دیمانه‌ی سۆسیۆسایکلۆژی
که‌یسی زمانی یه‌کگرتوو 11
ئاسۆ بیاره‌یی
13/4/ 2008 سوێد
http://www.assobyari.coo.ir
بۆ ده‌بێت وانه‌یه‌کی هه‌ورامی له پاڵ
سۆرانی‌دا له هه‌وراماندا بخوێنریت؟
زمان کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
مرۆڤ له گیانله‌به‌رێکی ڕوتی بێهسهت و نه‌زانه‌وه ببێته
ئه‌ندامێکی هوشیار و کارامه و ئه‌کتیڤی کۆمه‌ڵگه که هه‌ست به
بوونی خۆی وه‌کو مرۆڤێک بکات، کۆنسترۆکتوالیزم، Stevens، 1988).
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان به هه‌ورامی (زمانی
ئاویستا) ده‌دوێن، به هه‌ورامی کۆمنیکاسیۆن و پێوه‌ندی ده‌که‌ن،
بیر به هه‌ورامی ده‌که‌نه‌وه، چه‌مکه باوه‌کانیان هه‌ورامین،
هێماکانیان هه‌ورامین، نۆرم و پێوه‌ره‌کانیان هه‌ورامین، که‌واته
سه‌رچاوه‌ی بێداریان به هه‌ورامی ئاو ده‌ردرێت و تاکی هه‌ورامان
له پێکهاته‌کانی دی کوردی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه‌یی به‌خۆه ده‌گرێت
که جیاوازه له گه‌ڵ سۆرانێک یان کرمانجێک. ناوچه‌ی هه‌ورامان و
دانیشتوانه‌که‌ی خاوه‌ن کۆمه‌ڵێک کۆد و کلیلی زمانه‌وانین که
ئه‌سته‌مه بۆ هه‌ورامی نه‌زانێک لێی تێبگات. ئه‌و کاتیگۆری و
بۆچونه به‌سه‌ر پێکهاته و ده‌ڤه‌ره‌کانی دی کوردستانێشدا به‌گشتی
ده‌کرێت و هه‌موو ناوچه‌یه‌ک و پێکهاته‌یه‌کی کوردستان
تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
گرنگی ئه‌م گریمانه‌یه ( بۆ ده‌بێت
وانه‌یه‌کی هه‌ورامی له پاڵ سۆرانی‌دا له هه‌وراماندا بخوێنریت؟)
لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات: ئایا ئه‌گه‌ر هاتوو زاراوه‌یه‌ک یان
زمانێکی بێگانه به‌بێ پاڵپشتی بوونی هه‌ورامی له ده‌ڤه‌ری
هه‌ورامان به‌سه‌ر دانیشتوی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا سه‌پێندرا، چ
ئه‌نجامگه‌لێکی پۆزه‌تیڤ یان نه گهتیڤی سۆسیۆسایکۆژی به‌جێ
ده‌هێڵێت؟ یان هه‌ر به‌شێکی دی کوردستان؟
ئه‌و گریمانه‌یه‌ی سه‌ره‌وه پێویستی
بهڕاڤهیهکی زانستی و دوور له زاڵبوونی گیانی ناوچه‌گه‌ری
هه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له داهاتوودا زمانێکی ستاندارد و
ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کگرتوو دروست بکرێت. ده‌بێت ڕێگای
دیالۆگ و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن بگرینه به‌ر، نه‌ک تاوانبارکردنی
یه‌کتر و په‌راوێزکردن. چونکه پێکهاته‌کانی زمانی کوردی به‌بێ
جیاوازی، فره فاکته‌رێکن بۆ داهاتووی زمانی ستانداردی کوردی.
بۆ ئاسانبوونی فێربوونی سۆرانی، ئاشنابوون
به سیمبۆله‌کانی، به تایبه‌تی بۆ خۆیندکاران دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری
هه‌ورامان پێویسته وانه‌یه‌کی هه‌ورامی بخوێنن، هێچ نه‌بێت تا
قۆناغی سێ ناوه‌ندی، بۆ؟ چونکه ئه‌و خۆیندکارهی که له ده‌ڤه‌ری
هه‌ورامان گه‌وره ده‌بێت، پێش ئه‌وه‌ی به زاراوه‌ی سۆرانی و
کلیله‌کانی ئاشنابێت، گه‌وره‌بووی کۆنتێکست و ژینگه‌ی
هه‌ورامانه و رێشه‌کێش کردن و فه‌رامۆشکردنی زمانی ئاخهفکردنی
هه‌ورامی کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌روونی و سۆسیۆی نه‌گه‌تیڤی لا دروست
ده‌کات، که ده‌بێته ئه‌نجامی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی له خۆێندن.
چونکه وه‌کو له سه‌ره‌تا باسم کرد، هه‌موو ناوچه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک
خاوه‌ن تایبه‌تیمه‌ندی سۆسیۆسایکلۆژی خۆیه‌تی. هه‌مان کاردانه‌وه‌ش
تووشی سۆرانێک ده‌بێت ئه‌گه‌ر زمانێکی بێگانه یان زاراوه‌یه‌کی
تری کوردی به‌سه‌ریدا بسه‌پێت. با کاریگه‌ری پێوه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی
و پۆلهتیکایهکانیش بوه‌ستن، که دیارده‌ی ناهه‌مواری رۆژانه
ده‌خوڵقێنن.
