د.
محمد رضا باطنی
وه‌رگێڕ: ئارام شه‌کیبائی (هه‌ورام)
کۆمه‌ڵناسی زمان یه‌کێکه له زانسته نوێکان که له
به‌یه‌کگه‌ییشتنی دوو زانستی زمان‌ناسی و کۆمه‌ڵناسی پێک دێت.
هه‌روه‌ها که ده‌روونناسی زمان له به‌یه‌ک گه‌ییشتنی ده‌روونزانی
و زمان‌ناسی پێک هاتووه.
زمان‌ناسی، زمان جودا له مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا ده‌خاته ژێر
لێکۆڵینه‌وه و ده‌کۆشێت بو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، که
زمان وه‌ک سیستمێک چۆن سازکراوه و چۆن کار ده‌کات؟ ڕێزمانی
زمانه‌کان چۆنه؟ کاتێک که زمان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و
که‌سه‌ی به‌کاری ده‌بات ده‌خرێته ژێر لێکۆڵینه‌وه و مه‌به‌ست
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیارانێکه وه‌ک: مرۆڤ چۆن فێری زمان ده‌بێت؟
ئاسه‌واری زمان له‌سه‌ر بیر و بیرکردنه‌وه چییه؟ مرۆڤ چۆن زمان
به‌کار ده‌بات؟. ئه‌وا ئێمه باس له ده‌روونناسی زمان ده‌که‌ین.
کاتێک که زمان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا و ئاسه‌واری کۆمه‌ڵگا له سه‌ر
زمان و ئاسه‌واری زمان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌رخێته ژێر
لێکۆڵینه‌وه ئه‌وا باس له کۆمه‌ڵناسی زمان ده‌کرێت. کۆمه‌ڵناسی
زمان له چه‌ندین بواری جیاجیا پێک دێت. له‌م وتاره‌دا ئێمه بڕێک
له بواره‌کانی کۆمه‌ڵناسی زمان شی ده‌که‌ینه‌وه.
سنووری وڵات و سنووری زمان:
به ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵک دانیشتووانی هه‌ر وڵاتێک هه‌موویان
هاوزمانن، بۆ نموونه هه‌موو دانیشتووانی وڵاتی هێند به زمانی
هێندی قسه ده‌که‌ن. له به‌ریتانیا زمانی ئنگلیزی و له وڵاتی
کۆنگۆدا زمانی کۆنگۆیی بڵاوه؛ کث ئه‌مه باوه‌ڕێکی هه‌ڵه‌یه.
سنووری جووگرافیایی وڵاته‌کان شتێکی سیاسییه و ده‌توانێت تووشی
گۆڕانکاری بێت. به‌ڵام سنووری زمانی شتێکی فه‌رهه‌نگی - مێژوییه.
سنووره زمانییه‌کان له به‌رانبه‌ر سنووره سیاسییه‌کان به
ته‌واوی ڕوون و ده‌ست نیشانکراو نین و به ئاسانیش تووشی گۆڕانکاری
نابن. بۆ نموونه له کاتی دابه‌ش بوونی ئا‌ڵمانیا و دووکۆت بوونی
شاری به‌رلین یان پێک هاتنی کوریای باکوور و باشوور که
گۆڕانکارییه‌ک له سنووری سیاسی بوون، زمانه‌کانی ئاڵمانی و
کوریایی گۆڕانکارییان به‌سه‌رنه‌هات. واته زمانی کوریای باشوور و
کوریای باکوور جیانه‌بوونه‌وه. که واته سنووره زمانییه‌کان
جیاوازن له سنووره سیاسییه‌کان و زمانێک په‌یدا ده‌بێت که
سنووری چه‌ند وڵات له خۆ ده‌گرێت (وه‌ک زمانی فڕه‌نسی و عه‌ره‌بی)
و له‌به‌رانبه‌ردا وڵاتێک په‌یدا ده‌بێت که دانیشتووانی له
ئاخاوینه‌رانی چه‌ند زمان پێک دێن (وه‌ک هێندووستان)، هه‌ر وه‌ها
وڵاتێک هه‌یه که زمانێکی تایبه‌ت به خۆی نه‌بێت(وه‌ک ولایه‌ته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا)، له به‌رانبه‌ردا وڵاتێکیش په‌یدا
ده‌کرێت که زمانی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت (که له‌م وڵاته‌شه‌دا
یه‌کپارچه‌یی زمانی ته‌واو نییه، چوون له زۆربه‌ی کومه‌ڵگاکان‌دا
که‌مینه‌یه‌ک هه‌یه که زمانیان جیاوازه له زمانی زۆرینه).
