نووسینی شێرکۆ جیهانی -
ئه‌ندامی کۆنفڕانسی ئیستاندارد کردنی زمانی کوردی
سه‌ره‌تا؛
ماوه‌یه‌کی
دوور و درێژه که گه‌لێک بابه‌ت له سه‌ر ئیستاندارد کردنی زمانی
کوردی و زمانێکی یه‌کگرتووی فه‌رمی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌کرێت و
له ئه‌نجام دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نووسه‌ران و ڕه‌وشه‌نبیران به
پێی جه‌بر و ناچاری گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته که له ناو
زاراوه جۆراوجۆره‌کانی کوردی دا وه‌ک " زازاکی، کرمانجی، سۆرانی،
که‌لهۆڕی، هه‌ورامی و ... " دا دوو زاراوه‌ی " سۆرانی و کرمانجی "
به ئه‌ساس بگیرێن و له گه‌ڵ پاراستنی زاراوه‌کانی دیکه، ئه‌م
دوو زاراوه‌یه هاوشان ببنه زاراوه‌کانی فه‌رمی زمانی کوردی بۆ
به کار هێنانیان. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین که له باکووری کوردستان
به هۆی کار پێ کران به کرمانجی، ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌ساس گیراوه
و له باشووریش دا سۆرانی... بێ گوومان ده‌بینین که له
ڕاگه‌یاندنه‌کانی کوردیش دا وه‌ک ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کانی ئاسمانی
هه‌مان شت په‌یڕه‌و ده‌کرێت و بۆ وێنه ده‌نگ و باسه‌کان به‌م دوو
زاراوه‌یه‌ن. به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوو زاراوه‌یه ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر
له یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ر سیسته‌مێکی ده‌سهه‌ڵات و
په‌روه‌رده‌ش هه‌بێت، ئه‌وا ده‌کرێت به په‌روه‌رده، منداڵانی
کورد فێری هه‌ر دوو زاراوه‌ی فه‌رمی بن، واتا هه‌ر وه‌ک چۆن
منداڵێکی کورد له ئێران فارسی ده‌زانێت، له عێڕاق و سووریه،
عه‌ڕه‌بی و له تورکیه‌ش توورکی... به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر
په‌روه‌رده هه‌بێت و ڕاگه‌یاندن به باشی کار بکات، ئه‌وا
منداڵانی سۆرانیش ده‌توانن کرمانجی فێر ببن و کرمانجهکانیش سۆرانی...
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به واتای ڕه‌ت کردنه‌وه و لا بردنی زاراوه‌کانی
دیکه نایه‌ت، به‌ڵام پێویسته هاوکات له گه‌ڵ پاراستن و کار کردن
بۆ زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی، هه‌وڵدانێکیش بۆ ساز کردنی زمانێکی
ستاندارد و فه‌رمیش هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌رکه به
په‌روه‌رده ده‌ست پێ بکات، پێویسته سه‌ره‌تا خه‌ت و ڕێنووسێکی
هاوبه‌ش ساز بکرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌چینه سه‌ر گرینگی به کار
هێنانی ئالفابێتی لاتین.
