د. ئه‌میر حه‌سه‌نپوور- زانکۆی
تۆرۆنتۆ، کانادا
داخوازینامه‌یه‌ک
گه‌ڵاڵه‌کراوه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له حکوومه‌تی هه‌رێم بکا که
"کرمانجی خواروو" (سۆرانی) وه‌ک زمانی ستانداردی کوردی
به‌ره‌سمییه‌ت بناسرێ. له ئه‌و داخوازینامه‌دا، داواکراوه:
یه‌که‌م: به یاسایه‌ک بڕیار بدرێ له‌سه‌ر به‌فه‌رمیناسینی
شێوه‌زاری کرمانجی خواروو وه‌ک بناغه‌ی زمانی ستانده‌ردی کوردی،
له‌هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا. دووه‌م: به‌یاسایه‌کی هاوپێچ (مرفق)
بڕیار بدرێ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئینستیتیوتێکی نه‌ته‌وه‌یی له
کوردستاندا، بۆ لێکۆڵینه‌وه و ساغکردنه‌وه و ئارشیفکردنی
هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی و پێشکه‌شكردنی پێشنیار‌و
لێكوڵێنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆ موتووربه‌کردنی زمانی فه‌رمی
به‌وشه و فره‌ییز و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌زاره‌کانی تر.
ئه‌و داخوازییه ده‌یه‌وێ
یه‌کێک له‌سێ له‌هجه ئه‌ده‌بییه‌کانی کوردی، ئه‌وه‌ی که ناوی
"سۆرانی"، "کوردی ناوه‌راست" یان "کرمانجی خواروو"ی لێندراوه،
به‌زه‌بری قانوون و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی، بکرێت به‌زمانی
ره‌سمی و ستانداردی کوردی. ده‌وری له‌هجه‌کانی تریش (کرمانجی
ژووروو، هه‌ورامی....) ئه‌وه‌بێ که خزمه‌ت بکه‌ن به
ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ئه‌و زمانه ستاندارده. ئه‌و داخوازییه،
ئه‌گه‌ر به‌پێوانه زانستییه‌کانی زمان هه‌ڵیسه‌نگێنین،
بهههڵهچووه و له‌باری سیاسییه‌وه تووشی هه‌ڵه‌یێکی
گه‌وره‌تر بووه. زۆر به کورتی:
1. زمانی کوردی، وه‌ک زمانی
هه‌رمه‌نی، ئالبانی و نۆروێژی، زمانێکی جووت- ستاندارده: دوو
ستانداردی هه‌یه، کرمانجی و سۆرانی (من لێره‌وپاش، له‌به‌ر
هاسانکردنهوهی نووسین ئه‌و دوو ناوه دهکاردێنم). له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا هه‌ورامی ئه‌ده‌بییاتێکی کۆنی هه‌یه، وه‌ک دوو
له‌هجه‌که‌ی تر پرۆسه‌ی ستانداردبوونی ده‌ستپێنه‌کردووه؛
له‌هجه‌ی دملی یان زازاش بۆ نووسین زۆر که‌م ده‌کار هێندراوه.
2. زۆربه‌ی گه‌لی کورد به
کرمانجی قسه ده‌که‌ن: ته‌واوی کوردی سوورییه، ته‌واوی کوردی
هه‌رمه‌نستان، زۆربه‌ی کوردی تورکییه، به‌شێک له کوردی ئێران
و عێراق کرمانجی زمانن. سۆرانی ته‌نیا له کوردستانی عێراق و
ئێران، ئه‌ویش ته‌نیا له ناوچه‌کانی ناوه‌راست قسه‌ی پێده‌کرێ.
3. له روانگه‌ی
زمانناسییه‌وه، هیچ له‌هجه‌یێک له‌هجه‌یێکی تر باشتر نییه.
هه‌ر له‌هجه‌یێک ده‌توانێ ببێته زمانی ستاندارد. ستاندارد
بوونپێوهندی به باروودۆخی غه‌یری- زمانی (واته ئابووری،
کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی...) هه‌یه. نووسین و ئه‌ده‌بیات له‌پێشدا
به‌هه‌ورامی و کرمانجی ده‌ستیپێکرد. سۆرانی زۆر دره‌نگتر،
نزیکه‌ی سێ سه‌ده دوایه، بۆ نووسین ده‌کارهات، به‌ڵام له
باروودۆخی دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م هه‌لی بۆ ره‌خسا که
ستاندارد بکرێ.