واته بابه‌تی "وڵاتێک و زمانێک" زۆر که‌م ده‌چێته نێو
ڕاستییه‌کان.
یه‌کسان نه‌بوونی سنووره زمانی و سیاسییه‌کان زۆرجار بووه هۆی
کێشه و ئاڵۆزی. یه‌کێک له‌و کێشانه کاتێک هاتووه ئاراوه که
ده‌سه‌ڵاتێک ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک گرتووه که دانیشتووانی
زمانیان جیاوازبووه له زمانی داگیرکه‌ران. داگیرکه‌ر تێ‌کۆشاوه بۆ
گۆڕاندنی زمانی شکست خواردووه‌کان. و مه‌به‌ستیان له‌م کاره
ئه‌وه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکه له نێو فه‌رهه‌نگ و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان
بتوێننه‌وه تا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆبوونیان نه‌مێنێ و
خۆیان به به‌شێک له وڵاتی داگیرکه‌ر بزانن. مێژوو چه‌ندین جار
هه‌ڵه بوونی ئه‌م باوه‌ڕ و مه‌به‌سته‌ی نیشان داوه. له‌به‌ر
ئه‌وه که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌نها له زمان و هاوزمانی نییه
و چه‌ندین شتی ده‌روونی، کۆمه‌ڵگایی، مێژویی، ئابووری و
فه‌رهه‌نگی ئاسه‌واریان هه‌یه. به‌ڵام به داخه‌وه یه‌کێک له
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هێز و ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه که له ڕخنه و
سه‌رنجه‌کان پێشوازی ناکات. له‌م بواره‌ش‌دا چه‌ندین ڕووداوی
دڵته‌زێن و کۆمه‌ڵکۆشی ئه‌نجام دراون. ڕۆبرت هاڵ له‌م باره‌وه
ده‌نووسێت: " یه‌کێک له نموونه‌کانی ئێمپراتووری ئوتریش -
مه‌جاریا بووه، که هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی پێش له ساڵی 1914 له
پێناو ئاڵمانی و مه‌جاری کردنی زمانی دانیشتووانی سنووری خۆیان
هه‌وڵیان دا و خه‌ڵکیان به زۆر هانده‌دا بۆ قسه کردن به‌و دوو
زمانه. ئا‌ڵمانیا به‌ر له ساڵی 1914 له هه‌ۆڵدان بۆ له‌نێو بردنی
زمانی که‌مینه‌کان وه‌ک پۆڵه‌ندایی و ده‌نه‌مارکییه‌کان
دڵڕه‌قییه‌کی زۆری نواند. پێویست به ئه‌م کۆشش و هه‌ۆڵه
نابه‌جێیانه که ده‌سکه‌وتێکی باشیان نه‌بوو، نه‌بوو. ئه‌م کارانه
ته‌نها نیشانده‌ری زۆربێژی و داگیرکه‌ری نامرۆڤانه‌ی گه‌لێک
له‌به‌رانبه‌ر گه‌لێک‌تر بوو. له به‌رانبه‌ردا هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی و ئه‌وینداری زمانی خۆیان له که‌مینه‌کان
فراوانتر بوو. له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له ساڵی 1918
وڵاتانێک له لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌ستانه سه‌ربه‌خۆییان
په‌یداکرد وه‌ک پۆڵه‌ندا، چێکێسلۆڤاکیا، یووگسلاڤیا، ڕۆمانیا که
هه‌وڵیان ده‌دا بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ زمانی داگیرکه‌ران. ئه‌م
دژایه‌تی کردنانه بوونه هۆی گیرساندنه‌وه‌ی هه‌ستی ئا‌ڵمانیا و
مه‌جاریا بۆ تووڵه‌سه‌ندنه‌وه و دووباره داگیرکردنه‌وه و یه‌کێک
له هۆ سه‌رکییه‌کانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بوو".(هاڵ.لا 264)
یه‌کێک‌تر له بابه‌ته‌کانی بواری سنووری زمانی هه‌ڵبژاردنی زمانی
فه‌رمی بۆ وڵاتێکی چه‌ند زمانیه (مه‌به‌ست له وڵاتی چه‌ند زمانه،
وڵاتێکه که دانیشتووانی به زمانی جیاجیای دایکی بئاخاوێنن).