ئالفابێتی یه‌کگرتوو- زمانی یه‌کگرتوو؛
وه‌ک ده‌زانین کۆنترین خه‌ته‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا
دیتراونه‌ته‌وه و بۆ نموونه خه‌ته‌کانی هیڕۆگلیف و بزماری، له‌م
هه‌رێمه بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن مرۆڤ به کار هێنراوه. خه‌ت و
نووسین که‌ره‌سه‌یه‌کی په‌یوه‌ندییه له نێوان مرۆڤه‌کان له چاخ
و سه‌رده‌مه‌کانی جۆراو جۆر. له هه‌مان کاتدا خه‌ت نیشان ده‌دات
که شارستانییه‌ت و ئه‌ندێشه له پێش چوون دایه و زمانێک هه‌یه و
ڕه‌وایه‌تێک. ڕه‌وایه‌تێک که ساکار نییه و بنچینه‌ی ئوستووره‌یی
هه‌یه و شایانی باس کردنه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین لانکی خه‌ته و
ئه‌گه‌ر چی کورده‌کان هه‌ر له سه‌رده‌می گووتی و کاسی و میتانی و
هووریهکانهوه تا به ئه‌مڕۆ خۆیان خه‌تی تایبه‌ت به خۆیان ساز
نه‌کردووه، به‌ڵام له خه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی جیران وه‌ک خه‌تی
هیرۆلگیف و بزماری سوومێڕهکان و ئاشووره‌کان، تا ده‌گاته خه‌تی
ئاوێستایی و هه‌روه‌ها لاتینی ڕۆمیه‌کان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و
له گه‌ڵ هاتنی ئیسلامیش دا فۆنته‌کانی عه‌ڕه‌بی به هۆی
دهسههڵاتداریهتی ئیدیۆلۆژیک- سیاسی عه‌ڕه‌به‌کان و ساز بوونی
ئاغا و مه‌لاکانی فێئۆدالی گرێ‌دراو به‌م سیسته‌مه، په‌ره‌ی گرت.
فۆنتی عه‌ڕه‌بی ئه‌گه‌ر چی به هۆکاری ئه‌وه‌ی که عه‌ڕه‌به‌کان
هێندێک وشه‌ی وه‌ک " پ ، گ ، چ ، ژ " و له هێندێک شوێنیش دا " ڤ "
یان نییه، به‌ڵام ئه‌م پیتانهشی لێ زیاد کراو و له نێو
کورده‌کان و له ئێران و پاکستان و ده‌یان وڵاتی ئافریقایی و
ئاسیایی دا به کار هێنرا. ئه‌م خه‌ته که ماوه‌ی 1400 ساڵه له
وڵاتی ئێمه دا حکوومه‌ت ده‌کات، له‌م ماوه‌یه دا له هه‌ر
گۆشه‌یه‌کی کوردستان به هۆی ده‌م ڕاست بوونی مه‌لاکانی ئایینی و
نه‌بوونی خه‌لاقیه‌ت و به پێویست نه‌زانین، هیچ هه‌نگاوێک بۆ به
کار هێنان و ساز کردنی خه‌تتی جیاواز نه‌بینراوه. ئه‌مه‌ش تا
ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 20 درێژه‌ی هه‌یه‌و له گه‌ڵ هاتنی
ئاتاتوورک له تورکیه و هه‌نگاو نانی ئه‌و به‌ره‌و مۆدڕێن کردنی
ده‌وڵه‌تی تورک( کوردیش له نێو دا ) ، یه‌که‌م هه‌نگاو له‌م
وڵاته دا بۆ هاوڕه‌نگ بوون له گه‌ڵ ئه‌ورووپا، به شێوه‌ی گۆڕینی
پیته‌کان له عه‌ڕه‌بییه‌وه بۆ لاتین هه‌ڵگیرا. ته‌نانه‌ت گۆیا
له کاڕیکاتۆڕێک دا وێنه‌ی وشترێکیان کێشایه‌وه که باری کۆمه‌ڵێک
پیتی عه‌ڕه‌بی له سه‌ر پشته و له تورکیه‌وه به‌ره‌و بیابانێک
ده‌ڕوات که له سه‌ر نووسراوه " به‌ره‌و عه‌ڕه‌بستان " . واتا
خه‌ڵاتی خۆیان پێشکه‌ش ده‌کاته‌وه به خۆیان.
