ڕۆژنامه: هێشتا وانه وتنه‌وه له قوتابخانه‌كانماندا تووشی
قورسییه‌كی گشتگیر بووه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به نیمچه بنبه‌ست
گه‌یشتووه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ده‌یه‌یه‌ی كه هه‌رێم له
باوه‌ش ئاشتی‌و ئازادی‌دا بوو، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش كه دراوه بۆ دانانی
میكانیزمێكی گونجاو بۆ وانه‌وتنه‌وه به زمانی كوردی له هه‌موو
قۆناغه‌كاندا ئه‌نجامێكی دڵخۆشكهرو به‌رهه‌مێكی سوودبه‌خشی نه‌بووه
كه شایسته بێت به ره‌وتی په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ پاشه‌ڕۆژێكی باشتر.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نموونه‌ی زۆر پێشنیاز كراوه له كۆنگره‌و
كۆڕهكانداو تا ئێستاش بۆچوون‌و پێشنیازه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌م
بابه‌ته، چونكه وانه‌وتنه‌وه به هه‌ر كام له شێوه زمانه‌كه
ناتوانێت بوه‌ستێت له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هاوچه‌رخی زانست‌دا، ئینجا
زمانێكی یه‌كگرتووش له توانای كۆڕی زانیاریی‌و زمانه‌وانیی‌و لیژنه
پسپۆڕه‌كاندا نییه، چونكه زمان دروستكراوی ده‌ستی نه‌وه‌كانه به
درێژایی كات‌و مێژوو.
ئه‌و بۆچوون‌و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن كوششكارو كادیره‌كانی ئه‌م
بواره‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ده‌ستوورو په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی
ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌رببڕن پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاووتوێكردنی
بۆئه‌وه‌ی ببنه بڕیار‌و یاسا‌و مافی هاوڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، ئه‌و
ده‌ستوورانه به‌رپرسن له چاكیی یاساكان یان شكست هێنانیان كه رۆڵی
كاریگه‌ریان له پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی وڵات‌دا كه داد‌و یه‌كسانی
هه‌وێنی بوونییه‌تی، كاتێك باشترین شێواز بدۆزرێته‌وه بۆ
وانه‌وتنه‌وه له قوتابخانه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك سوود به هه‌مووان
بگهیهنێتو مافی هه‌موو لایه‌كیش ره‌چاو بكات‌و به‌رنامه
زانستییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و پراكتیكیان له‌سه‌ر بكرێت به‌پێی
ستانده‌ری جیهانی، دوور له ده‌ستی چاولێگهریو بیری ته‌سك، بێ
ئه‌وه‌ی مافی كه‌سێك زه‌وت بكرێت له‌سه‌ر حسابی مافی كه‌سێكی تر له
كاتی پراكتیكدا، به‌بێ كاریگه‌ری نێگه‌تیف له‌سه‌ر فێركردن كه
بنه‌ماكه‌ی زانستێكی لێشاوو گشتگیر بێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه، تا
ئێشتا سه‌رژمێرییه‌كی ورد‌و گشتگیر نه‌كراوه له‌لایه‌ن كادیرانی پسپۆڕ
به‌م بواره، سوودیش له‌و شاره‌زاییه‌ی كه مامۆستا به‌ڕێزه خانه‌نشین
كراوه‌كان هه‌یانه وه‌رنه‌گیراوه له هه‌رێمدا وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی
زانیاریی‌و هه‌ڵوێسته كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامه چاكه‌كان، تا چه‌ند
خوێندن به زمانی كوردی له هه‌رێمدا سه‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها
ئه‌نجامه‌كانی له سنووری پێشكه‌وتن‌و دواكه‌وتن‌و دیاریكردنی لایه‌نی
چاك‌و خراپ، تا چه‌ند له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه پێشوازیی لێ ده‌كرێت،
جگه ئه‌و ههوڵو راپرسیانه‌ی كه ئه‌وانیش ورد نین له هۆڵی
كۆڕهكانداو له كاتی خۆ ئاماده‌كردن بۆ كۆنگره په‌روه‌رده‌ییه‌كان،
هیچ باسێك یا هه‌وڵێكی جدییو زانستیی نه‌كراوه به زمانی كوردی بۆ
چاره‌نووسی فیزیا‌و كیمیا، بۆ نموونه كاتێك قوتابی ده‌چێته قۆناغێكی
پێشكه‌وتووی زانستی وه‌ك زانكۆ خوێندنه‌كه‌ی به زمانێكی جیهانییه
وه‌ك ئینگلیزی، ده‌سته‌واژه‌كانیش جیهانیو یه‌كگرتوون، یه‌كێك به
خۆی ده‌ڵێت: خۆزگه ئه‌م دوانزه ساڵه به زمانێكی جیهانی ده‌مخوێند،
ئه‌وكاته تێگه‌یشتنم ئاسانترو خێراتر ده‌بوو، یان كه‌سێكی تر ده‌پرسێت
ئایا ده‌كرێت سه‌رچاوه‌كانی زانست به‌شێوه‌یه‌ك زۆربن كه قوتابی
خوێندنی باڵا بۆ هیچ بابه‌تێك دانه‌مێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بێت ئه‌وا
ناچاره به كه‌م رازی بێت‌و ئه‌وكاته بابه‌ته‌كه‌ی كرچ‌و كاڵ ده‌بێت.