ئه‌م کێشه‌یه له هه‌ر وڵاتێک به شێوازێک چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. له
هه‌ندێ وڵات زمانێک که له ڕابردوو وێژه‌یه‌کی به‌هێزی بووه
ده‌کرێت به زمانی فه‌رمی. له هه‌ندێ وڵاتی‌تر زمانێک که ژماری
ئاخاوێنه‌رانی زۆرتر بێت ده‌کرێته زمانی فه‌رمی.
له هه‌ندێ وڵات پتر له یه‌ک زمانی فه‌رمی ده‌ست نیشان ده‌کرێن.
(عه‌راق، سویسرا). له هه‌ندێ وڵاتی تازه سه‌ربه‌خۆ، هه‌ڵبژاردنی
زمانی فه‌رمی کێشه‌ی زۆری به‌دواوه بووه و له بڕێک وڵات زمانی
داگیرکه‌ران هه‌ر به زمانی فه‌رمی ده‌ناسرێت دوای ئه‌وه که
دانیشتووانی ڕێک نه‌که‌وتن له هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له زمانه‌کانی
خۆیان. کاتێک که بێژه‌رانی دوو زمان له زمانێکتر که‌ڵک وه‌ر
ده‌گرن بۆ په‌یوه‌ندی ئه‌وا ده‌وترێت له زمانی ناوجی که‌ڵکیان
وه‌ر گرتووه.
زمانی ناوجی:
به‌کار هێنانی زمانی ناوجی شتێکی ئاسایی و که‌ونه. زمانی ناوجی
ده‌بێته ئامرازی په‌یوه‌ندی نێوان دوو مروڤ یان دوو گرووپ که
زمانیان جیاوازه له زمانی ناوجی. بۆ نموونه کاتێک ئیتالییه‌ک
له‌گه‌ڵ کوردێک به زمانی ئنگلیزی قسه ده‌که‌ن ئه‌وا لێره
ئنگلیزی ده‌بێته زمانی ناوجی.
له زمانناسی‌دا بۆ زمانی ناوجی له زاراوه‌ی "Lingua
Franca"
که‌ڵک وه‌ر ده‌گیریێت که مانای ده‌بێته "زمانی فرانکه‌کان".
سه‌ره‌تای ئه‌م ناوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتی شه‌ڕه خاچییه‌کانی
نێوان مه‌سیحییه‌کان و موسڵمانه‌کان که له به‌نده‌ره‌کانی
زه‌ریای مه‌دیته‌رانه ئه‌م زمانه کرابوو زمانی قسه کردنی هه‌موو
مه‌سیحییه‌کان.
کۆمه‌ڵگا چه‌ند زمانییه‌کان شوێنێکی باشن بۆ په‌یدا بوونی زمانی
ناوجی. له‌و وڵاتانه زمانێک که ده‌بێته زمانی فه‌رمی بۆ
ئاخاوێنه‌رانی دی زمانه‌کان ده‌بێته زمانی ناوجی. بۆ نموونه له
وڵاتی ئێران کاتێک کوردێک و ئازه‌رییه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌ک فارسی قسه
ده‌که‌ن ئه‌وا فارسی ده‌بێته زمانی ناوجی.
زمانی ئنگلیزی له‌م قۆناغه‌دا له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی جیهان وه‌ک
زمانی ناوجی له په‌یوه‌ندییه‌کان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیریێت.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه که ناچارکراوه
له زمانی ناوجی که‌ڵک وه‌ربگرێت له‌م ڕێکخراوه‌دا زمانی ئنگلیزی،
چینی، ڕووسی، فه‌ڕه‌نسی، ئێسپانۆلی وه‌ک زمانی ناوجی ڕۆڵێکی
گرنگیان هه‌یه. کات وا هه‌یه که زمانی ناوجی یه‌کێک له‌و زمانه
سرووشتییانه نیه و زمانێکی که تازه‌سازکراوه، بۆ نموونه کاتێک
ئاخاوێنه‌رانی دوو زمان ناچار ده‌بن له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌یوه‌ندی
به‌رقه‌رار بکه‌ن دێن یه‌کێک له زمانه‌کان ساده ده‌که‌نه‌وه و
وشه و تایبه‌تمه‌ندی زمانێکی‌تری ده‌خه‌نه نێو ڕێزمان و ده‌زگای،
به‌و زمانانه ده‌وترێت زمانی پیجین(pidgin).