ئه‌م گۆڕانکارییه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که پیتی لاتین که زۆر
که‌س به هه‌ڵه لای وایه ئینگلیسییه !!! سه‌رنجڕاکێشیش
ئه‌وه‌یه که تاقمێک که‌س که فۆنتی لاتین و ئینگلیسیان به هۆی
وێک‌چوونی ئه‌م دوو شێوازه به یه‌ک زانیوه و ته‌نانه‌ت له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له چه‌ند بابه‌تی ڕۆژنامه‌یی دا له کاتی
هێرش کردن بۆ سه‌ر فۆنتی لاتین ئه‌م یه‌که‌شیان به میناک
هێناوه‌ته‌وه، خۆیان پێ خاوه‌ن نه‌زه‌ر و ڕامان بووه! ئه‌و
که‌سانه له بابه‌ته‌کانی خۆیان دا فۆنتی عه‌ڕه‌بی به خۆماڵی
ده‌زانن و لاتین به بێگانه که ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسووڕمانه!
چوونکه ئه‌گه‌ر لاتین بێگانه بێت، بێگوومان به هه‌مان شێوه
عه‌ڕه‌بیش بێگانه‌یه و به ده‌ستی هیچ کوردێک ئه‌م یه‌که ساز
نه‌کراوه. ڕه‌نگه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ش سه‌رچاوه‌ی له‌و ڕامانه
ئیدیۆلۆژیکه‌وه گرتبێت که ماوه‌ی 1400 ساڵه له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین دا زاڵه. به‌ڵام ئه‌وه شتێکی جیاوازه و مهفهوومییه و
په‌یوه‌ندی به خۆماڵی بوون نییه و بێگوومان ئه‌و که‌سه‌ش که
پیته عه‌ڕه‌بییه‌که به هی خۆی ده‌زانێت، عه‌ڕه‌ب نییه و له
چاو عهڕهبێکهوه ( بیهه‌وێت یان نه‌یهه‌وێت) به عه‌جه‌م و
بێگانه ده‌ناسرێت. شایه‌دیش ئه‌م ئالفابێته به شتێکی ئاسمانی و
خوودایی بزانێت، که بێگوومان ئه‌وه‌ش ڕاست نییه و به‌ر له
له‌دایک بوونی حه‌زره‌ت مه‌حه‌مه‌دیش ئه‌م ڕێنووسه عه‌ڕه‌بییه
هه‌بووه و ته‌نانه‌ت دوای فه‌وتی مه‌حه‌مه‌د قووڕئان مه‌کتووب
کراوه. که‌وابوو ناتوانن به‌هانه‌ی ئاسمانی بوونیش بۆ ئه‌م
ئالفابێته عه‌ڕه‌بییه بهێننه‌وه. بێگوومان خۆ به عه‌ڕه‌ب
کردنیش شانازی نییه. هێرشکه‌ران بۆ سه‌ر فۆنتی لاتین هه‌روه‌ها
ده‌ڵێن که ئه‌وان ناتوانن بێن و ئالفابێتی ده‌یان و سه‌دان بابه‌ت
له کتێبه کۆن و تازه‌کانی کوردی بکه‌نه‌وه به لاتین و ئه‌م
یه‌که به زه‌حمه‌ت ده‌بینن ! ده‌بێ له وڵام دا بڵێم که ئه‌وه‌ش
به‌هانه‌یه و ئه‌گه‌ر به چاوێکی ڕێئال سه‌یر بکه‌ین، ئێمه
خاوه‌نی ئه‌ده‌بیاتێکی نووسراوه‌ی هێنده دوور و درێژ نین که
نه‌کرێت و نه‌توانین بیکه‌ینه‌وه لاتین و ئه‌گه‌ر شتێک به ڕاستی
خاوه‌ن بایه‌خ بێت، ئه‌وا ئاکادێمییه‌ک به ئاسانی ده‌یکات. له
هه‌مان کات دا ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره ئه‌مڕۆ نه‌کرێت، له داهاتوو دا
زه‌حمه‌تتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر چی به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئاسه‌واری
پێشکه‌وتووی کوردیمان ئه‌وه‌نده که‌من که لام وایه ئه‌گه‌ر
ئێستا نا و 100 ساڵی دیکه بیانکه‌ینه‌وه به لاتین، دیسانیش
کارێکی زۆر زه‌حمه‌ت نابێت. ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌م شتانه
ده‌ڵێن، بێگوومان ته‌نیا بیر له ئاسه‌واری خۆیان و قه‌دیمییه‌کان
( که ئه‌گه‌ر به ڕاستی کاره‌که‌یان جێگه‌ی سه‌رنج بێت، نافهوتێ)
ده‌که‌نه‌وه و منداڵان و نه‌وه‌کانی داهاتوو ناخه‌نه به‌ر چاو.
