پشتیوانی له پێشنیاری
"به
فه‌رمیکردنی کرمانجیی خواروو"
هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره و کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وایه‌تییه
ئه‌نوه‌ر
سوڵتانی ـ له‌نده‌ن
به
هۆی نه‌خۆشی و له‌ش ناساخییه‌وه توانای تاوتوێکردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنی به ڕێوجێی پێشنیاره‌که‌ی دوکتور ئه‌میر و ئه‌و
خه‌ڵکانه‌ی دیکه‌م نییه که بۆیان له مل داوه، به‌ڵام به
کورتی ده‌بێژم ئه‌وه ته‌نیا شتێک بووه که له مامۆستا
ئه‌میر وه‌ک دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه دابه‌شکراوه‌که‌ی
چاوه‌ڕوان ده‌کرا. بۆچی؟
1. ئه‌وه غه‌درێکی
گه‌وره‌یه له زیاد له سێ له چواری گه‌له‌که‌مان که له
هه‌موو پارچه‌کانی وڵات‌دا ده‌ژین و به کرمانجیی خواروو نادوێن.
سه‌روه‌ری و پێشکه‌وتی زاراوه‌ی کرمانجیی خواروو به‌شێکی له
ئه‌نجامی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیادا هاته گونجان که له
ماوه‌ی 80 ساڵی ڕابوردوودا وه‌ک به‌شێک له دژایه‌تی و
دوژمنایه‌تیکردنی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی کۆماری تورکیادا
هه‌وڵی ویشککردنی سه‌رچاوه و بناژۆ کردنی ئه‌و زمان و
زاراوه‌یه‌ی داوه که کوردی ناو وڵاته‌که پێی ده‌ئاخفن.
دوه‌ری تورکیا له‌وه‌دا به‌رچاو بوو که زاراوه‌ی سه‌ره‌کی
ڕادیۆی کوردی به‌غدا ببێته کرمانجیی خواروو بۆ ئه‌وه‌ی کوردی
تورکیا که‌متر خووی پێ بگرن و گوێی بده‌نێ. هه‌ر وه‌ها
سیاسه‌تی تورکیا پشتگیریی هه‌میشه‌یی کردووه له زه‌وق
بوونه‌وه‌ی کرمانجیی خواروو له‌و شوێنانه‌دا که نه‌یتوانیبێت
زمانه‌که به گشتی و به هه‌موو زاراوه‌کانیه‌وه تونا بکات.
هیچ مه‌نتیقێکی سه‌لیمی سیاسی ناتوانێ په‌سندی ئه‌وه بکات
که زیاد له سێ له چواری خه‌ڵکێک بکه‌ونه شوێن
که‌مایه‌سییه‌کی دیاریکراو ئه‌ویش له بارودۆخی وه‌ک بارودۆخی
کورد و دابڕاویی خه‌ڵک و فراوان بوونه‌وه‌ی ڕۆژ به ڕۆژی
که‌له‌به‌ری نێوان پارچه‌کاندا.
2. ئه‌وه، به فه‌رمیکردنی
جیاوازی و دابڕاویی پارچه‌یه‌کی پچووک به‌ڵام گرنگ و چالاکی
وڵات ـ واته ناوچه‌ی ئاخێوه‌ران به زاراوه‌ی کرمانجیی
خوارووـ له به‌ژنی سه‌ره‌کی وڵاتێک که کوردستان بێت.
3. له‌ناوبردنی هیوای
له‌مێژینه‌ی گه‌لی کورده بۆ وه‌دیهێنانی ئاواتی پێکهاتنی
زمانی یه‌کگرتوو له بارودۆخی گونجاوی دواڕۆژدا.
4. مۆری په‌سنده له سه‌ر
دابه‌شبوون و لێکدابڕانی پارچه‌کانی کوردستان و
بێحورمه‌تیکردنه به ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد که به
زاراوه‌کانی دیکه ده‌ئاخفن. ئاخێوه‌رانی کرمانجیی ژووروو،
دیمڵی، هه‌ورامی و که‌لهوڕی هه‌رگیز ئێمه بۆ ئه‌و هه‌ڵه
گه‌وره مێژووییه نابه‌خشن و یه‌کپارچه‌یی وڵات که هه‌رئێستا
گه‌لێک لاواز و له‌رزۆکه، لێدانێکی نوێ و کاریگه‌ری لێده‌درێت
به‌ڵام ئه‌مجاره به ده‌ستی دوژمن و داگیرکه‌ر نا، به ده‌ستی
خۆیی.
5. ئه‌م کاره، هیوای
ئه‌وه له ناو ده‌بات که له دواڕۆژدا ئهلف و بێی لاتینی ـ
که به گشتی به‌ستراوه‌ی زاراوه‌ی کرمانجی ژوورووه، ببێته
ئهلف و بێی فه‌رمی هه‌موو وڵات و کوردی هه‌موو پارچه‌کان له
پیتی کۆن و ناته‌واو و نائه‌مڕۆیی عه‌ڕه‌بی ڕزگاریان بێت.