یه‌که‌مین زمانێک که به‌م شێوازه سازکراوه له سه‌ر بنه‌مای
زمانی پورتوگالی بووه که له په‌یوه‌ندی نێوان پورتوگالی و
ئافریقییه‌کان سازکراوه.
رۆبرت هاڵ یه‌کێک له‌و زمانناسانه‌ی که له سه‌ر ئه‌م زمانانه
کاری کردووه و پێی وتیه نابێت ئه‌م زمانانه وه‌ک زاراوه یان
زارۆچکه‌یه‌کی زمانه سه‌ره‌تاییه‌که ئه‌ژمار بکرێن و بۆ خۆیان
زمانێکی سه‌ربه‌خۆن و تایبه‌تمه‌ندییه زۆریان هه‌یه.کاتێک زمانی
پیجین له ناوچه‌یه‌ک به‌کار ده‌برێت بۆ ڕۆڵه‌کانی ئه‌و ناوچه له
ساڵانی داهاتوو ده‌بێته زمانی دایکی که له‌م دۆخه‌دا پێی
ده‌وترێت زمانی کریۆل(creole).
زۆڵه زمانه‌کان...
یه‌کێک له خه‌ونه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه که ڕۆژێک هه‌موو
دانیشتووانی جیهان به یه‌ک زمان قسه بکه‌ن.
زۆرن ئه‌و که‌سانه که چه‌ند زمانی به هۆی شه‌ڕ و پێکادان
ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان له زمانی یه‌کتر تێ‌بگه‌ن
ئه‌وا هیچ شه‌ڕێک ڕوو نادات. ئه‌م باوه‌ڕه له کتێبی ته‌وڕات،
له داستانی بۆرجی بابێل ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه.
لێره‌دا ئێمه له ڕاست یان هه‌ڵه بوونی ئه‌م باوه‌ڕه باس
ناکه‌ین و ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێن که: ئه‌م باوه‌ڕه بووه هۆی
ئه‌وه که هه‌ندێ که‌س کۆشش بکه‌ن له پێناو به‌دی هاتنی جیهانێکی
یه‌ک زمانه و زمانی جیهانی؛ و باوه‌ڕیان هه‌یه که ئه‌گه‌ر
هه‌موو خه‌ڵکی جیهان به یه‌ک زمان قسه بکه‌ن یان هه‌موویان به
زمانێک وه‌ک زمانی دووه‌م بتوانن قسه بکه‌ن، پێشکه‌وتنێک باش له
په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ به‌دی دێت. به‌ڵام کاتێک که باس له
چۆنیه‌تی ئه‌و زمانه جیهانییه ده‌کرێت و کاتێک که ده‌گه‌نه
ئه‌م پرسیاره که "کام زمان ببێته زمانی جیهانی؟"، ئاڵۆزی و
نامه‌فهوومییه‌کی زۆر دێته ئاراوه. به ڕاستی کام زمان ده‌توانێ
بببێته زمانی جیهانی؟
هه‌ر مرۆڤێک پێی خۆشه که زمانه‌که‌ی ئه‌و ببێته زمانی جیهانی، و
به هۆی سیاسه‌ت یان نه‌ته‌وه په‌رستی له جیهانی بوونی دی
زمانه‌کان پێشوازای ناکات.
هه‌ندێ له لایه‌ن گرانی زمانی جیهانی کاتێک که به‌و باوه‌ڕه
گه‌یین که زمانی جیهانی ناتوانێت یه‌کێک له زمانه سرووشتییه‌کان
بن و هه‌ڵبژاردنی تواناترین و ئاسانترین زمان زۆر گرانه؛ هه‌ستان
به دامه‌زراندنی زمان، زمانێک که هه‌م فێر کردنی ئاسان بێت و
هه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی دژایه‌تی نه‌بێت و
ئاخاوێنه‌رانی هه‌موو زمانه‌کان کۆک بن له به کار بردنی ئه‌و
زمانه.