که‌واته بوونی وانه‌یه‌کی هه‌ورامی له پاڵ
خوێندنی سۆرانی‌دا، به‌شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت پێویسته بۆ خوێندکاره
هه‌ورامیه‌کان. لێره‌دا، فێربوونی سۆرانی و زیندووڕاگرتنی هه‌ورامی
له یه‌ک پاکه‌تی خوێندندا دوو ئامانجێکی پێرۆز له‌یه‌کێکدا
ده‌پێکێت:
1. دروستبوونی لینکێکی پته‌وی سۆسیۆسایکۆلۆژی نێوان خوێندکارانی
هه‌ورامان و سۆران و گه‌نجینه‌ی ناسنامه‌ی هه‌ورامی تێک ناشکێت،
به‌ڵکو وه‌کو کوردێک به‌هێزده‌بێت و هه‌ورامیه‌کان پتر خۆیان
به‌به‌شێکی گرنگی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانن.
2. کردنه‌وه‌ی دهراوزهیهکی ئاشتی سۆسیۆسایکۆژی وه‌کو
پێکهاته‌یه‌کی یه‌ک له نێوان ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌دا دروست ده‌بێت که
ئه‌وه‌ش گرنگه بۆ سه‌ره‌تای پابه‌ندبوونی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
له‌سه‌ر تاسه‌ری باشووری کوردستان.
3. ئاشنابوونی هه‌ورامی و سۆرانی به کڵتورو نۆرمه‌کانی یه‌کتر و
سڵنه‌کردنه‌وه، فهرههنگهکانیشیان له‌یه‌کتر نزیک ده‌کاته‌وه،
که داگیرکه‌رانی کوردستان به تایبه‌تی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م به‌و
په‌ڕی هێزه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێکهاته‌کانی زمانی کورد له یه‌کتر
بکه‌نه دژ.
ئهنۆمالی خود
زیانه‌کانی ئهنۆمالی خود، له کاتی
بهڕوبوونهوهی زاراوه‌یک یان زمانێکی بێگانه به‌سه‌ر مرۆڤدا:
ئهنۆمالی خود ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که مرۆڤ
خوده‌که‌ی خۆی لێ وونه و توانای خۆ دۆزینه‌وه‌ی نیه. ئه‌م
چه‌مکه له ناو ئه‌و که‌سانه‌دا دروست ده‌بێت که له نێوان دوو
کلتور و زماندا گیریان خواردووه و ناتواننن که سایه‌تی خۆیان
یه‌کلابکه‌نه‌وه، ( Stevens، 1988). بۆ نموونه هه‌ندێ له‌و
منداڵانه‌ی که له ئه‌وروپا له دایک ده‌بن و باوک و دایکیان
ڕیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان وڵاتێکی تریان هه‌یه هه‌ڵگری ئه‌و باره
ئهنۆمالیهن. نموونه‌یه‌کی تر، منداڵانی ڕه‌وندی کورد، که نازانن
کوردن یان ئه‌وروپین. ئهنۆمالی له‌ناو یه‌ک نه‌ته‌وه‌شدا دروست
ده‌بێت که چه‌ند کلتوور و زمانێکی جیاوازی تیا هه‌یه، بۆ نموونه
وڵاتی سویسرا. Dorin Kondo که به‌ڕه‌چه‌ڵک یابانیه به‌ڵام
هاوڵاتی ئه‌مریکیه به‌ته‌وای ڕوناکی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی
که ئهنۆمالی دروستی ده‌کات و تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی کێڵگه‌یی له
سه‌ر خۆی کردووه که چۆن له نیوان دوور زمان و کلتوورد گیری
خواردووه، به‌ڵام زمانێکی پاراوی یابانی چه‌ند یارمه‌تی داوه بۆ
فێربوونی زمانی ئینگلیزی له ئه‌مریکا.
ئه‌نجامگیری دوایی
که‌واته ئه‌گه‌ر هه‌ورامیه‌کان، یان
بادینهیهکان و پێکهاته کوردیه‌کانی تر، زاراوه‌که‌ی خۆیان
له‌پاڵ ئه‌و زاراوه‌دا بخوێنن که وه‌کو زمانی نووسینه بۆ نموونه
سۆرانی، تووشی کێشه‌ی ده‌روونی ئهنۆمالی زمان و کلتوور نابن و
ده‌بنه خاوه‌ن که‌سایه‌تێکی پته‌و و ژیانی ڕۆژانه‌یان به سانایی
ده‌گوزه‌رێنن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه سۆرانی پسهپێنرێت
و گوێ به ئاماده‌یی سۆسیۆسایکۆلۆژی خوێندکارانی هه‌ورامان نه‌درێت،
ئه‌وا گه‌وره‌ترین زیانی ده‌روونی، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی..هتد،
به ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ده‌گات و پهراویزکاری و گۆشه‌گیری له
نێوان هه‌ردوو پێکهاته‌ی ناوبراودا دروست ده‌بێت، که کاریش ده‌کات
سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی، بۆ؟ چونکه له جیهانی
گلوباڵدا گروپ و نه‌ته‌وه‌کان زیاترهه‌ست به‌بوونی خۆیان ده‌که‌ن و
به‌دوای ئه‌و سنوورانه‌دا ده‌گه‌ڕێن که له خه‌ڵکانی تر جیایان
یان نزیکیان ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: تێگه‌یشتن له مرۆڤه‌کان. ستیڤ، ر