4. پرۆژه‌ی ستانداردبوونی
زمانی کوردی، له‌به‌ر دابه‌شکرانی کوردستان له‌ناو چه‌ند
ده‌وڵه‌تدا و به هۆی سیاسه‌تی زمانکوژی، بهشیوهیێکی ئاسایی
وه‌ڕێ نه‌که‌وت و درێژه‌ی نه‌بوو. ئه‌و پرۆسه‌یه کاتێک
ده‌ستیپێکرد که گه‌لی کورد له نێوان ئێران و عوسمانی‌دا
دابه‌ش ببوو وبه‌شێکی که‌میش له رووسییه بوون. ستانداردکردن
له سه‌ره‌تاوه خۆڕسکی بوو، واته به‌بێ به‌رنامه‌یێکی
له‌پێشدا گه‌ڵاڵه‌کراو و به‌بێ تیۆری و زانستی زمان‌ناسی. ئه‌و
پرۆژه‌یه به بڵاوبوونه‌وه‌ی روژنامه‌ی کوردستان له 1898
ده‌ستی پێ‌کرد، کاتێکی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیی کورد له ئارادا
نه‌بوو. کوردستان زۆرتر به کرمانجی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی
بڵاوکه‌ره‌وه‌که‌ی، به‌درخانییه‌کان، کرمانجیزمان بوون.
رۆژنامه‌گه‌ری دوای 1908 هه‌م به کرمانجی بوو و هه‌م
به‌سۆرانی به‌ڵام کرمانجی زاڵ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێنده‌وار
و رۆشنبیر و خوێنه‌ره‌وه زۆرتر کرمانجیزمان بوون.
5. دوای شه‌ری جیهانی
یه‌که‌م، به‌شی عوسمانی کوردستان، که به‌شی هه‌ره گه‌وره
بوو، دیسان دابه‌شکرا و ئه‌و دابه‌شییه پێوه‌ندی
نێوانلههجهکانی گۆڕی. به رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی
(1923-1918) و دامه‌زرانی کۆماری تورکییه (1923) به تایبه‌تی
دوای 1925، کرمانجی به شێوه‌یێکی دڕندانه سه‌رکوت کرا. له
سوورییه‌ش، که فه‌رانسه دایمه‌زراند (1946-1918)، رێگه
نه‌درا کرمانجی له خوێندندا ده‌کاربێ و رۆژنامه‌گه‌ریش ته‌نیا
له 1932 هه‌تا 1935 و له‌ساڵانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م "ئازاد"
بوو. دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م (1918-1914)، ته‌نیا له عێراق
(له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلستاندا) و یه‌کێتی سۆڤێت (1921 به‌و
لاوه) زمانی کوردی له خوێندن و نووسین و چاپه‌مه‌نی و رادیۆ
ده‌کارهات و پرۆژه‌ی ستانداردکردن هاته‌گۆڕێ. لهعێراقێ،
ستانداردکردن بێ به‌رنامه‌بوو، واته رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و
بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێب و وه‌رگێڕه‌کان بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو؛
به‌ڵام له ئه‌و بێبهرنامهییهشدا، یه‌کده‌نگی به‌دیده‌کرا (بۆ
وێنه له وشه‌ڕۆنان، په‌تیکردن، گۆڕین یان چاککردنی ئهلف وبێ).
پرۆژه‌ی ستانداردکردنی زمانی کوردی به سۆرانی، ئه‌ویش له‌سه‌ر
بنچینه‌ی بن- له‌هجه‌ی سلێمانی، به‌ڕێوه‌ده‌چوو نه‌ک له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و بن ـ له‌هجه‌یه له ئه‌وانی تر باشتر بوو
به‌لکوو له به‌ر ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی ناوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی بوو، خوێنده‌وار و رۆشنبیری زۆرتر بوو و ناوچه‌ی
بادینان زۆرتر عه‌شیره‌یی بوو و شاری گه‌وره‌ی نه‌بوو. ته‌نیا
له یه‌کێتی سۆڤێت، بۆ ستانداردکردنی زمانی کوردی رێباز و
به‌رنامه دیاری‌کرا ( کۆنگره‌ی 1934 ی یێرهوان)، به‌ڵام کوردی
سۆڤێت به‌ژماره زۆر که‌م بوون، و له‌قه‌فقاز و ئاسیای
ناوه‌ندی بڵاوببوونه‌وه، و له 1937 هه‌تا دوای شه‌ری جیهانی
دووه‌م سه‌رکوتکران، و ده‌وڵه‌تانی ناوچه رێگه‌یان نه‌ده‌دا
پێوه‌ندی له‌نێوان ئه‌وان و پارچه‌کانی تری کوردستان هه‌بێ. له
ئه‌و باروودۆخه‌دا، بن-له‌هجه‌ی سلێمانی له کوردستانی عێراق
پرۆسه‌ی ستانداردبوونی به‌رده‌وام بوو، تا راده‌یه‌کیش له
کوردستانی ئێران. سه‌رباقی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی له ئێران
سه‌رکوت ده‌کرا، هێزی پێده‌درا (به‌تایبه‌ت به‌درێژایی
ته‌مه‌نی کورتی کۆماری کوردستان.)