ئه‌م پێشنیاره له سه‌د ساڵی ڕابردوودا زۆر لایه‌ن گری په‌یدا
کردووه و پتر له 120 زمان (هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک)
دامه‌زراون. که ناسراوترینیان زمانی ئێسپرانتۆ(Esperanto)یه
که له لایه‌ن پزێشکێکی پۆڵه‌ندی به ناوی د.زامنهۆف
(Zamenhof)
سازکرا و له ساڵی 1887ی زایینی بڵاوکرایه‌وه.
ئێسپرانتۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزمانی لاتینی و زمانه ڕوومییه‌کان
داڕێژراوه و بڕێک تایبه‌تمه‌ندی و وشه‌ی له ژێرمانی له خۆ
گرتوون. و ڕێزمانێکی ئێکجار ساده‌ی هه‌یه. بۆ نموونه هه‌موو
ناوه‌کان به
(-o)
و هه‌موو ئاکاره‌کان به
(-a)
کۆتای‌یان پێ دێت هه‌ر وه‌ها شێوازی هاتنی وشه‌کان له ڕسته
به‌رچاو نه‌گیراوه و له بواری ڕسته‌سازی ئاسانکاری زۆری تێ‌دا
کراوه. نامه‌وێت پتر له سه‌ر زمانی ئێسپرانتۆ و ڕێزمانی
وردببمه‌وه. یه‌کێک له‌و ڕخنانه که له ئێسپرانتۆ گیراون
ئه‌وه‌یه که ئه‌و زمانه له بواری نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی بێ
لایه‌ن نییه و ئه‌وه که له سه‌ر بنه‌مای لاتینی دامه‌زراوه
خۆی بووه کێشه‌یه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه که زمانیان یه‌کێک له
زمانه هیندوئه‌وروپییه‌کان نییه هه‌ر وه‌ک زمانێک بیانییه و فێر
بوونی گرانه و به ئاسانی فێری نابێت. بۆ نموونه زمانی ئێسپرانتۆ
بۆ که‌سێک که زمانی یه‌کێک له زمانه ئه‌فریقییه‌کانه هه‌ر وه‌ک
زمانی ئنگلیزییه و فێربوونی ئاسان نییه.
به‌رنامه‌ی زمانی
یه‌كێك له لقه‌كانی زمان‌ناسی كۆمه‌ڵناسانه به‌رنامه‌یزمانییه،
به‌رنامه داڕشتنی زمانی به هه‌ر چه‌شنه ده‌ست تێوه‌ردانێك ئاگایانه
ده‌وترێت كه له لایه‌ن حكومه‌ت یان ڕێكخراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی‌دار
به حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و له سه‌ر ڕێزمان و شێوازی
به‌كاربردنی زمان له كۆمه‌ڵگادا ئاسه‌واری هه‌یه.
حكومه‌ته‌كان له‌به‌ر هه‌ندێ بیر و بڕوای هه‌ڵه كه یه‌كسانی زمان
یه‌كێك له پێداویستییه‌كانی وڵاتێك ده‌زانن هه‌موو كاتێك له سه‌ر
زمان و بابه‌ته‌كانی زمان، ده‌ست تێ وه‌ردانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له سه‌ده‌ی ڕابردوودا به هۆێ سه‌ربه‌خۆیی چه‌ندین وڵاتی نوێ و
هه‌وڵه‌كانی ئه‌م وڵاتانه بۆ سه‌لماندن و ناساندنی ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و گه‌شه‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌پرستی به دوای شه‌ڕی
جیهانی یه‌كه‌م به‌رنامه داڕشتنی زمانی په‌ره‌ی سه‌ند و بایه‌خێكی
گرنگی په‌یداكرد.
له‌به‌ر ئه‌وه كه به‌رنامه داڕشتنی زمانی په‌یوه‌ندی به
تایبه‌تمه‌ندییه ئابووری، ئایینی، ده‌روونی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا هه‌یه، ئه‌م به‌رنامه داڕشتنه له وڵاتێك بۆ وڵاتێك‌تر
جیاوازه و ناكرێت بێ ڕچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌ك
به‌رنامه‌ی زمانی شوێنێك‌تر له‌و كۆمه‌ڵگا جێبه‌جێ‌بكرێت.