ئه‌وان ئه‌ده‌بیاتی ئه‌م 100-200 ساڵه‌یان لا گرینگتره له
ئالفابێت و ڕێنووس و ئه‌ده‌بیاتی سه‌دان ساڵی دیکه‌ی منداڵان و
نه‌وه‌کانی داهاتووی ئه‌م وڵاته !!! سه‌رنجڕاکێشتر له‌مه‌ش
ئه‌وه‌یه که له هێندێک بابه‌ت دا لایه‌نگرانی پیتی لاتین به
ڕووناکبیرانی خایین تۆمه‌تبار کراون. ئه‌وه‌ش به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م
کۆمێدی – تڕاژێدیایهیه. ئه‌گه‌ر به کار هێنانی فۆتنی لاتین به
هۆی بێگانه بوون خیانه‌ت بێت، بێگوومان له کوردستان هه‌ر چی
نووسه‌ره به سه‌دان ساڵه خه‌ریکی خیانه‌ته، چوونکه فۆنتی
عه‌ڕه‌بیش هی ئێمه نییه و به داری زۆری و شه‌مشیر هاتووه‌ته
ناومان. ئه‌گینا خۆ ئاوێستایی هێشتا مابوو له ئێران دا که که‌ڵکی
لێوه‌رگیرێت. ( ئه‌گه‌ر چی ئاوێستاییش به ته‌واوی هی کوردان نییه
و بنچینه‌ی سامی هه‌یه ) . ته‌نانه‌ت پێشینه‌ی به کار هێنانی
فۆنتی لاتین به نیسبه‌تی عه‌ڕه‌بی له کوردستان دا زۆرتره و له
هێندێک له ئاسه‌واره‌کانی مێژوویی باکووری کوردستان دا نیشانه‌ی
ئه‌م یه‌که ئاشکرایه. ئه‌گه‌ر به وته‌ی ئه‌و که‌سانه لایه‌نگری
کردن له فۆنتی لاتین خیانه‌ت بێت و کاری خۆیان خزمه‌ت !!! ئه‌وا
ده‌بێ بڵێم که زۆر که‌س ده‌که‌ونه ناو ڕیزی ئه‌و خیانه‌ته‌وه
که خۆیان زمانناسن، بۆ وێنه که‌سانێکی وه‌ک؛ پڕۆفسۆر عیزه‌ددین
مسته‌فا ڕه‌سووڵ، پڕۆفسۆر جه‌لیلی جه‌لیل، دوکتور جه‌ماڵ نه‌به‌ز،
پڕۆفسۆری ڕووس خانمی ئیسمیر نۆڤا و ... سه‌دان که‌سی دیکه. به‌ڵام
ده‌بێ به ڕاشکاوی بڵیم که ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م جۆره وتانه
پێشکه‌ش ده‌که‌ن، هیچ کامیان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ناوم
بردن، له زمان و ئالفابێت حاڵی نین و شایانی ئه‌وه‌ش نین که له
سه‌ر کاره‌کانیان ڕا ده‌ببڕن، چ بگا به‌وه‌ی که جه‌ساره‌تێکی به‌م
شێوه‌یه بکه‌ن که به خایینیان نێو به‌رن. من له هیچ کوێی جیهان
دا نه‌مدیوه که که‌سێک که لایه‌نگری له فۆنتێکی تایبه‌ت بکات
به خایینی نێوزه‌د بکه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و فۆنته تایبه‌ت
به خوودی ئه‌و تاکهکهسهش بێت، چ بگا به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک
که‌سی خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی پێشکه‌وتن خواز بیانهه‌وێت له پێناو
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو گۆڕانکارییه‌کی
گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه به‌ڕێوه به‌رن!!! ئه‌گه‌ر چی ئه‌وانیش بۆ
قۆناغی پڕاکتیزه کردنی ئه‌م یه‌که، لاواز کاریان کردووه و
ڕه‌خنه‌یان له سه‌ره.
