیایی کرا به زمانی فه‌رمی.
به دوای ئه‌وه زمانی هۆله‌ندی به گشتی له
کورتێی دا و زمانی ئه‌ندۆنیزیایی کرا به زمانی فه‌رمی، له‌به‌ر ئه‌وه که
ئه‌م زمانه توانا و هێماکانی فه‌رمی بوونی نه‌بوو و له بواری ڕێزمان و ڕێنووس
کێشه‌ی زۆری بوون، ئه‌وان ناچارکران دامه‌زراوه‌یه‌ک به ناوی "کۆمیته‌ی زمانی
ئه‌ندۆنیزیایی" دابمه‌زرێنن؛ ئه‌م کۆمیته سه‌رقاڵی دامه‌زراندن و داڕشتنی
وشه‌ی نوێ و زاراوه‌ی زانستی نوێ بوو، هه‌ر وه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌م
زمانه پێشتر زمانی نووسین نه‌بوو و نامه‌فهوومی و پرژوبڵاوی ڕێزمانی زۆری بوون
ئه‌م کومیته له هه‌ندێ کات ده‌ستی خسته نێو ڕێزمانه‌که و تا ڕاده‌یه‌ک
نوێهکاری و گۆڕانکارییان له ڕێزمان ئه‌نجامدا و ئێستا ئه‌و زمانه زمانی
فه‌رمی وڵاتێکه که یه‌کێک له پڕدانیشتووترین وڵاتانی جیهانه.
2- نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی زمان:
هه‌ر وه‌ها که له پێشه‌وه وترا یه‌کێک له‌و شتانه که
به‌رنامه‌داڕێژه‌ران گزنگی پێ ده‌دن و یه‌کێکه له لقه‌کانی به‌رنامه‌ی زمان،
به‌رفراوان کردنی قامووسی وشه و زاراوه‌کانی زمانه، زمانێک که ده‌بێته
زمانی فه‌رمی و زمانی زانستی ده‌بێ قامووسێکی به‌رفراوان له وشه‌ی هه‌بێ و
توانایی داڕشتنی وشه و زاراوه‌ی نوێشی(وشهزانهوه) شی هه‌بێ، ئه‌گه‌ر نا
لافاوی وشه و زاراوه‌ی بیانی زمانه‌که وه‌به‌ر ده‌گرێ و پڕ ده‌بێ له وشه‌ی
بیانی؛ ئه‌مه که زمانێک زیندووکراو(عێبری) یان به‌هێزکراو(ئه‌ندۆنیزیایی)
پێویستی به وشه‌ی نوێ هه‌یه و ده‌بێ وشه‌ی نوێ دابڕێژرێ شتێکی ئاسایی،
ته‌نانه‌ت ئه‌و زمانانه‌ش که ساڵه‌های ساڵه زمانی فه‌رمی و زانستین پێویسته
له بواری وشه‌سازیدا بایه‌خیان پێبدرێ.
بۆ نموونه زمانی عه‌ره‌بی زمانێکه که له
سه‌رده‌مانی ڕابردوو زمانی حکومه‌ت و زانست بووه و وڵاتی مێسر یه‌که‌م وڵاتی
عه‌ره‌بی بوو که گرنگی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له‌به‌رچاو گرت و "ئه‌نجۆمه‌نی
زمانی عه‌ره‌بی" له ساڵی 1932 ده‌ستی به کار کرد.
هه‌روه‌ها زمانی فارسی نوێ که ئیستا "فه‌رهه‌نگستانی
زمانی فارسی" یه‌کێک له گرنگترین ئه‌رکه‌کانی داڕشتن و دامه‌زراندنی وشه و
زاراوه‌ی نوێیه.
3- پاڵاوتنی زمان:
کاتێک به هۆی سیاسه‌ت، ئایین، زانست، ئابووری و شه‌ڕ و داگیرکه‌ری
نه‌ته‌وه‌یه‌ک (زمانێک) سه‌رده‌که‌وێ به سه‌ر نهتهوهیهکتر(زمانێکتر )،
یه‌کێک له‌و شتانه که ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسی زمانی ئه‌و گرووپه‌یه که
شکستی هێناوه.