سه‌ره‌تای كۆشش بۆ پێك هێنان و هه‌ڵبژاردنی زمانێكی نه‌ته‌وه‌یی و
فه‌رمی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1635ی زایینی كاتێك كه ئاكادێمی
زمانی فه‌ڕه‌نسی له پێناو پاڵاوتن و یه‌كپارچه كردنی زمانی
فه‌ڕه‌نسه، دامه‌زرێنرا و ئه‌ركی سه‌ره‌كی نووسینی ڕێزمان و كو
كردنه‌وه‌ی قامووس و یه‌كسانكردنی ڕێنووسی فه‌ڕه‌نسی بوو.
به‌رنامه داڕشتنی زمانی به گشتی یه‌كێك له‌م لقانه‌ی خواره‌وه له
خۆ ده‌گرێت:
1- زیندووكردنه‌وه یان پێشخستنی زمان.
2- نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی زمان.
3- پاڵاوتنی زمان.
4- ڕێنووس.
1- زیندووكردنه‌وه یان به‌هێزکردنی زمان:
هه‌وڵه‌كان بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانێك له سه‌ده‌ی ڕابردوودا
فراوان بوون و یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین و به‌ناوبانگ‌ترینیان
زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانی عێبری بوو له لایه‌ن وڵ‌تی ئیسراییله‌وه
كه زمانێكی مردوو بوو (له‌مه‌و پێش له‌م سه‌رده‌مه‌دا زمانی دایكی
هیچ كه‌سێك نه‌بوو) و ته‌نها نووسراوه ئایینییه‌كانی جووله‌كه‌كان
به‌م زمانه نووسرابوون. هه‌وڵه‌كان بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی عێبری له
ساڵی 1881 ده‌ستیان پێ كرد و له ساڵی 1904 ڕێكخراوه‌یه‌ك به ناوی
كومیته‌ی زمان دامه‌زێنرا، به دوای دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیسراییل
و له ساڵی 1953 به پێی یاسا "ئاكادێمی زمانی عێبری" دامه‌زینراو و
كرا به یه‌كێك له لقه‌كانی حكومه‌ت. ئاكادێمی له ڕێكخستنی ڕێنووس و
داڕشتنی وشه‌ی نوێ سه‌ركه‌وتوو بوو و چه‌ندین وشه و زاراوه‌ی نوێ
دامه‌زێنران و هاتن نێو قامووسی زمانی عێبری.
یه‌کێک له نموونه‌کانی پێش خستنی زمان له ئه‌ندۆنیزیا ڕووی
داوه و ئه‌و زمانه که ئه‌مڕۆ به ناوی ئه‌ندۆنیزیایی ده‌ناسرێت
و زمانی فه‌رمی ئه‌ندۆنیزیایه شێوازی پێشکه‌وتوو و ده‌ست
تێه‌وه‌ردراوی یه‌کێک له زارۆچکه‌کانی زمانی مالاییه. و یه‌که‌م
هه‌نگاوه‌کان بۆ پێک هێنانی زمانی فه‌رمی له ساڵی 1928 نران کاتێک
که گروپێک له نیشتیمان په‌روه‌رانی ئه‌ندۆنیزیایی کاتێک
ئه‌ندۆنیزیا له ژێر ده‌ستی حکومه‌تی هۆله‌ندا بوو
سوێندنامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و دامه‌زراندنی وڵاتێک و
نه‌ته‌وه‌یه‌ک و زمانێکیان به ئامانج ناساند. و ئه‌و گروپه
سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و زمانی هۆله‌ندی هه‌تا شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی
زمانی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بوو کاتێک که ئه‌ندۆنیزیا له لایه‌ن
ژاپۆنییه‌کان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و ئه‌و کاته ژاپۆنییه‌کان
سه‌رقاڵی شه‌ڕ بوون و دانیانه‌نا به داواکارییه‌کانی دانیشتووانی
ئه‌ندۆنیزیا و زمانی ئه‌ندۆنیزیایی کرا به زمانی فه‌رمی.
به دوای ئه‌وه