Thursday, February 07, 2008
په‌روه‌رده چۆن پرۆگرامه‌كانی خوێندنی
داناوه؟
نوسه‌ر:
سه‌ڵاح سه‌عید ئه‌مین
ڕۆژنامه:
یه‌كێك له گرفتارییه‌كانی هه‌ندێك
مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا كه‌میی قه‌باره‌ی ئه‌و
پرۆگرامه‌یه كه بۆ وانه‌كه‌ی دیاریكراوه به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ
وانه‌ی تره‌وه كه قه‌باره‌ی پرۆگرامه‌كه زۆره‌و بۆ ته‌واوبوونی
مامۆستا‌و قوتابیش ماندوو ده‌كات.
پرسیار ئه‌وه‌یه مامۆستا چۆن دهستو په‌نجه له‌گه‌ڵ وانه‌یه‌كدا
نهرمكات كاتێك هه‌موو قه‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی به‌شی تا نیوه‌ی ساڵی
خوێندن ناكات ئه‌گه‌ر بیڵێته‌وه؟
ساڵێك وانه وتنهوهت له‌به‌رده‌مدایه‌و هه‌فتانه
16 وانه
كتێبه‌كه‌ش ناگاته 60 لاپهإه، ئه‌گه‌ر رۆژی یه‌ك لاپهإهش راڤه
بكه‌یت هه‌ر زوو پرۆگرامه‌كه ته‌واو ده‌بێت، دوای ئه‌وه مامۆستا
ده‌بێت چیرۆك بۆ قوتابییه‌كانی بگێإێتهوه؟
زۆركات دوای ته‌واوبوونی وانه‌كه‌و دروستبوونی بۆشایی له پۆلدا
كێشه بۆ مامۆستایان دروست ده‌كات، چونكه له پۆلدا كه ماده‌ی
پێویست نه‌بوو بۆ وتنه‌وه‌ی، بوار دروست ده‌بێت بۆ جموجوڵ‌و خروقاتی
قوتابی.
له‌و وانانه‌ی كه پرۆگرامیان كه‌مه زمانی عه‌ره‌بی،
په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، مافی مرۆڤ، مامۆستایانی ئه‌م مادانه
به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه نیوه‌ی ساڵ ماڵئاوایی له كتێبه‌كه‌یان
ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌ندێ وانه‌ی تر هه‌یه مامۆستا وانه‌ی
زیاده‌شیان بۆ وه‌رده‌گرێت به‌خاتری ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه
ته‌واوبكه‌ن كه‌چی وه‌ك پێویست فریاناكهونو هه‌ست به ماندووبوون
ده‌كه‌ن.
پێویسته سه‌رپه‌رشتیارانی پسپۆإیو پهروهردهییو
بهإێوهبهرایهتی دانانی پرۆگرام، ئه‌و خاڵه به هه‌ند وه‌ربگرن،
كه تا چه‌ندێك دروسته پرۆگرامی وانه‌یه‌كی دیاریكراو 80 لاپه‌ره
تێپهإ نهكاتو هه‌فتانه‌ش دوو وانه بۆ وتنه‌وه‌ی دانرابێت، له
كاتێكدا ماده‌یه‌كی تر كه قه‌باره‌كه‌ی نزیكه‌ی 300 لاپهإه
ده‌بێت به هه‌مانشێوه دوو وانه‌ی بۆ دانرابێت له هه‌فته‌یه‌كدا،
له‌راستیدا هه‌ندێك پرۆگرام قه‌باره‌كه‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی
لاپهإهكانی هه‌ندێ رۆژنامه نابێت كه له كوردستان ده‌رده‌چن،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێنده‌ی یه‌ك ژماره‌ی رۆژنامه‌یه‌ك زانیاری‌یان
تێدا نییه.