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به گرینگی به کار هێنانی فۆنتی
لاتین ؛
1. ئێمه له‌م دواییانه دا له کوردستان 3 جۆره فۆنتمان به کار
هێناوه. یه‌که‌م فۆنتی عه‌ڕه‌بی که له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به کار دێت، دوویه‌م فۆنتی لاتین که له باکوور به کار
دێت و سێیه‌میش فۆنتی سریلیک یان ڕووسیه که له ناو کورده
کۆچبه‌ره‌کانی ئه‌رمه‌نستان دا له سه‌ده‌ی 20 به کار هاتووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر کوردێک بیهه‌وێت له ڕۆژهه‌ڵات
ئاسه‌واری کوردێکی دیکه له ئه‌رمه‌نستان بخوێنێته‌وه که به
سریلیک چاپ بووه، چاره‌ی چییه؟! یان ئه‌گه‌ر باکوورییهک
بیهه‌وێت شێعری قانع یان بێکه‌س له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات بناسێت،
یان ئه‌گه‌ر ئێمه بمانهه‌وێت دیوانی جگه‌رخوێن بخوێنینه‌وه!!!
ئایا زۆر بوونی ئه‌م فۆنتانه و نووسینی هه‌ر کام له ئێمه به
فۆنتێک له کوردستان، نه‌بووه‌ته هۆی جیا بوونه‌وه و پارچه
بوونی زۆرتری ئێمه؟! بێگوومان به‌ڵێ. که‌وا بوو بۆ ساز کردنی
زمانێکی یه‌کگرتوو و بۆ حاڵی بوونی باشتر له یه‌ک و نزیکایه‌تی
یه‌کتر و هه‌روه‌ها له هه‌مان کات دا ساز کردنی ئیمکانی
خوێندنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی یه‌ک، پێویسته سه‌ره‌تا خاوه‌نی فۆنت
و ئالفابێتێکی یه‌کگرتوو بین. ئالفابێتی یه‌کگرتوو ده‌بێته هۆی
ئاگادار بوونی کورده‌کان له نووسین و ئه‌ده‌بیات و کاره‌کانی
یه‌کتر. ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی نزیکایه‌تی زۆرتر ساز ده‌کات و
یه‌کیه‌تی زمان و یه‌کیه‌تی پۆلێتیکیش له ناوی دا به هێزتر
ده‌کات.
2. بۆ دیاری کردنی ئالفابێتی یه‌کگرتوو پێویسته لاتین بده‌ینه
پێش، چوونکه لاتین خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی گرینگه. له‌وانه
ئه‌وه‌یه که لاتین له ئالفابێتێکی نێونه‌ته‌وه‌یی نزیکتره.
واتا لاتین له عه‌ڕه‌بی نێونه‌ته‌وه‌یی تره و له ئاستی
ناونه‌ته‌وه‌یی قابیلی په‌سه‌ندتره.