6. ئه‌م کاره، واته
پشتگوێخستنی زاراوه‌یه‌کی هه‌مه‌گیر و ده‌وڵه‌مه‌ند به
ملیۆنه‌ها ئاخێوهریهوه، عه‌ین و بیلا وه‌ک کاری
داگیرکه‌رانی وڵاته‌کامان و بۆ نموونه، ڕه‌زا شایه که به
ناوی یه‌کگرتوویی خه‌ڵک و یه‌کپارچه‌یی خاکه‌وه زمانێکیان به
زۆره‌ملی کرده حاکم و سه‌رۆک و زمانه‌کانی تر ـ یه‌ک له‌وان
کوردی ـ یان کرده کڵفه‌ت و که‌نیزی ئه‌و.
7. ئه‌م کاره دژ به
هه‌موو ئه‌سڵێکی دێمۆکڕاسی و به‌نده‌کانی جاڕی جیهانی مافی
مرۆڤه که ژماره‌یه‌کی که‌م له خه‌ڵک به بێ پرس و
مه‌سڵه‌حه‌ت و ڕێفڕاندۆم و ده‌نگدان، بڕیار له سه‌ر
پهراوێزکرنی زمانی ملیۆنان خه‌ڵک بده‌ن و به گوێره‌ی خواستی
خۆیان ببڕن و بدروون و ناوی بنێن خزمه‌ت و خه‌مخۆری و دڵسۆزی.
8. ئه‌م پێشنیاره ته‌نیا
له هه‌لومه‌رجی دوورهوڵاتبوون و دابڕان له خه‌ڵک هاتۆته
گونجان. هیچ عه‌قڵێکی سه‌لیم له بارودۆخی کرژی ئێستای نێوان
پارچه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت له باشوور ـ که
شوێنه‌واری ناحه‌زی ساڵانی شه‌ڕی ناوخۆیی ئێستاش به‌رچاوه ـ
پێشنیارێکی ئه‌وتۆ ناکات و ژێر داوخوازییه‌کی ئه‌وتۆ مۆر ناکات.
با خاوه‌ن ئیمزاکانی ئه‌و پێشنیاره کرچوکاڵه ئاوڕێک له‌و
که‌شوهه‌وایه بده‌نه‌وه و به خۆیاندا بچنه‌وه.
9. پێشنیاره‌که، نه به
مه‌نتیقی ئینسانی و نه به مه‌نتیقی سیاسی له شوێنی خۆیدا
نییه و هیچ بنه‌مایه‌ک بۆ په‌سند و وه‌رگیرانی له لایه‌ن
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه به‌چاو ناکرێت، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک
به‌یاننامه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی سیاسی پێش له دایکبوون ده‌مرێت،
به‌ڵام شوێنه‌واری نه‌رێیی خۆی له سه‌ر یه‌کگرتوویی و
یه‌کپارچه‌یی کۆمه‌ڵانی گه‌له‌که‌مان داده‌نێت، ئه‌وه‌ش داخێکی
گه‌وره‌یه که ژماره‌یه‌ک له ڕووناکبیر و خوێنده‌وارانی
گه‌له‌که‌مان ده‌ورێکی ئه‌وتۆ ببینن و ببنه هۆره و به
به‌ژنی لاوازی یه‌کپارچه‌یی گه‌لدا بچنه خواره‌وه.
10. پێشنیاره‌که له
باره‌ی زمانه‌وانیشه‌وه ناته‌واوه. جووت ـ ستانداردبوونی
زمانێک ده‌ره‌تان به تاقه که‌س یا کۆمه‌ڵێکی 50 که‌سی نادات
یه‌کلایه‌نه و بێ سێ و دوو، زاراوه‌یه‌ک بکه‌نه په‌راوێزی
ئه‌ویتر و بوودجه و ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی فه‌رمی و حکوومی
بخه‌نه خزمه‌ت یه‌کیانه‌وه ـ ئه‌ویش زاراوه‌یه‌ک که
که‌مایه‌سییه‌کی گه‌لێک که‌م پێی ده‌دوێن له به‌رانبه‌ر
زۆرایه‌تیه‌کی هه‌راو و به‌رچاو و له هه‌موو پارچه‌کانی
وڵات‌دا.
له کۆتاییدا با ئه‌م
شێعره‌ی هه‌ژار دووپات بکه‌مه‌وه که ده‌ڵێی هه‌ر بۆ ئه‌م
باسه‌ی گوتوه:
"... هه‌رکه‌س که ده‌خوێنێ
پیت و نیوێک
ئه‌و ده‌چته که‌لێک و
گه‌ل له شیوێک ..."
08/5/2
له‌نده‌ن