لێره‌دا زمانی ژێرده‌ست پڕده‌بێ له وشه و
نیوڕستهی وامیگیراو که له زمانی سه‌رکه‌وتوو وه‌ریان ده‌گرێ و ئه‌گه‌ر له
کاتی خۆی بیری لێ نه‌کرێته‌وه ئه‌و زمانه ده‌که‌وێته ژێر مه‌ترسی، بۆ
نموونه وشه‌ی عه‌ره‌بی زۆر له کوردی و وشه‌ی فه‌ڕانسه‌یی له زمانی ئنگلیزی
دا.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا (به تایبه‌ت سه‌ده‌ی ڕابردوو)
که چه‌ندین وڵاتی تازه ئازادکراو و تازه سه‌ربه‌خۆ هه‌ن و هه‌ستی نیشتیمان
په‌روه‌ری بووه به لایه‌نگرێکی پاڵاوتنی زمان و سڕێنه‌وه‌ی وشه‌ی زمانی
داگیرکه‌ران له زمانه‌کاندا.
ئه‌و وشانه که پاشماوه‌ی ڕۆژانی داگیرکه‌ری و
ده‌سه‌ڵاتداری زۆر بوون ورده ورده له زمانه‌کان ده‌سڕێنه‌وه. له‌به‌ر
ئه‌وه که زۆربه‌ی داگیرکه‌ران ئوڕووپایی بوون ئیستا له جیهاندا هه‌وڵ و
کۆشش بۆ سڕینه‌وه‌ی وشه ئوڕووپاییه‌کان له زمانه‌کان به‌رده‌وامه.
له هیندوستان بۆ سڕینه‌وه‌ی وشه ئنگلیزییه‌کان
له زمانه‌کان ده‌ستیان کردووه به داڕشتنی وشه‌ی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ما و
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمانی سانسێکریت.
له پاکستان هه‌وڵ درا بۆ پاڵاوتنی زمانی ئوردو
له وشه‌ی ئنگلیزی به‌ڵام له به‌رانبه‌ر وشه‌ی فارسی و عه‌ره‌بی هیچ
کاردانه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام نه‌درا. { ئه‌و شته که ئیستا له کوردی ده‌کرێ به
پێچه‌وانه‌ی؛ وشه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی نامێنن به‌ڵام وشه‌ی ئنگلیزی با بێته ناو
زمانه‌که!!!}.
هه‌ر به‌و شێوازه تورکه‌کان له به‌رانبه‌ردا
به‌رنامه‌یه‌کیان به‌کار هێنا که له دژی به‌رنامه‌ی پاکێستانیهکان بوو،
پاڵاوتنی زمان له وشه‌ی عه‌ره‌بی و ئاریایی (فارسی و کوردی و..) و ڕێگه‌دان
به بڵاو بوونه‌وه‌ی وشه‌ی ئنگلیزی و ئوڕووپایی له زمانی تورکی ( ئه‌و کاره
که تا ڕاده‌یه‌ک له نێو کورده‌کانیش ڕووی داوه).
له تورکیه‌ی نوێ‌دا بۆ دابڕانی خه‌ڵک له
ڕابردوو و هه‌ر وه‌ها ئایینی ئیسلام هه‌ۆڵی زۆردرا؛ تورکیه‌یان به وڵاتێکی
ئوڕووپایی ده‌ناساند و رێنووسی تورکییان گۆڕی بۆ لاتینی.
له ساڵی 1949 کۆنگره‌ی زمانی تورکی به شێوازی
فه‌رمی رایگه‌یاند به‌کاربردنی وشه‌یه‌کی زانستی که له وڵاته
پێشکه‌وتووه‌کان به کار ده‌برێ له زمانی تورکیدا ئازاده. ئێستا ده‌بێ بڵێن
که تورکی له بواری دابڕان له ڕابردووی ئیسلامیی خۆی سه‌رکه‌وتوو بووه و
ئیستا بۆ منداڵێکی تورک که له قۆناغی سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێ نووسراوێک که پێش
له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م نووسراوه زۆڕ گرانه. ته‌نانه‌ت وتاره‌کانی مسته‌فا
که‌مال ئاتاتورک که له ساڵی 1927 له به‌ر کونگره‌ی پارتی کۆماری پێشکه‌ش
کراون زۆر گرانن و بێ وشه‌نامه که‌س تێ‌یان ناگا که چی وتووه. ئه‌م
به‌رنامه زمانییه‌ی تورکیه وایکرد که له تورکیه وشه‌نامه‌ی عوسمانی به
تورکی له چاپدران.