ئایا ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بپرسینو بڵێین مه‌به‌ست چییه له
قوتابخانه‌و زانیاریی‌و زانست ئه‌گه‌ر له‌پێناو به‌خته‌وه‌ریی گهلانو
به‌رزبوونه‌وه‌یان له پله‌كانی شارستانییهتو پێشكه‌وتندا نه‌بێت بۆ
به‌ده‌ستهێنانی به‌رهه‌می به كه‌ڵك‌و بنیاتنه‌ر.
له‌م رووه‌وه زمان گه‌وره‌ترین كۆسپه له رێگاماندا له
قوتابخانه‌كاندا به‌هه‌ر دوو دیالێكت كه له دهۆك تا سلێمانی ناویان
زمانی كوردییه، هه‌موو لایه‌كیش پابه‌ندن پێوه‌ی، ئه‌مه‌ش مافێكی
هه‌موو هاوڵاتییه‌كه كه تاڵاوی ئه‌و رق‌و بێبه‌شبوونه‌ی چه‌شتووه
به‌هۆی نه‌بوونی مافی به‌كارهێنانی زمانه‌كه‌ی، هۆكاره مێژوویی‌و
سیاسییه‌كه‌شی لای هه‌مووان زانراوه.
به راشكاوی ده‌ڵێم كه قوتابی هه‌ر لایه‌ك زۆر به‌لایه‌وه گرانه
فێری دیالێكتی لاكه‌ی تریان ببێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه نایڵێم بۆ
پشتگیریی له پێشنیازه‌كه‌ی خۆم، به‌ڵام مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه خوێندن
به گشتگیر‌و جیهانی بكه‌ین له قوتابخانه‌كانماندا.
بۆ رێزلێنان‌و پیرۆزیی زمانی كورده كه چه‌ند جه‌ورو سته‌می لێكرا
به ده‌ستی حكومه‌ته یهكلهدواییهكهكان، پێویسته وانه‌یه‌كی زمانی
كوردی له (خوێندنه‌وه‌و رێزمان‌و دیالۆگ‌و ئهدهبو داڕشتنن) هه‌بێت،
له‌و رۆژه‌وه قوتابی ده‌چێته قوتابخانه تا قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو
ده‌كات هه‌ر یه‌كه‌و به شێوه‌زاری خۆی بخوێنێت، وابزانم ئه‌مه به‌سه
بۆ ئه‌وه‌ی قۆتابی فێری زمانه‌كه‌ی خۆ ببێت، ئینجا هه‌موو وانه‌كانی
تر به زمانی ئینگلیزی بێت، هه‌روه‌ك ده‌یبینین له‌لای هاوڵاتییانی
مالیزیا‌و هندو پاكستان‌و چه‌ندین وڵاتی تر، بۆیه ئه‌گه‌ر خێری
نیشتیمان‌و پێشكه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان ده‌وێت به‌م شێوه قوتابی
ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن بهدهستبهێنێتو فێری زمانێكی جیهانی ده‌بێت له
پاڵ زمانه‌كه‌ی خۆیدا.
له كۆنفرانسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك له
به‌رواری 4/10/2006 ئه‌م بیرۆكه‌یه‌م خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك له به‌رواری 11/10/2006 له
سهرپهرشتیارییهتی په‌روه‌رده‌یی بۆ جاری دووه‌م خستمه‌ڕوو، به‌ڵام
وه‌ڵامی هه‌ردوولا بریتی بوو له‌وه‌ی كه ناتوانین ئه‌مه بكه‌ین،
چونكه ئێمه مامۆستای ئینگلیزی ته‌واومان نییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه كه ئێمه به
یه‌كجار خوێندن بگۆڕین بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا،
به‌ڵام مه‌به‌ستم پله‌به‌ندی بووه، سه‌ره‌تا له پۆلی یهكهمو
دووه‌م به‌پێی پلانی پسپۆڕانی ئه‌و بواره، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی
كادری پێویست له هه‌موو ساڵێكدا بۆ ساڵی داهاتوو.
*سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هونه‌ریی/ دهۆك