دیمانه‌ی سۆسیۆسایکلۆژی
که‌یسی زمانی یه‌کگرتوو
12
ئاسۆ بیاره‌یی
20/4/ 2008 سوێد
زمان یه‌کێکه له فره ئامرازی بنچینه‌یی
گه‌یاندنی که‌لتور له نیوان نه‌وه‌کاندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ
به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌یه، بۆیه هه‌میشه ده‌که‌وێته ژیر کاریگه‌ری
ئه‌و سۆسیۆژینگهیی تیایدا ده‌ژی. جه‌مسه‌ره‌کانی ژیانی مرۆڤ
گریداراوی ئه‌و نۆرم و پیۆرانهیه که له‌و کلتوره‌دا هه‌یه.
ئامرازگه‌لی زمان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ و کۆله‌که‌ی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ بۆ هاوکهیهکردن و ئینتیگراسیۆن بۆ
ئاشانبوونی ئه‌و که‌لتووره‌ی تیایدا ده‌ژی، ( Stevens 2007) .
که‌واته زمانێکی پڕپاراو، خودێکی پته‌و ده‌به‌خێشت به‌و
زارۆکانه‌ی که خاوه‌ن ئاخفتنێکی ساقن. هاوکهیه کردن له گه‌ڵ
مرۆڤه‌کانی تردا به‌هۆی زمانه‌وه، ئه‌و گیانه هاوبه‌شه ده‌داته
مرۆڤ که خۆی به گروپێکه‌وه یان سه‌ربه ئێتنیکێکی دیاری کراو
بزانێت. ئه‌زمونی وڵاتی سوێد له داهێنان و خوێندنی زمانی دایک له
کن زمانی سوێدیدا بۆ فرهفێربوونی زمانی سوێدی و
ئینتیگراسیۆن(خۆگونجدان)، به‌باشترین هه‌نگاو داده‌نرێت که خانه‌ی
په‌روه‌رده‌ی سوێدی هه‌ڵیناوه.
دروستکردنی که‌لتورێکی هاوبه‌ش له نێوان
پێهکاته‌کانی زمانی کوردی‌دا سه‌ره‌تایه‌کی پێویسته که ده‌بێت
هه‌نگاوی دڵسۆزانه‌ی بۆ بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و زمانه‌که‌ی له سه‌کۆیه‌کی یه‌کگرتوودا، به‌تایبه‌تی
له‌لایه‌نی هاوبه‌شی زمانه‌وه، کۆبکرێنه‌وه. که‌واته هێچ کارێکی
هه‌ڵه نیه که خشته‌یه‌کی زانستی بۆ وه‌شکردن و دانانی
که‌ڵتورێکی هاوبه‌ش پێکهاته‌کانی زمانی کوردی زیندو ڕاگیرێن و
جیاوازی و که‌لێنه‌کان که‌مبکرێنه‌وه. ئه‌وسا لای ههورامێیک
هه‌مان چێژ له مۆزیکی کرمانجی یان سۆرانی وه‌رده‌گرێت و به
پێچه‌وانه‌شه‌وه. هه‌مان هه‌ست بۆ سۆرانیه‌کان و کرمانجه‌کان
ده‌ڕوێت، که ئیمڕۆ سه‌نگه‌ری دووره په‌رێزیان وه‌رگرتووه و تام
له زمان و که‌لتوری داگیرکه‌رانی کوردستان پتر ده‌بینن تاکو کوردی.
ئه‌وه یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی که‌چ ڕۆشنبیران یان سه‌ردارانی
کورد هه‌وڵیان نه‌داوه که ئه‌و گیانی هاوبه‌شیه له لای تاکی
کوردی له ڕوی فه‌رهه‌نگی و زمانه‌وانیه دروست بکه‌ن، زۆرجار
خۆیان له ژێر ڕکیف و کاریگه‌ری داگیرکه‌رانی کوردستان
بینیوه‌ته‌وه.
چڕکردنه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی پرده‌کانی
دیالۆگ له نێوان پێکهاته‌کانی زمانی کوردی‌دا، له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنی
دیالکتێک به کۆکبوون و کردنی به‌زمانی هاوبه‌ش گه‌نجینه‌یه‌ک
ده‌داته پێکهاته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌مه له کاتێکدا دروست
ده‌بێت که ئه‌و تۆڕ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیانه دروست ده‌بن و
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ئه‌و هه‌سته‌یان ههرهوهزیهیان لای
دروست ده‌بێت و پێکه‌وه گرێ ده‌درێن.
دروستکردنی که‌سایه‌تێکی نوێی کوردی، که
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێدا بێت، که تاکێکی هه‌ورامی هه‌مان
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌کو کرمانجێک یان سۆرانێک هه‌بێت گرنگه بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه هاوبه‌شه نه‌ته‌وایه‌تیه چرۆ بکات.
لێره‌دا دیسان زمانێک که هه‌موو تاکه‌کان لێی تێبگه‌ن به‌ردی
بنه‌غه‌ی ئه‌و گیانه هاوبه‌شه‌یه که ووزه ده‌به‌خشیته ئه‌و
که‌سایه‌تیه‌ی که باسی لێوه ده‌کرێت.
تێگه‌ێشتن و خۆ ئاشناکردن به فه‌رهه‌نگی یه‌کتر له نێو ماڵی
کوردی‌دا سه‌ره‌تایه‌کی باشه بۆ دروستکردنی ئه‌و نۆرم و پێوه‌ره
هاوبه‌شانه، که ئه‌رکێکی هه‌نووکه‌یی ده‌سه‌ڵاتدارانی
پێکهاته‌کانی زمانی کوردیه، ئه‌گه‌ر به گیانێکی نه‌ته‌وه‌یانه
برواننه ئاسۆی ده‌می که‌لی داهاتووی زمانی کوردی، وه‌کو
یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوو.
که‌واته بۆ گرێدانی پێهکاته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و پێوه‌ستیان
پێکه‌وه، زمان ئه‌و به‌سته‌ر و گرێدهرهیه که تاکه‌کان له
فه‌رهه‌نگێکی هاوبه‌شدا کۆده‌کاته‌وه و ده‌بێته مه‌کۆیه‌ک که
هه‌موو به‌شێک خۆی له‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا بدۆزیته‌وه. لێره‌دا با
کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ش وڵاتی فه‌رمی خۆی نه‌بێت، به‌ڵام به‌جیهانی
بوون و شۆرشی ته‌کنه‌لۆژیا، گیتی کردوه‌ته گوندێکی بچوک و
پێوه‌ندیه‌کانی ئاسان کردووه. زۆر ئاسایی و سانایه که به هۆی
ئینه‌رنێته‌وه که تاکه‌کان بتوانن ئه‌و پێوه‌ندیه ببه‌ستن و
جۆرێک کۆمۆنیکاسیۆنی به‌رده‌وام دروست بکه‌ن که دیالۆگێکی
ئاشتیانه بگرێته خۆی که بۆچوونه‌کان ئاوێته‌ی یه‌کتر بکات و
ئه‌و هاوکایه ده‌روونی و سایکۆلۆژیه که پێویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی
خاڵی هاوبه‌ش، بڕوێنێت.
سه‌رچاوه: تێگه‌یشتن له مرۆڤه‌کان. ستیڤ، ر