4- ڕێنووس: بابه‌تی ڕێنووس
ده‌توانێ به شێوازی جۆربه‌جۆر له به‌رنامه‌ی زمانی دا بێته ئاراوه:
1. هه‌ڵبژاردن یان سازکردنی ڕێنووسێک بۆ ئه‌و زمانانه که هه‌تا ئیستا
نه‌نووسراون.
2. هه‌ڵبژاردن و گه‌شه‌پێدانی ڕێنووسێک: له هه‌ندێ وڵاتی چه‌ند زمانه‌دا
چه‌ند ڕێنووسی شتێکی ئاساییه؛ به‌و مانایه که زمان یان زمانانێک ڕێنووسێکی
تایبه‌تییان هه‌یه و جیاوازه له گه‌ڵ ڕێنووسی زمانه‌کانی دی. ئه‌م چه‌ند
ڕێنووسیه وێڕای جوان نه‌بوونی سیمای نووسراوه‌کان، چه‌ندین کێشه‌ی به دوایه؛
له‌م وڵاتانه‌دا هه‌ڵبژاردنی ڕێنووس یه‌کێک له گرنگترین به‌شه‌کانی به‌رنامه‌ی
زمانییه. بۆ نموونه له شوڕه‌وی دا هه‌موو زمانه‌کان به پێی سیاسه‌ت و یاسای
په‌سه‌ندکراو به ڕێنووسی سیریلیک (Cyrillic) ده‌نووسرێن، بۆیه ئیستا له
کۆماری تاجیکستان که زمانی تاجیکی زۆر له فارسی نوێ نزیکه به‌و ڕێنووسه
ده‌نووسرێ .
3. پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنووس: له هه‌ندێ کات به
هۆی گۆرانکارییه‌کانی زمان و نه‌گۆڕانی ڕێنووس، نووسراوی هه‌ندێ وشه ناتوانێ
نیشانده‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ڕاوێژی وشه یان ده‌نگێک بێ .بۆ نموونه له زمانی
ئنگلیزیدا که ڕێنووس و ڕاوێژ زۆر جیاوازن و ڕێنووسه‌که نیشانده‌ری ڕاوێژی
وشه‌کان له سه‌رده‌مانی ڕابردووه به‌ڵام ئیستا به شێوازێک تر ده‌رده‌بڕێن.
بۆ نموونه له زمانی کوردی به ڕێنووسی سامی (عه‌ره‌بی) چوونه‌وه‌و و هێماکانی/ێ/،
/ ۆ /، /ڵ/ ،
4. / ڕ/ یان پێ زیاد کردووه و هه‌ر وه‌ها بۆ
نموونه (ز - ذ - ظ - ض) به یه‌ک شێواز نیشان ده‌درێن، ئه‌م 4 پیته
نیشانده‌ری 4 ده‌نگی جیاوازن له عه‌ره‌بیدا به‌ڵام له کوردی ئه‌و 4 ده‌نگه
به یه‌ک شێواز ده‌رده‌بڕێن وپێویست ناکا به شێوازی جیاجیا نیشان بدرێن.
5. یه‌کپارچه کردنی ڕێنووس: جار وا هه‌یه
وشه‌یه‌ک به یه‌ک ڕێنووس به چه‌ند شێواز ده‌نووسرێ ، بۆ نموونه له کوردی
دا (له ئاوایی‌دا = له ئاوایی‌دا) و پێکه‌وه نووسرانی وشه‌کان یان جیانووسینی
وشه‌ی داڕێژراو یه‌کێکه له به‌شه‌کانی به‌رنامه‌ی زمانی.
6. گۆڕینی ڕێنووس: گۆڕێنی ڕێنووس به گشتی، بۆ
نموونه گۆڕینی ڕێنووسی عه‌ره‌بی به لاتینی له تورکی و کوردی، هه‌ر وه‌ها له
هه‌ندێ وڵات وه‌ک ئیسرائیل - ئێران – پاکستان و چین ئه‌م بابه‌ته هاته
ئاراوه به‌ڵام بۆ هه‌میشه یان به شێوازێکی کاتی جارێ پشت گوێ خراوه. بۆ
نموونه له وڵاتی چین که سه‌دها زار و زاراوا هه‌ن هه‌موویان به یه‌ک زار
ده‌نووسرێن ئه‌گه‌ر بێت و ڕێنووسی هێمایانه‌ی چینی بگۆڕدرێ بۆ ڕێنووسێکی
ده‌نگنووس ئه‌وا ده‌بێته کێشه بۆ ئه‌و وڵاته.