6. داخوازینامه داوا ده‌کا
سۆرانی "له هه‌رێمی کوردستانی عیراقدا" به‌ره‌سمییه‌ت بناسرێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی وا بکرێ (جوێکردنه‌وه یان دابڕانی
له‌هجه‌کان، لهتوکوتترکردنی پرۆسه‌ی ستاندارد بوون، و
سه‌پاندنی ۆه‌ر کوته‌ی له ناو سنووری ده‌وڵه‌تێکدا) دیسان
به‌رنامه‌یێکی وا سه‌رناکه‌وێ و زیانێکی سیاسی زۆری ده‌بێ.
ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا سۆرانی له‌عێراق و کرمانجی له سۆڤێت
ده‌یانتوانی، بێ خۆههڵقوتاندن له‌یه‌کتر، ستاندارد بن، ئێسته
ئه‌و پێوه‌ندییانه گۆڕاون، په‌رژینی سنووره‌کان نزمتر بوون،
پارچه‌کان تیکهڵاوتر بوون، تێکنۆلۆژی راگه‌یاندن (تلڤیزیۆنی
ساتلایت، ئینترنێت، ته‌له‌فۆن...) سنووره‌کانی شێواندووه.
قورسایی له‌هجه‌کانیش وه‌ک جاران نه‌ماوه، هه‌ر بۆیه هه‌وه‌ڵ
تلڤیزیۆنی ساتلایت کرمانجیزمانهکان دایانمه‌زراند و زۆرتر به
کرمانجی بوو تا سۆرانی. کرمانجیزمانهکان له‌تورکییه،
به‌خه‌باتی خۆیان، مافی بڵاوکردنه‌وه به‌زمانی خۆیان
ئه‌ستاندووه و ده‌وڵه‌تی تورکییه‌یان وا لێکردووه که به‌و
زوانه رادیۆ و تلڤیزیۆنی ساتلایت به کرمانجی ده‌ستپێبکا.
له کوردستانی عێراقیش، بادینان چیتر مه‌ڵبه‌ندی عه‌شیره‌ت و
وردهشاران نییه.
7. دوای وه‌لاچوونی
ده‌سه‌ڵاتی ریژیمی به‌عس له‌سه‌ر به‌شێک له کوردستان له1991
، کرمانجیزمانهکان له کووچه و کۆڵانان و له دووکان و
ئیداره‌کاندا به‌نووسین و به ئاخاوتن کرمانجییان ده‌کارهێنا و
سۆرانی زمانه‌کانیش وه‌ک جاران ده‌کارهێنانی له‌هجه‌ی خۆیان
درێژه‌پێدا. دیاره سۆرانی هێشتا ده‌سه‌ڵاتی زۆرتره، ئه‌وه‌ش
له‌به‌ر پێوه‌ندی نابه‌رابه‌ری نێوان دوو لههجهکهیه له
کوردستانی عێراقدا، نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی سۆرانی له کرمانجی
پێشکه‌وتووتره، یان سۆرانی ستانداردبووه و کرمانجی نه‌بووه.
راسته که چاپه‌مه‌نی زۆرتر به سۆرانی بووه به‌ڵام
هیچبابهتێک نییه که بکرێ به سۆرانی باسی بکرێ و به
کرمانجی نه‌کرێ. ره‌سمیکردنی له‌هجه‌یێک ده‌سه‌ڵات ده‌دا به
له‌هجه‌که و به ئه‌وانه‌ی به‌و له‌هجه‌یه قسه‌ده‌که‌ن و له
هه‌مانکاتدا ئاخێوه‌رانی له‌هجه‌کانی تر له‌و ده‌سه‌ڵاته
بێبه‌ش ده‌کا. ئه‌وه‌ش کێشه‌که ده‌کا به‌کیشه‌ی ماف و
دێمۆکراسی.
8. کوردی زمانێکی
جووت-ستاندارده و ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ بکرێته تاقه-ستاندارد،
به‌بێ زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌تی سه‌رناگرێ و ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌ش
به ئامانجی خۆی ناگا و ناکۆکی قووڵتر و بهرینتردهکا.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی داخوازینامه ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه
یه‌کبگرێ و جیاوازی دوو له‌هجه‌که نه‌بێته سه‌رچاوه‌ی
لێکههڵبڕانیان، ره‌سمیکردنی سۆرانی پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه
خێراتر ده‌کا. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌ی کورد
وه‌ک سرب و کروات یان چێک و سلۆواک لێکههڵنهبڕن، ره‌سمیکردنی
سۆرانی به‌رنامه‌یێکی وا وه‌دی دێنێ.
9. جیاوازی زمان و له‌هجه
وه‌ک نوقسان و دواکه‌وتوویی و لێقه‌ومان چاوی لێکراوه به‌ڵام
ده‌کرێ وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندیی و جوانی و هه‌ڵکه‌وتوویی دابندرێ.
ئه‌و بۆچوونانه‌ش له بواری دوو جیهانبینی و دوو ئیده‌ئۆلۆژی و
دوو سیاسه‌تی لێکجیاواز سه‌ریان هه‌ڵێناوه. کێشه‌ی ماف و
دێمۆکراسی له ناخی ئه‌و ناکۆکییه‌دا ماڵی کردووه.