3. لاتین له باکووری کوردستان که زۆرینه‌ی کورد له‌وێ ده‌ژین به
کار ده‌چێت. ئێمه ناتوانین دووباره ڕێنووسی عه‌ڕه‌بی به‌رینه‌وه
باکووری کوردستان و بڵێین فه‌رموون وه‌رن له‌مه‌و به دوا ده‌ست
بکه‌نه‌وه به نوسین به پیته‌کانی قه‌دیمی عه‌ڕه‌ب و به وشتر
پیتکان بگه‌ڕێنینه‌وه. ئه‌و یه‌که‌ش ئیمکانی نییه. به‌ڵام
ده‌کرێت که به ڕاحه‌تی لاتین له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (
به تایبه‌ت له باشووڕ که ده‌رفه‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان
زۆرتره) به خه‌ڵک و به تایبه‌ت به نه‌وه‌ی نوێ فێر بکه‌ین و
به کاری بهێنین.
4. باکووری کوردستان که له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک دایه، به
هۆی ئه‌وه‌ی که ئیمکانی ئه‌ورووپایی بوونی تورکیا هه‌یه، بۆی
هه‌یه بکه‌وێته ناو ئه‌ورووپا. واتا ئه‌گه‌ر تورکیا بکه‌وێته
ناو یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا، ئه‌وا به میلیۆنان کوردیش له باکوور
ده‌بنه‌وه ئه‌رووپایی. ئێمه کوردی ئهورووپاییمان ده‌بێت. بۆ
که‌وتنی کوردانیش بۆ ناو ئه‌ورووپا، گه‌ڕانه‌وه بۆ دوایه و بۆ
به کار هێنانه‌وه‌ی ڕێنووسی عه‌ڕه‌بی نابێت. به‌ڵکوو لاتین
پێویستییه‌که و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێک ده‌دات به کورده‌کانی
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان که خۆ له‌و یه‌کیه‌تییه نزیک
بکه‌نه‌وه و له‌م نێوه‌ش دا ئالفابێت، هه‌نگاوی یه‌که‌مه.
5. ئالفابێتی لاتین له بواری جوانناسیشهوه جوانتره له
عه‌ڕه‌بی. ئه‌گه‌ر تۆ به به‌ر ده‌رگه‌ی دووکانێک دا ده‌رباز ده‌بی
که به ڕێنووسی عه‌ڕه‌بی له سه‌ری نووسراوه، که‌متر هه‌ست به
له‌ززه‌ت ده‌که‌ی تا ئه‌وه‌ی که به لاتین نووسرابێت. واتا به
لای منه‌وه له ئالفابێتی لاتین دا جوانی یه‌کی سه‌رنجڕاکێشتر
هه‌یه‌و له لێپرسینم دا له ناو خه‌ڵک، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان
دانیان به سه‌ر ئه‌م ڕایه داناوه.
6. ڕێنووسی لاتین که‌م و کورتی که‌متره له عه‌ڕه‌بییه‌که‌ی و
ته‌نانه‌ت له ئینگلیسیش. بۆ وێنه له ئینگلیسی دا TION
ده‌بێته ( شێن ). به‌ڵام له کوردی دا به شێوه‌ی ŞÊN ده‌نووسرێت.
واتا کوردی نووسین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه که زۆرترین
هه‌وڵ ده‌ده‌رێت که ده‌قه‌ی تهڵهفووزهکه بنووسرێته‌وه. له
کوردی به ڕێنووسی عه‌ڕه‌بیش دا هه‌مان کێشه هه‌یه، به‌ڵام به
جۆرێکی دیکه، بۆ وێنه؛
ده‌نگی ( ء ) که به لاتین به شیوه‌یه‌ی ( i ) ده‌نووسرێت
و به بزرۆکه ناسراوه، له لاتین دا به ئاسانی دیاری ده‌کرێت،
به‌ڵام ئه‌م یه‌که له ڕێنووسی کوردی به پیتی عه‌ڕه‌بی باش دیاری
ناکات. بۆ وێنه له وشه‌ی " من " دا، له نێوان دوو پیتی بێده‌نگی
" م " و " ن " دا بزرۆکهیهک هه‌یه که هه‌ژار له نێوانی ئه‌م
دوو پیته دا له فه‌رهه‌نگی هه‌نبانه بۆرینه‌ی خۆی دا نیشانه‌ی
ساکنی فارسی داناوه. به‌ڵام له نووسین دا ئێستا ئه‌م یه‌که گرفت
ساز ده‌کات و هه‌ر جار ئه‌و ساکنه نیشان نادرێت و ( من ) هه‌ر به
( من ) ده‌نووسرێت. به‌ڵام له لاتین دا " من " به‌م جۆره‌یه ؛
MİN . واتا (i ) نیشان ده‌دات که ده‌نگی بزرۆکهیهک
له‌م نێوه دا هه‌یه.
یان له وشه‌ی " کردن " که له نێوان پیته‌کانی " ک – ر " ، " د –
ن " دا ده‌نگی بزرۆکه هه‌یه، به‌ڵام ناتوانی به ئالفابێتی
عه‌ڕه‌بی نیشانی بده‌ی. که‌چی له لاتین دا به‌م جۆره نیشان
دراوه؛ Kirdin
هه‌روه‌ها له کاتی نیشان دانی وشه‌کانی وه‌ک " و " له
گه‌ڵ " ی " دا، گه‌لێک گرفت ساز ده‌بێت. بۆ وێنه له
ئالفابێتی کوردی عه‌ڕه‌بی دا چه‌ند جۆره " و " مان هه‌یه که
بریتین له " و ، وو ، ۆ " به‌ڵام له لاتین دا به‌م
شێوه‌یه‌ن؛" u , û , o, w ". لێره دا هه‌ر کام له
پیته‌کانی لاتین به ته‌واوی له جێگه‌ی خۆیان دا به کار دێن،
به‌ڵام له ڕێنوسی کوردی به عه‌ڕه‌بی دا زۆر جاران یه‌کیان له
جێگه‌ی ئه‌وی دیکه به کار ده‌چێت ، بۆ وێنه کاتێک ده‌نووسی ؛
کاری منه و تۆ karî mine w to
له کوردی عه‌ڕه‌بییه‌که دا یه‌ک جۆره ( و ) به کار هاتووه.
که چی به لاتین ( w ) به کار هاتووه. چوونکه پیتی به‌ر له (
و ) ده‌نگداره و لێره دا ( و ) بچووک تهڵهفوز ده‌کرێت. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بڵێێن؛
کاری من و تۆ karî min u to
لێره دا دیسان له ڕێنووسه عه‌ڕه‌بییه‌که دا ( و ) هه‌ر به
یه‌ک جۆر نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چی که ئه‌م دوو ( و ) یه،
یه‌ک نین. که‌چی له لاتین دا ئه‌و یه‌ک نه‌بوونه نیشان دراوه و
به هۆی ئه‌وه‌ی که وشه‌ی به‌ر له ( و ) بێده‌نگه، به‌م
شێوه‌یه نووسراوه ؛ (u). یانی ئه‌گه‌ر به کووردی عهڕهبییهکی
به درووستی نووسرابا به‌م جۆره ده‌رده‌هات ؛( وو) !!! که‌چی ئه‌م
هه‌مووه ( و ) یه نانووسن.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له ئالفابێتی کوردی عه‌ڕه‌بی دا، وشه‌ی " کورد
Kûrd " بخه‌ینه به‌ر چاو دیسان هه‌مان کێشه زه‌ق ده‌بێته‌وه.
کورد له ئه‌ساس دا ( و ) یه‌که‌ی به‌رامبه‌ره له گه‌ڵ û ی لاتین
و کێشراوهیه و ده‌بێ به‌م شیوه‌یه بنووسرێ " کوورد " ، به‌ڵام
کوا؟! ئایا ئه‌م یه‌که ئه‌نجام ده‌درێت؟! ئایا تێکه‌ڵ بوونێکی
نازانستی ساز نه‌بووه؟! به‌ڵام له لاتین دا که‌س ناتوانێ بۆ
وێنه ( کورد ) به‌م شێوه‌یه بنووسێ :" kwrd " ، چوونکه ( و )
یه‌کان به ته‌واوی له یه‌ک جیا کراونه‌ته‌وه و دیارن.
یان له بابه‌ت پیتی ( ی ) دا، له لاتین دا ( ی ) یه‌کان به‌م
جۆره‌ن؛ ( î , ê , y)، له ئالفابێتی کوردی عه‌ڕه‌بیش دا
چه‌ند جۆره ( ی ) هه‌یه که بریتین له ( ی ، ێ ، یی )...
به‌ڵام ئه‌وانیش زۆر جاران وه‌ک خۆیان و به ته‌واوی له جێگه‌ی
خۆیان دا نانووسرێن. بۆ وێنه؛
ئه‌گه‌ر وشه‌ی " پاییز " به دوو ( ی ) ده‌نووسرێت واتا ده‌بێته
payîz ، ده‌بێ وشه‌ی " سیما " ش به دوو ( ی ) بێت، واتا به‌م
جۆره " سییما " Sîma . به‌ڵام ده‌بینین که زۆر وشه‌ی وه‌ک
سیما و دیل و دیتن و شیرین و ... که له ئه‌ساس دا ( ی )
یه‌که‌یان گه‌وره‌یه و به‌رامبه‌ره له گه‌ڵ ( î ) به
بچووک ده‌نووسرێت ، واتا به‌رامبه‌ر به (y ) ده‌نووسرێت
!!!
7. له ئالفابێتی کوردی عه‌ڕه‌بی دا پیته‌کانی هێندێک وشه به
جیاکراوه له یه‌ک ده‌نووسرێن، بۆ وێنه؛ " دڵ پاک ". ئه‌گه‌ر چی
ده‌گووترێ کاتێک که وشه‌یه‌ک خاوه‌نی واتایه‌کی هاوبه‌ش بوو
ده‌بێ به سه‌ر یه‌که‌وه بنووسرێت، واتا بۆ وێنه ئه‌م یه‌که
ببێته : " دڵپاک" ، به‌ڵام ئه‌وه هه‌میشه له به‌ر چاو ناگیرێت.
که‌چی له ڕێنووسی کوردی لاتین دا به هۆی پێکهاته‌ی ئه‌م
ئاڵفابێته نووسه‌ر ناچاره به سه‌ر یه‌که‌وه بیاننووسێت، واتا
به‌م جۆره؛ dilpak ...
بێگوومان هۆکار و به‌ڵگه‌ی دیکه‌ش هه‌ن بۆ ئیسپات کردنی ئه‌وه‌ی
که به کار هێنانی پیتی لاتین له کوردستان چه‌نده پێویسته و
لاشم وایه که ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌یه‌ی که لێره دا
هێناومه‌ته‌وه، تێر ده‌کات. له هه‌مان کاتدا هه‌وڵدانێک له
لایه‌ن کاناڵه کوردیه‌کان و ژووماره‌یه‌ک ڕه‌وشه‌نبیر ده‌بینم که
له باشوور و باکوور بۆ ئه‌م یه‌که له خه‌بات دان و هیوادارم که
ئه‌م پڕۆسه‌ی به لاتین کردنه له باشوور پێش بکه‌وێت، چونکه
ئه‌گه‌ر له باشوور لاتین ببێته فه‌رمی، ئێمه‌ش له ڕۆژهه‌ڵات
خۆمان په‌راوێز ناکه‌ین و ده‌بین به هاوڕه‌نگی خووشک و براکانمان
له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌یه‌کی مۆدێڕن کردن
و پێشکه‌وتن خوازانه‌یه و ئه‌گه‌ر چی کاتی ده‌وێت و زه‌حمه‌تی
ده‌خوازێت، به‌ڵام هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به بێ زه‌حمه‌ت و ڕه‌نج و
هه‌وڵدانی خۆی نه‌بووه‌ته نه‌ته&